” هەژاری”… شیعر: پابلو نیرۆدا

0

وەرگیر: خالیدبایە زیدی (دلیر)

وەرگیر لەفارسییەوە

شیعر: پابلو نیرۆدا

هەژاری”

تۆ ناتەوێ

تۆ ترساوی

لە هەژاری!…

تۆ ناتەوێ

هەنگاوبینیی شەقام بە پێڵاوی کون

وە بڕۆیتەوە ماڵەوە

بە هەمان کراس

خۆشەویستەکەم

ئێمە بەو شێوەیەی کە دەوڵەمەندەکان دەڵێن

بەدبەختی وچارەرەشیمان خۆش ناوێ

ئێمە هەژاریمان

وەک  ددانێکی رزیوو

کە تاکوو ئەوڕۆ برینی ئینسانی کولاندۆتەوە

دەری دەهێنین وفڕێی دەدەین

بەڵام!

نامەوێت بترسیت

ئەگەر بەهۆی منەوە هەژاری بێتە ماڵەکەت

ئەگەر هەژاری پێڵاوی بلورینت لەگەڵ خۆی ببا

بهێڵە هەموو شتێک لەگەڵ خۆی ببا

بەڵام!

پێکەنینەکانت نا….کە نانی ژیانە

ئەگەر ناتوانی کرێی ماڵ بدەی

بەدڵێکی پڕ لەغرورەوە

بەدوای ئیش بگەڕێ

دە لەبیرت بێ …ئەوینی من

کە من لەگەڵ تۆم

ئێمە لەگەڵ یەک گەورەترین سەروەتین

کە لەسەر زەوی کۆمان کردۆتەوە

Leave A Reply

Your email address will not be published.