نزار گزالی: زۆرینه‌ی وڵاته پێشكه‌وتوه‌كان منداڵیان كردۆته چه‌قی گرنگی پێدانی خۆیان و وای ده‌بینین پێگه‌یاندنی منداڵێكی دروست، گرنگی دان و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی دروست و بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دروست و پێشكه‌وت و ئه‌رێیانه‌یه. دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ بەڕێز نزار گزالی، مامۆستای زانكۆ و پسپۆری دەروونی سەبارەت بە ڕۆژی جیهانی منداڵان.
نزار گزالی: زۆرینه‌ی وڵاته پێشكه‌وتوه‌كان منداڵیان كردۆته چه‌قی گرنگی پێدانی خۆیان و وای ده‌بینین پێگه‌یاندنی منداڵێكی دروست، گرنگی دان و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی دروست و بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دروست و پێشكه‌وت و ئه‌رێیانه‌یه.
دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ بەڕێز نزار گزالی، مامۆستای زانكۆ و پسپۆری دەروونی سەبارەت بە ڕۆژی جیهانی منداڵان.
بۆپێشەوە: هێشتا بەشێک لە منداڵان لە کوردستاندا، خەریکی کارکردنن یان ئەرکی بەڕێوەبردنی خێزانیان لەسەر شانە، چۆن دەکرێت ئەو دیاردەیە بنەبڕ بکرێت؟
نزار گزالی: دیارده‌ی كاركردنی منداڵان و منداڵانی سه‌رشه‌قام، نه‌ك هه‌ر له‌كوردستان بگره له‌زۆرینه‌ی وڵاتانی دنیا یه‌كێك له‌پرسه ئاڵۆز‌و كاریگه‌ره‌كانه، قسه‌وباسی زۆری ده‌رباره ده‌كرێت، سه‌باره‌ت به‌بنه‌بڕكردنیشی كاری زۆری پێویسته، ده‌كرێت له‌م چه‌ند خاڵه سه‌ره‌كیانه كۆیان بكه‌ینه‌وه: یه‌كه‌م، كاراكردنی رۆڵی به‌شه په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌زاره‌تی كار‌و و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌زگاكانی په‌یوه‌ست به‌چاودێری منداڵ له‌ڕووی چڕكردنه‌وه‌ی حاڵه‌تی ده‌ستنیشان كردن و تۆماركردن و به‌دواداچوون، له‌گه‌ڵ زیادركردی نێوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و خزمه‌تگوزاری منداڵان. دووه‌م، گرنگی دان به سه‌نته‌ری راوێژكاری خێزانی، كه جێگه‌ی داخه له‌كوردستان كه‌مترین گرنگیان پێدراوه، چه‌ندین ده‌رچووی به‌شه‌كانی ده‌روونزانی و كۆمه‌ڵزانیمان هه‌ن، كه‌مترین ده‌رفه‌تی خزمه‌تكردن له‌بواره‌كه‌ی خۆیانیان بۆ ڕه‌خساوه. سێیه‌م، ستراتیژیه‌تی وڵات بۆ مه‌سه‌له‌ی هه‌ژاری، له‌گه‌ڵ هه‌بوونی به‌رنامه‌ی درێژخایه‌ن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی پرسی هه‌ژاری، ئه‌مه پەیوە‌ندیه‌كی ڕاسته‌وانه‌ی به پرسی كاركردنی منداڵ و منداڵانی شه‌قامه‌وه هه‌یه، كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری هۆكارێكی راسته‌وخۆیه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاركردنی منداڵان. خاڵی چواره‌م، كاره‌كردنی پرسی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی كه له‌سه‌ده‌ی بیسته‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه، ئه‌میش كۆمه‌لێك خزمه‌تگوزاری چالاكی پیشه‌ییین، له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆر كه پێشوه‌خته ڕاهێنراون و ئاماده‌كراون، پێشكه‌ش به‌منداڵانی ئیشكار و منداڵانی سه‌رشه‌قام ده‌كرێت. رێكخراوه قازانج نه‌ویسته‌كانی بواری منداڵان كاراتر بن و ڕۆڵی سه‌ره‌كی خۆیان ببینن، كه به‌داخه‌وه له‌كوردستان تابڵێی لاوازن و به‌شێكی زۆریشان پێچه‌وانه‌ی ناوه‌كانیان زیاتر كار له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی قازانجی خۆیان ده‌كه‌ن زیاتر له‌وه‌ی ئامانجیان منداڵ و مافه‌كانی منداڵان بێت.
