نمایشی جەماوەری لە دژی راسیزم کۆمەڵگەی فەرەنسا دادەگرێت!
نمایشی جەماوەری لە دژی راسیزم کۆمەڵگەی فەرەنسا دادەگرێت!
گومان لەوەدا نییە کە راسیزم تادێت پەرەدەستێنی، پەرەسەندی ئەو راسیزمە بەجیا لە گروپە راسیستەکان، خودی دەوڵەتەکان دنەی دەدەن. مەڵتی کەڵچەریزم، هۆکارێکە بۆپەرەسەندنی راسیزم، چونکە جیاکاری لەسەر بنەمای وڵات و نەتەوەو قەوم و دین و مەزهەبەکان و کەلتوری خۆیی، لە جێگای یاسای یەکسان بۆ هەموان خۆی ڕیگایەکە بۆ هەڵاواردن و بەگژ یەکداکردنی کەلتورە جیاوازەکان.
بەپێی سەرژمێریەکان و خودی دەزگا راگەیاندنە بۆرژوازییەکان، راسیزم لە زۆربەی هەرەزۆری وڵاتانی دنیادا روو لە هەڵکشانە… سیاسەتی دەوڵەتەکان بەتایبەتی پشیوانیکردن لە رەوتە ئیسلامیەکان و بەخشینی ئیمتیازات پییان، لەبەرامبەردا دەمارگیرە نەتەوە پەرستەکان دەخاتە جوڵە بۆ ئەوەی بە رەوتە راسیستەکانەوە پەیوەست بن. هاوکات رەوتە راسیستەکان هۆکاری بێکاری و فراوان بوونەوەی هەژاری، دەگێڕنەوە بۆ بوونی پەنابەران، لە کاتێکدا بیکاری و هەژاری ریشەی لە نیزامی قازانج پەرستی سەرمایەدایەو لەم نیزامەشدا چ هاوڵاتیان و چ پەنابەران کە هاوڵاتین قوربانی ئەم نیزامە چاوچنۆکەی سەرمایەدارین… دیارە لەبەرامبەریشدا بەهەر ئەندازە راسیزم سەر بەرزدەکاتەوە، ئاواش خەڵکی ئینسان دۆست و ئازادیخواز بەدژی ئەم دۆخەدا دێنە مەیدان… ١٢ی ئەم مانگە بەدەیان هەزار کەس لەدەیان شاری فەرەنسادا بەدژی دیاردەی راسیزم و رەوتە راسیستەکان و لە پێشیانەوە بەدژی پارتی راستڕەوی فەرەنسا هاتنە مەیدان. جێگای ئاماژەپێدانە جان لویک میلانشۆ و پارتی چەپ لە ریزی پێشەوەی خۆپیشاندەراندا بوون. لەم خۆپیشاندانەدا کە بەدژی راسیزم بوو، دیسان راستڕەوێک ئاردی پژاندە سەر سکرتیری پارتی چەپ.
جەماوەری دەیان هەزاری ئازادیخوازی فەرەنسا بەو خۆپیشاندانەیان جارێکی تر پێداگریان لەسەر مافی هاوڵاتی بوون کردەوەو نیشانیاندا کە راسیزم گۆرەپانی بۆ ئامادەنییە تا بەئارەزوی خۆی نمایشی خۆی بکات و جیاکاری قوڵبکاتەوە لەسەر بنەمای نەتەوەو دین و جیاوازی کەلتورەکان..