چەند شیعریکی: خالید بایەزیدی(دلیر)

0

چەند شیعریکی: خالید بایەزیدی(دلیر)

1-

وەرن خەمەکانی

ناو کۆمەڵگە

یەکە یەکە کۆبکەینەوە

بیان سوتێنین

بۆ گشت مرۆڤەکان

خۆشی وشادی

یەکسانی وئازادی

بەدیاری بینین

بزەو پێکەنین

لەسەر لێوەکان

بچێنین

هەموو رەنگەکان

وەک یەک سەیرکەین

بێ هیوایی لە دڵمان دەرکەین

2-

کۆڕۆنا!

جیهانی گەمارۆداوە

مەرگ

چەندە قەرەباڵغە

وە مروڤ

چەندە تەنیایە

3-

ئاسمان

بۆ باڵندەیەک

دەگریا

کە هەڵفرینی

بیر چوو بوەوە

4-

باڵندەکە

ئەکەوێتە قەفەز

ئاسمانیش

لەگەل خۆی دەباتە

ناو قەفەزەکەی

5-

ئیعدام کە کرا

شەپولێک باڵندە

لەسەر پەتی سێدارەی

هەڵفرین

6-

دایکم کە مرد

هەموو ئاوێنەکانیش

پیر بوون

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.