سەعات کاری زۆری ڕۆژانە دەبێتە هۆی مردنی کرێکاران!

0

سەعات کاری زۆری ڕۆژانە دەبێتە هۆی مردنی کرێکاران!

  

 بەپێی لێکۆڵینەوەکی هاوبەش کە ئەنجام دراوە لەلایەن دوو ڕێکخراوی جیهانی :- ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و ڕێکخراوی جیهانی کار، ڕایانگەیاندووە کە لەساڵی ٢٠١٦ دا نزیکەی ٧٤٥٠٠٠ هەزار کرێکار بەهۆی سەعاتکاری زۆرەوە گیانیان لەدەست داوە لە جیهاندا.

ئەم لێکۆڵینەوەیە کە لەسەر سەدەها هەزار کرێکار ئەنجام دراوە بەم شێوەیەیە : –

۳۹۸۰۰۰ هەزار کرێکار بە جەڵتەی دەماغ گیانیان لەدەست داوە.

٣٤٧٠٠٠ هەزار کرێکار بە جەڵتەی دڵ و کێشەکانی دڵەوە گیانیان لەدەست داوە..

هۆکاری سەرەکی گیان لەدەستدانی ئەم کرێکارانە سەعات کاری زۆری ڕۆژانە بووە! لەجیاتی ئەوەی کە ٣٥ سەعات کار لە هەفتەیەکدا ئەنجام بدەن، بەڵام سەعات کاریان گەیشتۆتە ٤٠ هەتا ٥٥ سەعات کار لە هەفتەیەک دا, ئەم ڕێژەی مردنە لە ساڵی ٢٠٠٠ وە هەر لە بەرزبونەوەدایە بە ڕێژەی لە ٢٩%.

زۆربەی زۆری ئەم قوربانیانە تەمەنیان لە نێوان ٦٠ بۆ ٧٩ ساڵیدا بوون کە لەتەمەنی ٤٧ ساڵییەوە بەم سەعات کارە زۆرانە کاریان کردووە لە ناوچەکانی پاسیفیکی غەربی و خوارووی ڕوژهەڵاتی ئاسیا بوون.

لە جیهاندا نزیکەی لە ٩% کرێکاران بەم شێوەیە کار دەکەن کە دەکاتە (٥٠٠) ملیۆن کرێکاری پیاو و ژن، کە ل لە ١١،٧% لە خوارووی ڕۆژهەڵاتی ئاسیان و لە ٣،٥% لە وڵاتانی ئەوروپادان.

ئامادەکردنی: ئاوات سور

Leave A Reply

Your email address will not be published.