شاسوار و پرۆژەی نیولیبراڵیزم! نووسینی: نبیل حسین

0

شاسوار و پرۆژەی نیولیبراڵیزم!

نووسینی: نبیل حسین

٢٩.٥.٢٠٢١

نیولیبرالیزمی داگیرکەر لە هەرێمی کوردستان به پارە و میدیا و هێز پشتگیری له شاسوار عەبدولواحید دەکات کە ببێت بە ئەڵتەرناتیڤی دەسەلاتی بنەماڵەکان لە هەرێمی کوردستان. دوای نارەزایەتیەکان و خۆپشاندانەکانی خەلکی کوردستان و قەیرانە دروستکراوەکان و دزی تاڵانی و تەسککردنەوەی ئازادی رادەربرین و زیندانیکردنی چالاکوان و رۆژنامەنوسان و کوشتنی ١٠ گەنج لە ناو خۆپشاندانەکانی٢٠/١١/٢٠٢٠ لە ناوچەی زۆنی سەوز و زیندانیکردنی ٣٠ کەس وە دادگایی کردنی٥ کەس و سەپاندنی حوکمی ٦ ساڵ بەسەریاندا بە بریاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولیر و بادینان، نارەزایەتی دەولەتانی داگیرکەری لە سیستەمی بنەماڵی لێکەوتەوە، وە ترس لە تووڕەبوونی خەلکی کوردستان کە سەرەنجام ببێتە مایەی شۆرش لە کوردستان و هەموو شتێك لە دەست بدەن، ئەوەبوو نیولیبرالیزم کەوتە بیرکردنەوە لە دروستکردنی ئەلتەرناتیڤی تازە بۆ ئەم دەسەلاتە لە ریگای هەڵبژاردنەوە. مەسەلەی خۆپشاندانی سەرتاسەری کە شاسوار بەردەوام هەر کاتێك کە هەڵبژاردن نزیک دەبێت بۆ کۆکردنەوەی دەنگ لە سەر NRT وە تۆرە کۆمەلایەتیەکانەوە بانگەوازی بۆدەکات، بەهۆی بێدەنگی و لاوازیی و پرشو بڵاویی چەپەوە لەهەرێمی کوردستانە، کە نەیتوانیوە ژمارەیەك بێت لە هاوکێشەی سیاسیدا، یان هێزێکی گەورە بێت لە هاوکێشەی ململانێ لەگەڵ دەسەڵاتدا و ببێتە ئەڵتەرناتیڤ. ئەمە دەرفەتی داوە بە نیولیبرلیزمی داگیرکەر بە پارە و میدیا و کەنالەکان پشتگیری شاسوار عبد الواحد بکات بۆ هەڵبژاردنی عێراق و ئامادەکردنی و ریگایان داوە لەناو گۆڕەپانەکەدا بەهێزدەربکەوێ لەرێگای دەرکەوتنی لەسەر میدیاو ریکلامکردن بۆی بۆ هەڵبژراندی عێراق و کوردستان، چونکە نیولیبرالیزم متمانەی بە بنەماڵە دەسەڵاتدارەکان نەماوە. شاسوار عبدالواحدی بازرگان و خاوەن ریکخروای نەوەی نوێ و چەند پرۆژەی گەورە وەک جاڤیلاندو گۆندی ئەلمانی و شوقەکان و بازرگانی ئۆتومبیل وە لە ناو گەنجاندا تا رادەیەك مەقبولە وە بەشداری لە نارەزایەتیەکان کردووە، چەند پەرلەمانتاری هەیە وە یارمەتی چەند هەژاریک و خویندکار و نەخۆش دەدات وە بە پارەیەکی زەبەلاح کە دەستی کەوتوە لە ریگای بەرهم سالح ٧٠ ملیار دینار و عومەر فەتاح نەوشیروان مستەفا و ئیستا هاوکاری مادی و مەعنەوی بە هێز لە رێگای نیوڵیبرالیزمی داگیرکەر تەرخان کراوە بۆ شاسوار عبد الواحد، بەلام لە کۆتایدا هەمان قەیران و ناعەدالەتی و هەژاری بەردەوام دەبێت، چونکە نیولیبرالیزم بۆ قازانج هاتووە وە دەست بەسەر نەوت و گازدا بگرێ و کۆمپانیاکانیان بخەنەگەڕ لە عێراق وکوردستان و بەردوام بن لە تالانکردنی داهاتی خەڵك لە رێگای بازاری ئازادەوە و تایبەتیکردنی کەرتی کارەبا و تەندروستی و پەروەردە وە لە رێگای بازرکانێکی سیاسی وەکو شاسوار خاوەنی ریکخروای نەوەی نۆی وە، چونکە لە شاسوار عبد الواحد باشتریان دەست ناکەوێت بۆ جێبەجێکردنی ئابوری سەرمایەداری و بازاری ئازاد لە قازانجی نیولیبرالیزمی داگیرکەر لە هەرێمی کوردستان!!؟؟

Leave A Reply

Your email address will not be published.