دادگای پێداچوونەوەی بەریتانیا ڕەتیدەکاتەوە کە پاسکیل سوارانی ”دلیڤروو” وەک کرێکار بناسێت. نووسینی: سالار حمەسەعید

0

دادگای پێداچوونەوەی بەریتانیا ڕەتیدەکاتەوە کە پاسکیل سوارانی ”دلیڤروو” وەک کرێکار بناسێت.

نووسینی: سالار حمەسەعید

 ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەوکرێکارانەی کە بە سواری پاسکیل خواردن وخواردنەوە دەگەیەننە ماڵان یا شوێنە گشتی و فەرمانگەکان دان بە وەزعی کاریان دانانرێ، سەرەتا دان بەوەدانانرێ کە کرێکاربن و دادگا بڕیاری داوە کە ئەم پاسکیلسوارانە کە خواردن دەگەیەنن ناکرێ پێیان بوترێ کرێکار تا داوای باشترکردنی باروڕەوشی کار و کرێ ومووچە بکەن. دادگای پێداچوونەوە لە بەریتانیا دەلێن ئێمە ناتوانین پاسکیلسوارانی ”دلیڤروو” وەک کرێکار بە رەسمی بناسین ئەڵبەتە دادگاکان و پەرلەمان و حکومەت لەبەرژەوەندی سەرمایەداراندا بڕیاردەدەن نەک کرێکاران، چونکە ئەوان بۆ پاراستنی بۆرژوازی دانران و ئەوان ئەوە ئەرک و وەزیفەیانە. لەراستیدا جەوهەری ئەم جمووجۆڵەی دادگا کە بۆ بەرژەوەندی سەرمایەیە تاکو کرێکاران نەتوانن داوای مافەکانیان بکەن، لەبەرئەوە لە مافی زۆر سەرەتاییان کە وەزعی کاریی و ئیش و کاریانە مەحروومیان دەکەن تا بە مافەکانی تریان نەگەن وە نەتوانن باس لەباشترکردنی رەوشی کار و بەرزکردنەوەی هەقدەست بکەن. یەکیەتی سەربەخۆی کرێکارانی بەریتانیای گەورە (ئای دەبلیو جی بی) دەڵێت کە ئەوەی ئێمە دەمانەویست بریاردان بوو لەسەر وەزعی ئەو پاسکیلسوارانەی کاردەکەن بۆ ”دلیڤروو” تا وەک کرێکار بناسرێن بۆ وەرگرتنی مافەکانیان، بەلام بەم حوکمەیان مافە مرۆییەکانیان پێشێل دەکەن. رۆژی پێنجشەممە دادگای پێداچوونەوە پشتگیری کرد لە بڕیاری پێشووی دادگای باڵا کە لە ساڵی ٢٠١٧ دا درابوو لەبەرئەوەی بەپێێ کۆمپانیاکە ئەو کارە دەکرێ بدرێتە کەسێکی تر و مەرج نییە پاسکیل سوارەکە خۆی کارەکە تەواوبکات واتە ئەو کەسانەی ئەوکارە دەکەن ناچارنین کە ئەوخزمەتگوزاریە شەخسیانە بکەن لەبەرئەوە ناکرێ بە ”کرێکار’ دابنرێن. دادوەرەکان لەسەر بنەمای ئەو کۆنتراکتەی کە هەیە لەنێوان ”دلیڤروو” وە کرێکارەکەدا ئەو بڕیارەی داوە کە ئەو کەسە مەرج نییە خۆی کارەکە ئەنجام بدات دەتوانێ بیدات بەکەسێکی تر و تەواوی بکات. لەبەرئەوە ”علاقات العمل” یا پەیوەندی کارکردن لەنێوان ئەم دوو لایەنەدا نییە، هەر بۆیە هیچ پابەندبوونێک نییە و خواردن گەیەنەرەکە لەژێر هیچ بارێکدا نییە کە ئەو کارە تەنها لەلایەن خۆیەوە تەواو بکات. لەبەرئەوە ناچێتە ژێر چوارچێوەی مافی ئازادانەی یەکیەتی کریکاری یا سەندیکاوە. کۆمپانیای ”دلیڤرو” دەڵێ ئەمە هەواڵێکی خۆشە بۆ پاسکیلسوارانی دلیڤروو و قۆناغێکی گرنگە بۆیان. ئەمە چوارەمین جارە دادگاکانی بەریتانیا بڕیارەکانی پێشووی دادگاکان پشتڕاستدەکەنەوە سەبارەت بەوەزع و باری یاسایی پاسکیل سوارانی دلیڤروو و دەڵێن کە باری کارکردنیان پێێ دەوترێ ” خۆکاری یا بۆخۆکارکردن” . کۆمپانیاکە دەڵێ ئەوانەی ئەم کەمپینەیان کردوە دەنگی زۆرینەی ئەو پاسکیلسوارانە نین و ناتوانن لە جیاتی ئەوان قسەبکەن. وە ناتوانن زۆریان لێبکەن شتێ کە نەیانەوێ ئەنجامی بدەن و ئەمانە دەیانەوێ شێوازێک لەکارکردن بسەپێنن بەسەریاندا کە ئەوان نایانەوێ. کۆمپانیای دلیڤروو وەک زۆر بەتەنگ کرێکارەکانیەوە بێت و بیەوێ هۆشیاریان بکاتەوە کە ئەو کرێکارانەی هەڵساون بە ناڕەزایەتی و کەمپین دەنگی کرێکاران نین و نوێنەری زۆرینەی ئەوان نین. بەلام ئەم کارەی سەرۆکی کۆمپانیا تەنها بۆ نانەوەی دووبەرەکی و ناکۆکیە لەنێوان کرێکارانی گەیاندنی دلیڤروودا هەروەها بە سوود و بەرژەوەندی سەرمایە. ئەم کرێکارانەی کە لەژێر سەختترین بارورەوشدا کاریان کردوە تەنانەت خاوەن کارەکانیان بە قارەمان و پاڵەوانی هێڵی پێشەوەی بەرەی شەری پەتای کۆرۆناڤایرۆس ناوزەدیان کردوون و ستایشیانکردوون بۆ ئەو کارانەی کردویانە لەوەها بارودۆخێکی ناسەلامەت و ناتەندروست و نادادپەروارانەدا. ئەمە ئەو خەلاتەیە کە وەریدەگرن لەبەرامبەر کار و هەوڵە (هەرقل) یەکانیاندا هەروەک سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بەریتانیای گەورە وەسفی دەکات. سەرۆکی کۆمپانیای دلڤروو کە وەسفی کارەکانی ئەو کرێکارانە دەکات کە گوایە نەرمی و مرونەتی تیایە کە هەرکاتێ بیەوێ کاردەکات و هەرکاتێ بیەوێ نایکات، بەلام ڕاستیەکەی ئەوەیە کە ئەو کرێکارە لە نێوان دوو بژاردەدا وەستاوە یەکێکیان هەقدەستێکی زۆر کەم و ئەویتریان باروڕەوشی ناسەلامەت و ناتەندروست دا بڕیاری ئەمرۆی دادگا پاش ئەو بڕیارەی دادگای باڵا بوو کەلە مانگی شوبات دا کە شۆفێرانی ”ئووبەر”ی بە کرێکار لەقەڵەمدا کە ئەوەش وەک بڕیارێکی مێژوویی بوو لەو کەرتەی ئابووریدا.

Leave A Reply

Your email address will not be published.