شەماڵ رەئوف: رێكه‌وتنه‌كه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان له بنه‌ڕه‌تدا هێنده رێخۆشكه‌رییه بۆ یه‌كگرتنه‌وه، هێنده بۆ بابه‌تی هێز و زیادبوونی ده‌نگده‌ر نییه له‌هه‌ڵبژاردندا…
شەماڵ رەئوف: رێكه‌وتنه‌كه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان له بنه‌ڕه‌تدا هێنده رێخۆشكه‌رییه بۆ یه‌كگرتنه‌وه، هێنده بۆ بابه‌تی هێز و زیادبوونی ده‌نگده‌ر نییه له‌هه‌ڵبژاردندا…
دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ بەڕێز شەماڵ ڕەئوف چاودێری سیاسی لەسەر پرسی هاوپەیمانی نێوان یەكێتی و گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق…
بۆپێشەوە: یەكێتی نیشتیمانی و بزووتنەوەی گۆڕان، ڕیکەوتنێکیان لەژێر ناوی” هاوپەیمانی کوردستان” بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پێکهێنا، چۆن دەڕواننە ئەم ڕیکەوتنە؟
شەماڵ ڕەئوف: رێكه‌وتنه‌كه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان له بنه‌ڕه‌تدا هێنده رێخۆشكه‌رییه بۆ یه‌كگرتنه‌وه، هێنده بۆ بابه‌تی هێز و زیادبوونی ده‌نگده‌ر نییه له‌هه‌ڵبژاردندا، چونكه یاسای هه‌ڵبژاردنی عێراق وا داڕێژراوه یه‌ك حزب بچێته هه‌ڵبژاردنه‌وه یان ده حزب پێكه‌وه بچن هیچ له بابه‌ته‌كه ناگۆڕێت، و ده‌نگی هیچ كاندیدێك ناگوازرێته‌وه بۆ كاندیدێكی تر. له كۆتاییدا ده‌نگده‌ری یه‌كێتی ده‌نگ به كاندیدی خۆیان ده‌ده‌ن، و ده‌نگده‌ری گۆڕانیش به‌هی خۆیانی ده‌ده‌ن. بۆیه ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه بۆ دروستكردنی هه‌لومه‌رجی یه‌كگرتنه‌وه‌یه نه‌ك بابه‌تی هه‌ڵبژاردن .
بۆپێشەوە: یەکێتی و گۆڕان، هاوپەیمانیەتیەکیان واژۆ کرد، تا چەندە لاتان وایە، هەردوو لا پابەندی ئەم هاوپەیمانیەتیە دەبن؟
شەماڵ ڕەئوف: وه‌ك له پرسیاری پێشوو وه‌ڵامم دایه‌وه، ئه‌و دوو هێزه له ئێستادا نزیكن له‌وه‌ی چۆن یه‌ك بگرنه‌وه، یه‌كیش نه‌گرنه‌وه گۆڕان ته‌واو لاواز ده‌بێت و زۆرینه‌ی یه‌كێتیه كۆنه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو یه‌كێتی. بۆیه له ژێر ئه‌م رێكه‌وتنه‌وه رێكه‌وتنی دیكه هه‌یه و په‌یوه‌سته به په‌یوه‌ندی ناوخۆیی ئه‌و دوو هێزه‌وه .
