مانگرتنی سەراسەری کرێکارانی نەوت و غاز و پترۆکیمیایی لە ئێران… راسانێکی کرێکاری نوێ!

0

مانگرتنی سەراسەری کرێکارانی نەوت و غاز و پترۆکیمیایی لە ئێران… راسانێکی کرێکاری نوێ!

زیاتر لە ٦٥ بەشی کرێکارانی نەوت و غاز و پەترۆکیمیایی لە ئێران دەستیان داوەیە مانگرتنێکی فراوان و سەراسەری. خواستەکانی کرێکاران بەشێوەی گشتی بریتییە لە زیادکردنی حەقدەستەکان، کردنی پەیمانی کاتی کرێکاران بۆ هەمیشەیی، باشکردنی شوینی کار، لابردنی کەشی ترس و تۆقاندنی کرێکاران، دانی دەرماڵەی مەترسی کار… ئەم بەشانەی تا ئیستا لە مانگرتندان و نزیکەی ١٠ رۆژە بەردەوامن لە کۆبونەوەو مانگرتن بریتن لە: کرێکارانی… پەیمانی پتۆکیمیایی گچسازان، پاڵاوگەی بیدبلند لە بهبهان، پیشەسازی عومران، پتۆکیمیایی بوشەهر، کارخانەکانەی نەوت و گاز پارسی خوارو، کارگەرانی کارخانەی پیشەسازی سینا، کریکارانی کارگەی سەدەف، کارگەی نەوتی خشت، پاڵاوگەی ئادیشی خوارو، کارگەی پیشەسازی پترۆ کیمیایی جیهان پاریس، کارگەی پیشەسازی ساتراب خوارو، کریکارانی پاڵاوگەی کارگەی سینا و ‌قشم، شرکەتی توانمند، کارگەرانی ئورهال و پاڵاوگەی نەوتی تاران، کارگەرانی کارگەی ئادیشی خوارو، کریکارانی کارگەی پترۆ کیمیایی پارس و سینان لە عسولیە، سایتی پتۆکیمی بوشەهر، کریکارانی پاڵاوگەی تند گویان، کرێکارانی پترۆ کیمیایی دنا، کارگەرانی کارخانەی جیهان پارس، کارگەرانی فازی ١٣ ی پارس خوارو، کارگەرانی ئاسن تواندنەوەی مەخزەنی کروی لە بوشەهر، کرێکارانی سەیارە چاککردنەوە ئاراک، پرۆژەی کارخانەی فراب، تەواوی کرێکارانی رەسمی و نارەسمی فازەکانی ١١،١٢،١٣،١٤ و کریکارانی کاتی فازی ٢٦ی عسولیە، پاڵاوگەی نەوتی ئابادان، کارگەرانی فاز ١٣ کنگان، کارگەرانی پاڵاوگەی بیدخون، کارگەرانی پرۆژەی ئای جی سی پاڵاوگەی ئابادان، کریکارانی کاتی حاجی پور، کەیهان پارس، کارگەی سازە پاد، کریکارانی رەسمی نەوت لە پاڵاوگەی نەوتی عەبادان، کارگەرانی کارخانەی نەوتی قشم، کارخانەی سازە پارد، کارخانەی پتوساز لە پاڵاوگەی ئەبدان فاز ٢، کارخانەی خواروی تاران، کەیهان پارس، کارخانەی راژان لە پاڵاوگەی ئادیش، پتروکیمیایی دەماوەند، پترۆکیمیایی دنا، کریکارانی دی پلیمر لە بەشی پیشەسازی عسولیە، مانگرتنی کریکارانی ئورهال، پاڵاوگەی نەوتی زلال ئەسفەهان… لەگەڵ دەیان شوێنی تر بەردەوامن لە مانگرتن و بەشیوەی بەردەوامیش بەشەکانی تری کرێکارانی نەوت و بەشەکانی تر پێیان پەیوەست دەبن و تا دێت، ئەم مانگرتن و نارەزایەتییە کریکارییە بەرینتر و فراوانترو یەکگرتووتر و ئامادەباشتر دەبێت… دەسەڵات و کارفەرمایان و نۆکەرەکانیان لە رێکخراوە زەردە ئیسلامیەکاندا، لەهەوڵی بەردەوامدان بۆ شەقکردنی ریزی کریکاران و ناکۆکی دروستکردن لە نێوانیاندا، بەیاتبەتیش لە نیوان کریکارانی کاتی و دائیمی و پەیمانکارییدا، بەڵام کرێکاران، بەتایبەتی رابەرانیان بە هوشیارییەوە ئەم پلانەی کارفەرما و پیاوەکانی دەسەڵاتی ئیسلامی پوچەڵ دەکەنەوە و تا دێتیش هەم پێداگری لەسەر خواستەکانیان و هەم ریزەکانیان بەرینترو یەکگرتووتر دەبێت. ئەم جوڵانەوە بەهیزەی کرێکاران تا ئیستا تەنها گۆشەیەک لەهیزی خۆی هیناوەتە مەیدان و زۆرترش کریکارانی پەیمانکاری بەشی نەوت و پترۆکیمیاوی و گازە… بەرینتر بوونەوەی ئەم مانگرتنانە بۆ هەموو بەشەکانی تر و گوێزانەوەی بۆ کارگەو کارخانەکانی تر تا دەگاتە پشتوانی جەماوەری لە ئاستی کۆمەڵگەدا بەشێوەی فراوان دەتوانێت، سەرەتای گەورەترین ئاڵۆگۆری سیاسی لە ئیران و گەورەترین وەڵامیش بێت بە ئاکامی هەڵبژاردنە گاڵتەجارییەکەی ئەم دواییە، کە جەلادی کردە سەرۆک کۆماری ئیران… بزوتنەوەی کریکاریی لە ئیران رۆژ بەرۆژ لە حاڵی پێشرەویدایە و پێویستی بە هاوپشتی بەرینی کریکارانی لەسەر کار و ئۆردوی بیكاران و لەوەش واوەتر پیویستی بە هاوپشتی کریکارانی وڵاتانی ناوچەکەو جیهان و ریکخراوە کریکاری و نەقابەکانە لەسەراسەری دنیادا…دیارە تا ئیستا بەدەیان لە ناوەند و کارگە کرێکارییەکان، پشتیوانی خۆیان بۆ خواستەکانی کرێکارانی مانگرتوو راگەیاندووە.

بۆپێشەوە

١/٧/٢٠٢١

Leave A Reply

Your email address will not be published.