هونراوەی: حەمید موسەددیق وەرگیر: خالید بایەزیدی/دلیر
هونراوەی: حەمید موسەددیق
وەرگیر: خالید بایەزیدی/دلیر
تۆ بە من پێکەنی و
نەت ئەزانی:
من بە چ مەترسییەک
لە باخچەی دراوسێکەمان
سێوم دزی
باغەوان بە هەڵاتن بەدوام کەوت
سێوەکەی لەدەستمدا دیت
بە قەڵسەوە چاوی لێکردم
سێوی قەپ لێدراو
لە دەستم کەوتە عەرزی
تۆ ڕویشتی و ئێستاش…
ساڵەهایە کە لە گوێچکەی من ئارام ئارام
خشەخشی هەنگاوی تۆ تیکرار تیکرار
ئازارم ئەدا
من دەستەو ئەژنو دانیشتووم
غەرقی ئەو فیکرەم
کە بۆچی؟
ماڵە بچکولەکەی ئێمە سێوی نەبوو؟!