شەڕ کوتایی پێ دێت… شیعر: مەحمود دەرویش
شیعر: مەحمود دەرویش
وەرگێر لە فارسیەوە: خالید بایەزیدی(دلیر)
شەڕ کوتایی پێ دێت…
وە ڕێبەران سەرقاڵی گفتوگۆیەکی گەرمن
ئەوەی کە دەمێنێتەوە
ئەو دایکە پیرو پەککەوتوەییە
کە چاوەڕێ گەڕانەوەی
تەرمی ڕۆڵە شەهیدەکەیەتی
وە ئەو کیژە شۆخ و شەنگەی کە
چاوەڕێیە خۆشەویستەکەی بێتەوە
وە ئەو مناڵانەی کە چاوەڕوانن
کە باوکە قارەمانەکەیان بگەڕێتەوە
نازانم : چ کەسێک وڵاتەکەی فرۆشت
بەڵام دیتم : چ کەسێک بەهاکەی دا…؟!