ئایین و شەڕواڵ کورتەکان نووسینی: هەژیر نینا

0

ئایین و شەڕواڵ کورتەکان

 

نووسینی: هەژیر نینا

ماوەیەک لەوەوپێش تاقمێک شمشێر بەدەست لە پیلانێکی لە پێش بەرنامە داڕێژراو بۆ سەر کەسێک بەناوی “جەمال فەیزی” کە نیشتەجێ گەڕەکی دارسەیران مەریوان بووە؛ هێرش دەکەنە سەری و برینداری دەکەن، هەر لەو کاتەدا خەڵکی ئەو گەڕەکە، بە ژن و پیاو و گە نج دێنە دەنگ و بەتوندی وەڵامی ئەم تاقمە ئەدەنەوە کە بەدروشمی ئەڵلە و ئەکبەر هێرشیان کردوە.

سەلەفیەکان کێن و ئامانجیان چییە؟

سەلەفیەکان ئەو گرووپە توندڕەوەن کە شوێنکەوتوو و هەڵگری رێبازی حەمەڕەسووڵن کە بە کردەوە دیفاع لە ئایینی ئیسلام دەکەن و ئەوەی لە قورعان دا ڕەچاوکراوە ئە وان جێبەجێی دەکەن، لە کوردستانی ئێران دوای سەر هەڵدانی شۆڕشی جە ماوەر لەو وڵاتە؛ تاقمێک بەناو ڕەوتی موفتی زادە کە بەرێبەری ئەحمەد موفتی زادە لە کوردستان بە هاوکاری کۆماری ئیسلامی هێرشیان دەکردە سە ر کۆمۆنیستەکان و دەیانەویست بیرو بۆچوونی توندرەوانەی خۆیان بەسەر تاکی کۆمەڵگە بسەپێنن، بەڵام ئەوان هیچکات نەیانتوانی جەماوەری تینوی ئازادی و بەرابەری بەلاڕێدا بەرن، بەپێچەوانە جەماوەری کوردستانی ئێران خۆیان لە بەرەی ڕادیکاڵی و سوشیالیسم دابینیەوەو ئەم ڕەوتە تازە پێگەیشتوە کەوتنە پەراوێزەوەو ئێستاش لە کۆڕو کۆبوو نەوەی گەورە و بچووکی خویان کاوێژی ئایین دەکەن و کۆماری ئیسلامیش بەچاوپۆشی و بەئەنقەست لە رەوتی موفتی زادە، هەمیشە هەوڵیداوە ئەمانە لە کۆمەڵگەی کوردستان بەرە سمیەت بناسێ و بەرەی چەپ و کۆمۆنیستی پێ لاواز بکات.

ئەوەی جێگای سەرنج و تێڕامانە؛ لەوەتەی کۆماری ئیسلامی هاتۆتۆتە سەر دەسەڵات، زۆربەی لاوان و خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان هیچ هۆگریەکیان بەلای ئایین و کۆنەپەرەستیدا نەبووە، بەڵکە ئەوان هەردەم خوازیاری فەزایەکی ئارام و یەکسان لە کۆمەڵگە بوون کە ویست و داواکارییە پێشکەوتووخوازەکانی خۆیان تێدا دەستەبەر بکەن بۆ ژیانێکی ئینسانی بەدوور لە هەر چەشنە توندوتیژییەک؛ لەبەرامبەردا ئەوە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بووە کە بە هاوکاری کۆنەپەرسترین کەسانی ناوچەکە لەکوردستان پەلاماری ئازادییە ڕەواو بەرحەقەکانی جەماوەری خەڵکی کوردستانیان داوەو ژیانی خەڵکیان بەرەو تارمایی بردووە.

کۆمەڵگەی کوردستانی ئێران، کۆمەڵگەێکی چینایەتی و سیاسییە هەروەها قۆناغی تایبەتی تێپەڕاندوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو تایبەتمەندیانە و کۆمەڵێک سیفاتی پێشڕەو، کە رەنگدانەوەی جەماوەری بەخۆی گرتوە، هەردەم لە حاڵی پێشڕەویدا بووە و لەبەرانبەر دەسەڵات و کۆنەپەرستان ملکەچ و لاواز نەبوون و لەکاتە هەستیارەکاندا وەڵامی توندیان بەسەلەفی و تەنانەت دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی داوەتەوە.