بۆپێشەوە: لەزۆرێک لەو وڵاتانەی نائارامی و شەڕ و بەرامبەرکێی تیایە، منداڵان نەک هەر لە دۆخێکی خراپدان، بەڵکو لە جەنگ و ململانێکاندا، کەڵکیان لێوەردەگیرێت، چۆن دەڕواننە ئەو هەلومەرجەی منداڵان؟
نزار گزالی: بێگومان منداڵان قوربانی یه‌كه‌می هه‌لومه‌رجی نه‌خوازراو شه‌ڕ و ئاواره‌بوونن، ئه‌گه‌ر سه‌رنجێكی شاره‌كانی كوردستان و عێراق به‌گشتی بده‌ین، زۆرینه‌ی منداڵانی سه‌رشه‌قام و منداڵی ده‌ستگێڕ شاگرد و هه‌ر بوارێكی دیكه‌ی كاركردن، له‌منداڵه ئاواره‌و په‌نابه‌ره‌كانن، لێره زه‌بری دەروونی بۆ ئه‌مانه دوو به‌رانبه‌ره، چونكه له‌لایه‌ك دوچاری ڕاگواستنه‌وه‌بوونه ماڵ و شوێنی نیشته‌جێبونی خۆیان جێهیشتوه، له‌لایه‌كی دیكه باری نه‌خوازراوی ئابوری و هه‌ژاری و كاركردن و دابڕان له‌قوتابخانه له‌مافه سه‌ره‌تاییه‌كانیان وه‌ك منداڵ. ئه‌مه‌ش لێكه‌وته‌ی نه‌رێیانه‌ی زۆری ده‌بێت.
بۆپێشەوە: لەڕوانگەی ئێوە یان لە باری زانستیەوە، بە کێ دەوترێت منداڵ، تا چ تەمەنێک بە منداڵ دەوترێت منداڵ؟
نزار گزالی: له‌ڕوانگە‌ی دەروونی و دەروونزانی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌مه‌نی منداڵی واتا له‌كاتی له‌دایكبونی كه‌سه‌كه تاده‌گاته گه‌شه‌ی دەروونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و درككردن به‌و شتانه‌ی له‌ده‌ورووبه‌ری ڕوده‌ده‌ن، جیاوازی له‌نێوان هه‌ڵه‌و ڕاست ده‌كات و له بنچینه‌ی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵاتیه‌كان تێده‌گات و نیشانه‌كانی باڵغ بوونی ته‌واوی تیادا ده‌رده‌كه‌ون. به‌ڵام به‌پێی پێوه‌ری جیهانی ویاسای (مافی منداڵانی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ) كه ١٩٣ وڵات واژۆیان كردوه، هه‌رتاكێكی خوار ته‌مه‌ن ١٨ ساڵان به منداڵ هه‌ژمار ده‌كرێت.
بۆپێشەوە: بەجیا لەستەمی کۆمەڵایەتی دەوڵەتەکان لەسەر منداڵ، ستەمی دایک و باوک لە منداڵان لە ترساندنیانەوە تا لێدان و توندوتیژی هێشتا واقعیەتی خێزانە دەمارگیرەکانە بەدین و ناسیونالیزم … چۆن دەڕواننە ئەو دیاردەیە؟
نزار گزالی: خۆی ناكرێت ئه‌مه بگشتێنین چونكه ئامار‌و توێژینه‌وه‌ی دروستمان له‌به‌رده‌ست نییه، هه‌روه‌ها ئه‌م جۆره توندوتیژیه ڕێژه‌ییه، له خێزانێك بۆ خێزانیكی دی جیاوازی هه‌یه، به‌ڵام به‌پیی توێژینه‌وه‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی زۆینه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی كه ده‌بنه قوربانی توندوتیژی خێزانی، سته‌می باوانیان یان به‌خێوكاره‌كانیان ته‌مه‌نیان خوار ١٤ ساڵیه، ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵێك لێكه‌وته‌ی دەروونی و ڕه‌فتاری سۆزی لێده‌كه‌وێته‌وه. ڕه‌نگدانه‌وه‌ی درێژخایه‌نی به‌سه‌ر خودی منداڵه‌كه‌و كۆمه‌ڵگه‌ش ده‌بێت. چونكه ئازاری جه‌سته‌یی و ڕوشاندنی كه‌سایه‌تی منداڵ ده‌بێته هۆی دواكه‌وتنی گه‌شه‌ی، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی منداڵ متمانه به‌خۆبوون و ڕێزگرتنی خود له‌ده‌ست بدات ئه‌م دوو خاڵانه‌ش ڕاسته‌وخۆ له‌داهاتوو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنیان به‌سه‌ر منداڵه‌كه‌و كۆمه‌ڵگه‌ش دیارده‌بێت.