بۆپێشەوە: بەشێکی زۆر لە کادرانی یەکێتی و بەتایبەتیش بەرپرسانی هەولێری یەکێتی بێ ئاگایی خۆیان لەم ڕێکەوتنە دەردەبڕن، هۆکاری بێ ئاگایی ئەم بەرپرسانەی یەکێتی چییە؟ ئایا بێ ئاگایی بەشێک لە کادرانی یەکێتی، کێشەی ناوخۆیی لەناو یەکێتیدا بەدوای خۆیدا ناهێنێت؟
شەماڵ ڕەئوف: یه‌كێتی هێزێكی فره جه‌مسه‌ره، ئه‌و بێ ئاگاییه‌ی به‌شێكیان له‌و بابه‌ته ته‌واو ئاساییه و نابێته له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌دا، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا ده‌سه‌ڵاته‌كان و ته‌نانه‌ت زۆن و ناوچه‌كانیش له نێوان باڵه‌كاندا دابه‌ش كراون. ئه‌و بابه‌تانه له‌ناو حزبێكی وه‌ك یه‌كێتیدا به ئاسانی یه‌كلایی ناكرێته‌وه، بۆیه ئاساییه سبه‌ی یه‌كێتیه‌كانی جه‌مسه‌رێكی تر رێكه‌وتنی جیاواز له‌گه‌ڵ لایه‌نی تردا بكه‌ن به‌بێ ئاگایی لایه‌كی تریان.
بۆپێشەوە: ڕێکەوتنی یەکێتی و گۆڕان تا چەندە دەتوانێت وەکو بلۆکێک بۆ منافەسەی پارتی تەماشا بکرێت؟
شەماڵ ڕەئوف: دروستبوونی گۆڕان زیانی گه‌وره‌ی له یه‌كێتیداو باڵانسی هێزی ته‌واو گۆڕی، به‌شێوازێك یه‌كێتی له ركابه‌ری پارتیه‌وه ناچار بوو بۆ مانه‌وه و بە به‌رده‌وامی ببێته دۆستی پارتی، له‌و نێوه‌نده‌شدا فایلی ده‌ره‌وه و فایلی ئابوری و نه‌وت له ده‌ست یه‌كێتی نه‌ماوه چووه ده‌ستی پارتی، ئه‌وه‌ش پارتی ته‌واو به‌هێز كرد و له حزبی ناوخۆییه‌وه هه‌نگاوی نا بۆ حزبی هه‌رێمایه‌تی و جیهانی. بۆیه ئێستا ئه‌و دوو هێزه ئه‌گه‌ر یه‌كیش بگرنه‌وه باڵانسی هێز یه‌كسان نابێت و پارتی ناگه‌ڕێته‌وه باری پێش ٢٠٠٩، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و دوو هێزه به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمایه‌تی و زلهێزه‌كانی دنیا ناتوانن فشاری گه‌وره بكه‌ن، چونكه بۆ زلهێزه‌كان له ئێستادا هێمنی و ئاسایشی هه‌رێم زۆر له پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان گه‌وره‌تره. بۆیه نا‌وێرن جۆرێك له فشار بكه‌ن كاریگه‌ری گه‌وره بخاته سه‌ر پارتی و لاوازی بكات، بۆیه باڵانسی هێزی دوای ٢٠٠٩ به ئاسانی ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ پێش ٢٠٠٩ .
بۆپێشەوە: هاوپەیمانیەتی یەکێتی و گۆڕان، دەتوانێت پێگەی گۆڕان و یەکێتی بەرەو باشتر ببات؟
شەماڵ ڕەئوف: له ئێستادا یه‌كێتی بۆخۆی چه‌ند جه‌مسه‌رێكه، گۆڕانیش بۆخۆی چه‌ند جه‌مسه‌رێكه، كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌م جه‌مسه‌رانه و به‌ستنه‌وه‌یان به‌یه‌كه‌وه زۆر ئه‌سته‌مه. ئه‌وه‌ی گەرەنتی مانه‌وه‌یانی داوه ته‌نها ئابوری و بازرگانییه كه هه‌ر جه‌مسه‌رێك به‌پێی هێزی خۆی ڕۆژانه قازانج ده‌كات و خۆی به‌ڕێوه ده‌بات، له به‌رانبه‌ردا پارتی كه‌مینه‌یه‌كی یه‌ك خێزان ته‌واوی جومگه‌كانی حزبی و حكومی به‌ڕێوه ده‌بات و مه‌حاڵه هێنده لاواز ببێت سازش بۆ داوای ئه‌مان ببات.