لە ئێستادا کۆماری ئیسلامی لەبەردەم قەیرانێکی سیاسی ئابووریدایە و هەر رۆژە شاهیدی نارەزایەتی جەماوەری خەڵکین کە چۆن لەشەقام و لە شوێنی کار دەنگی کرێکارو زەحمەتکێش بۆ ژیانێکی باشتر بەرزدەبێتەوە، ڕژێمی ئیسلامی ئێران لەبەرئەوەی کونترۆڵی ئەم هەموو ناڕەزایەتیانەی پێ ناکرێ، ناچارە لەڕێگای سەلەفیە سونەکانی کوردستان و هەروەها بەکرێگیراوان ورەی خەڵک دابەزێنێ، بێگومان ئەمە شیوازێکی ترە کە کۆماری ئیسلامی وەک ئامرازێک بەدەستیەوە گرتوەو دەیەوێ لەڕێگای هەڵخڕاندنی هەست و ئیحساسی خەڵک و بەبیانوی بۆنە ئایینیەکان هێرش بکاتە سەر ئازادی و کەرامەتی تاک لەو کۆمەڵگەیە.

سیاسەت و ناوەرۆکی کۆماری ئیسلامی، هەروەها کرداری قێزەونی سەلەفیە شەڕواڵ کورتەکان لە کورستان ئەوەیە کە ئیرادەی خەڵکی کوردستان لاواز بکەن و هەرچی ئەوان فەرموویان خەڵک بێ ئەم لاو لا جێبەجێ بکەن، ئەوان دەیانەوێ کۆمەڵگەی کوردستان بکەن بە مۆڵگەی داعش و ژنان بخەنە کونجی ماڵەوەو ئەوەی ناوی شادی و ئینسانییە لە تاک بە تاکی ئەو کۆمەڵگەیەی بستێنەوە، کۆماری ئیسلامی ٤٣ ساڵە پێی نەکراوە، بەڵام سەلەفیەکان ئەمرۆ بە پاڵپشتی هەر ئەم رژێمە دەیەوێ باوەڕی ئایینی خۆیان لە کوردستان پراکتیزە بکەن.

پەیوەندی حزبە دەسەڵات بەدەستەکانی کوردستان یان راستر بڵێین خۆشخزمەتی ئەو حزبانە بە جمهوری ئیسلامی، دەرفەتی داوە کە سەلەفیەکان دەستیان ئاوەڵابیت و جموجۆڵی خۆیان لە هەرێمی کوردستاندا، پەرە پێبدەن. هەر بەم هۆیە، جمهوری ئیسلامی پەیوەندییە ئەمنیەتیەکانی خۆیشی لەهەرێمی کورستان بە شێوەیەکی سیستماتیک رێکخستوە، بەڕادەیەک کە کاریگەری خۆی لەو هەرێمە بە شێوازی جۆرواجۆر داناوە؛ لە شێوازی جل پۆشینەوە بگرە هەتا زۆر کرداری ئایینی تر کە رۆژانە لە بەشیک لە ژیان و هەڵسوکەوتی ئەو خەڵکە رەنگیداوەتەوە، ئاسایی نییە لەزەمەنێکی کورتداپەچە بەسەر سەدان کچی لاوی هەڵەبجە ئەدەن، بێگومان ئەمە کاری چروپڕی بۆکراوەو بەشێوەیەکی ڕێکخراو ئەم سیاسەتەیان پراکتیزە کردوە.

رەوتی کۆنەپەرستی کۆمەڵگە دەیانەوێت هەڵەبجە بکەنە مۆڵگەی سەلەفی و ئیسلامییە توندڕەوەکان و بەهۆی هاوسنووری لەگەڵ کوردستانی ئێرانیش ئەم رەوتانە دەتوانن پەیوەندی توندوتۆڵیان پێکەوە بێت و پلان و سیاسەتەکانی خۆیان دابڕێژن، بۆیە نابێ لەوەها کردەوەیەک چاوپۆشی بکەین و بەدەستی کەمی بزانیین، لەهەر کوێ تۆوی ئایین بەتایبەت ئەم ڕەوتە کۆنەپەرستانە کە بەناو سەلەفییەوە چێنرابێ خەتەرن بۆسەر ژیان و ئازادی مرۆڤ، بزووتنەوەی کریکاریی و سۆشیالیستی لە کوردستانی عیراق و ئێران دەبێت پەیوەندی ڕاستەوخۆیان پێکەوە بێت و لەبەرانبەر وەها پیلانێک کە ئیسلامی سیاسی بەشەو رۆژ کاری بۆ دەکەن کەسانی سۆشیالیست، بەتایبەتی هەڵسووڕاوانی بزووتنەوەی کرێکاری لەوەها بارودۆخێکدا هەڵوێستەی جیدی بکەن و ، بۆ لە قاودانی هەرچەشنە پیلانیکی کۆنەپەرستان بە ڕێکخراوی سەربەخۆی خۆیان هەموو کردەوە قێزەونەکانی ئەم تاقمە کۆنەپەرستانە پووچەڵ کەنەوە.