بۆپێشەوە: چۆن دەڕواننە ڕاکێشانی منداڵان بۆ ناو دنیای سیاسەت، یان حجابکردنیان و خستنیان بۆ بەر نوێژ و ڕۆژوو و نەریتە دینیەکان؟
نزار گزالی: خۆی ئه‌مه‌ش جۆرێكه له‌پێشیلكاریه‌كان و ده‌چێته چوارچێوه‌ی توندوتیژی و پێشێلكردنی مافی منداڵ، به‌هه‌مان شێوه‌ی كه له‌وه‌ڵامی پرسیاری پێشوو ئه‌ماژه‌م بۆكرد لێكه‌وته‌ی له‌سه‌ر لایه‌نی دەروونی وكه‌سایه‌تی منداڵ ده‌بێت..
بۆپێشەوە: کێ بەرپرسە لە پەروەردەی منداڵان، دایک و باوک یان دەوڵەت؟
نزار گزالی: هه‌ردووكیان، زۆر ئه‌سته‌مه به‌رپرسیاریه‌ته‌كه به‌ته‌نها له‌یه‌ك لایه‌ندا چڕ بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام تویژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌ی ده‌رخستوه ته‌نانه‌ت له‌ناوچه ناكۆك و جه‌نگیه‌كان، باوان ده‌توانن ژینگه‌یه‌كی دەروونی باش بۆ منداڵه‌كانیان دابین بكه‌ن، به‌گرنگی پێدان و تێرباوه‌ش كردن، كه ببێته قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ كه‌می یان نه‌بوونی ئاسایش له‌ناوچه‌كه، بۆیه هه‌میشه له كه‌مته‌رخه‌می ده‌وڵه‌تیش دایك و باوك ده‌توانن ڕۆڵێكی باشتر ببینن له‌په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كاندا، له‌هه‌مانكاتدا زۆرینه‌ی وڵاته پێشكه‌وتوه‌كان منداڵیان كردۆته چه‌قی گرنگی پێدانی خۆیان و وای ده‌بینین پێگه‌یاندنی منداڵێكی دروست، گرنگی دان و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی دروست و بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دروست و پێشكه‌وت و ئه‌رێیانه‌یه.
بۆپێشەوە: هەلومەرجی نەخوازراوی ئابوری چ کاریگەرییەکی لەسەر منداڵان هەیە؟
نزار گزالی: كاریگه‌ری هه‌ژاری له‌سه‌ر منداڵ یه‌ك له‌پرسه هه‌ره گرنگه‌كانه، لێكه‌وته‌كانی هێنده زۆرن ئه‌گه‌ر دیمانه‌یه‌كی به‌ته‌نیا بۆ تایبه‌ت بكه‌ین ڕه‌نگە هه‌رنه‌توانین به‌وردی هه‌مو لایه‌نه‌كانی بخه‌ینه ڕوو. لێره‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌م زیاتر لێكه‌وته دەروونیه‌كان بخه‌مه ڕوو، سه‌ره‌تا توێژینه‌وه‌كان و تازه‌ترینیان كه له‌زانكۆی په‌نسلڤانیای ئه‌مریكی به‌هاوكاری توێژه‌ران له‌هه‌ریه‌ك له‌زانكۆی نیویۆرك و تچابڵهیێل ئه‌نجامدراوه؛ ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه هه‌ژاری بۆی هه‌یه ئاستی خوێندنی منداڵی و جوڵه و نواندنی منداڵ له‌بواره جیاوازه‌كانی ژیانی قوتابخانه كه‌مبكاته‌وه. هه‌روه‌ها منداڵانی هه‌ژار ڕێژه‌ی گرژی ماندوبونیان زیاتره به بە‌راورد به‌منداڵانی دیكه، گرژی و ماندوبونیش لای منداڵ كارده‌كاته سه‌ر پرۆسیسه جێبه‌جه‌كاره‌كانی مێشك. له‌لایه‌كی دیكه توێژینه‌وه‌كان ده‌ڵێن لێكه‌وته‌كانی هه‌ژاری له (٣) ساڵیه‌وه به‌سه‌ر منداڵ ده‌رده‌كه‌ون و له‌قۆناغه‌كانی دیكه‌ی ژیانیشی كاریگه‌ری و لێكه‌وته‌كانیان هه‌ر ده‌مێنێت و له‌هه‌ندێك