لە هەرێمی کوردستان دەمێک ساڵە یەکیەتی و پارتی لە ئاست ڕەوتە ئیسلامییەکان بێدەنگن و لەوەش زیاتر هاوکاریان دەکەن. هەموو پێداویستیەکیان لە خزمە ت ئەم ڕەوتە کۆنەپەرستە ناوە و، لاریان لەوەنییە کۆمەڵگەی کوردستان بکەنە ئەفغانستانێکی ترو دەیانەوێ بەناو سەلەفی گەری تالیبانێکی تر لە کوردستان بونیاد بنێن؛ بەلام هەرکات بزووتنەوە ڕادیکاڵ و سۆسیالیستەکان بۆ سەرەتایترین مافی خۆیان هاتوونەتە سەر شەقام، بەبیانوی پڕوپووچ پۆلیسیان بەرداوەتە گیانیان یان ڕاپێچی زیندانەکان کراون، بێگومان هەڵویستی ڕەوتە ناسیونالیستەکان بە تایبەتی دەسەڵاتی کوردی لە هەرێمی کوردستان هیچ کات نەهاتوە لە ئازادی و یەکسانی ڕاستەقینەی جە ماوەر دیفاع بکات، لەبەر ئە وەی ناوەرۆک و سیاسەتی ئەوان لەبەرژەوەندی چینی کرێکارو چەوساوەی کۆمەڵگەی کوردستاندا نییە و نەبووە، ئەگەر کۆماری ئیسلامی رۆژانە هێرش دەکاتە سەر، ماف و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستانی ئێران، دەسەڵاتی هەرێمی کوردستانیش بەشیوازێکی تر رووبەرووی خەڵک دەبێتەوە، هەر سیستمێکی بۆرژوازی کە خاوەنی پۆلیس و مەلاو مزگەوت و ئەو ئامرازانەی کە رۆژانە جەماوەری پێی سەرکوت دەکەن بێت، پێویستە بەخەباتی کرێکاریی و کۆمۆنیستی بڕۆینە شەڕیان و لە دیفاع لە دەستکەوتە ڕەواکانمان هەتا سەرکەوتنی یە کجاری کۆڵ نەدەین.

کوردستان مەڵبەندی ئازادیخوازی و شۆڕشگێڕییە، لەهەموو قۆناغە دژوارو تراژیدیەکان کە کۆماری ئیسلامی و ڕژێمی روخاوی بەعس ساڵانێکە تاوان و کوشت و بڕیان کردوە، جەماوەر چوونەتە قورگی ئەم دوو ڕژێمە، بۆیە تاقمی سەلفی و هەر دەستە و گروپێک کە رۆژانە لە ژیانی تاکە کەسی ئەو کۆمەڵگەیە خۆیان تێهەڵدەقورتێنن، هیچ مەشروعیەتێکیان لە کوردستان نییە، ئەوان بۆیان نییە بیروباوەڕی خۆیان بەزۆر بەسەر تاکی کۆمەڵگە داسەپێنن، هەر وەک چۆن خەڵکانی تریش لە کونجی ماڵی خۆیان باوەڕی ئایینی خۆیان دەبەنە پێش، سەلەفیەکانیش دەبێت بخزێنە نێو ماڵەکان و لەوێ لەگەڵ خوای خۆیان بەشەڕ بێن، ئەوان ناتوانن کرداری نابەجێی خۆیان رۆژانە دەرخواردی جەماوەر بدەن؛ کۆمەڵگە ئەوکاتە تەندروستە کە دین ببێتە ئەمری تاک، نەک بانگەشەی بۆ بکرێ، جیلی ئەمرۆی کوردستان بە ئایین نامۆن، و لەبەرانبەر بە هەڕەشەی تاقمی سەلەفی نەتەنیا پاشەکشە ناکەن، بەڵکە لووتیان دەشکێنن.

روخسارو ناخی ئەم سەلەفیانە قێزەونترین مرۆڤی ئەم سەر عەرزەن کە لە هەر کوێ بارگەی ڕەشیان هەڵدابێت، ئەو شوێنەیان پیس و بۆگەن کردوە، ئەگەر هەرکات ویستیان پیلانی تری لەم شێوەیە بگێڕن، دەبێت بارگە و بنەیان هەڵپێچرێت.

بژی ئازادی و یەکسانی

بژی خۆڕاگری خەڵکی کوردستان، بەرانبەر بە تاقمی کۆنەپەرست.

٧ ئایاری ٢٠٢١

Leave A Reply

Your email address will not be published.