هه‌ڵوێستی ژیاندا به‌زه‌قی ده‌رده‌كه‌ون. زۆرجاریش منداڵ به‌هۆی هه‌ژاری هه‌ستكردن به‌بێبه‌شی رێژه‌یی كه‌خۆی به‌راورد به‌هاوپۆڵه‌كانی ده‌كات، دوچاری كۆمه‌ڵێك گرێیی دەروونی ده‌بێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش زۆرجار هۆكاره بۆ دزه‌كردنی منداڵ بۆ ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه، زۆرجار ئه‌م هه‌ستكردن به بێبه‌شی و نادادیه‌ی ژیان وایكردوه حه‌زی خوێندنی به‌لاوه كه‌مبكاته‌وه، و هه‌ندێك جار درێژه‌یان به‌خوێندن نه‌داوه.، به‌شێكیش ناچار ده‌ستیان له‌خوێندن هه‌ڵگرتوه بۆ ئه‌وه‌ی ببنه هاوكار و دابینكاری قوتی ژیانی خۆیان وخاوخێزانه‌كانیان. هه‌ره‌وه‌ها تویژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌شیان خستۆته ڕوو، كه‌منداڵانی ناوچه و گه‌ره‌كه هه‌ژارنشینه‌كان به‌هۆی گوشاری ژیان، كه‌متر ده‌پرژێنه سه‌ر فێربوون و هه‌لی فێربوونی هونه‌ر و په‌ره‌دان به‌توانا هونه‌ری كه‌سیه‌كانیان كه‌متره. له‌ڕووی پرسی جه‌سته دەروونیش چه‌ندین توێژینه‌وه له‌سه‌ر منداڵانی هه‌ژار ئه‌نجامدراوه؛، وه‌ك توێژینه‌وه‌كه‌ی نیكۆلاس والش له‌زانكۆی كامبریدجی به‌ریتانی و توێژینه‌وه هاوشێوه‌كانی كه‌جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه منداڵانی هه‌ژار و منداڵانی خێزانه هه‌ژاره‌كان كۆمه‌ڵێك لێكه‌وته‌ی نه‌رێیانه به‌سه‌ر مێشكیان دروست ده‌بێت و هه‌ندێك له‌م توێژینه‌وانه هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ناوچه‌ی خۆڵه‌مێشی له‌مێشكیان بچوكتره و مێشكۆكه‌شیان زۆرجار بچوكتر ده‌بێته‌وه. ئه‌مه‌و چه‌ندین لایه‌نی دیكه‌ی نه‌رێنی له‌ڕووی دەروونی كۆمه‌ڵایه‌تی كه هه‌ژاری و ژینگه‌ی خێزانێكی هه‌ژار له‌سه‌ر منداڵی جێده‌هێلێت.
بۆپێشەوە: دەمارگیری ئاینی و بیڕوباوەڕی باوی خودی خێزانەکان، چ کاریگەرییەکی لەسەر منداڵان و مافەکانیان هەیە؟
نزار گزالی: ده‌مارگیری به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه، جۆرێكه له‌جۆره‌كانی پێشڵكاری به‌رانبه‌ر به‌مافه‌كانی منداڵ. كه‌سی ده‌مارگیر هه‌میشه حه‌زده‌كا‌ت كه‌سه نزیكه‌كانی ئه‌و شتانه ببینن كه‌ئه‌و حه‌ز به‌بینیان ده‌كات، بینینی هه‌ر شتێكی تازه به‌هه‌ره‌شه بۆسه‌ر خودی خۆی و بیڕوباوەڕه‌كانی ده‌بینێت، نه‌رمی نواندنی نییه. كاتێك خێزان ده‌مارگیر ده‌بێت، بێگومان منداڵه‌كانی له‌ئێستاو له‌داهاتودا باجی ئه‌م ده‌مارگیریه ده‌ده‌ن، فێرده‌بن به‌رده‌وام بڕیاری پیشه‌وه‌خته به‌رانبه‌ر به شته‌كان بده‌ن، بیركردنه‌وه‌یان ته‌سك ده‌بێت، به‌ئاسانی قبوڵی تازه‌گه‌ری داهێنان ناكه‌ن، بیرورای جیاواز به‌هه‌ڕه‌شه ده‌بینن، هه‌میشه رێچكه‌گه‌ری هه‌ڵچونییان هه‌یه كه هه‌ندێك جار ئاراسته‌ی توندوتیژی و تێوه‌گلان له كرده‌وه‌ی توندوتیژیانه وه‌رده‌گرێت. هه‌میشه كه‌سێكی دژه گۆرانكاری له‌قاڵبدراو ده‌بێت.