سەمای  شەقامی سالم  و بەرگری نەکردن لەشوناسی پایتەختی رۆشنبیری…                      نووسینی: جەمال  نوری

0

سەمای  شەقامی سالم  و بەرگری نەکردن لەشوناسی پایتەختی رۆشنبیری…

                     نووسینی: جەمال  نوری

ئەم تابلۆیە ، تابلۆی سەمای  کوڕوکچێکی  بەڕەگەز عەرەب و خاوەن ڕەگەزنامەی وڵاتێکی ئەوروپاین لەشەقامی سالمی شاری سلێمانی لەیەکێک لەو کۆشکانەی سەرشەقامەکە دوای خواردنەوەی سەرو کوپ قاوە و گوێبیستی موزیکێکی خۆرئاوایی دانس دەبن، خۆڕسکانە لەژێر کاریگەری موزیکەکەدا لەو شوێنە گشتییەدا دەست دەکەن بەسەما ، بەجورێک سەرنجی تەواوی  خەڵکی سەهۆڵەکە ڕادەکێشن بەلای خۆیاندا و بەو سەما جوانەیان دەبنە هەواڵی ڕۆژ لە میدیا و سۆشیال میدیای کوردی داگیر دەکەن، تابلۆکە لەلایەن هونەرمەند  نوردالین جاف وێنەی کێشراوەو بەم تابلۆیە نوردین دەنگی خۆی خستۆە پاڵ دەنگی جوان و خۆڕسکی ئەم کوڕو کچە کە ویستویانە لەم شوێنە گشتییەدا ئەو بێدەنگی و کەئابەی باڵی بەسەر خەڵکەکەدا کێشاوە لاببەن و نەختێک دڵی هاوڵاتیانی شارەکە بەم سەمایە خۆش بکەن.

سەمای ئەم کوڕو کچه  توانی بە سەمایەکی کورت  ببنە هەواڵی ڕۆژ و تەواوی میدیاو سۆشیال میدیا و کۆنترۆڵ بکەن، لەلایەکی ترەوە نەیارانی سەمای جوانی، تاریک پەرستانی بیری  ئیسلامی سیاسی، پێیان هەزم نەکراو  هەر بۆشەوی داهاتوو کۆمەڵێک  خەڵکی ڕیش درێژی ئیسلامی سیاسی هاتنە شوێنی سەماکردنەکەو شوێنەکەیان بەئاو شوشت و دەستیان کرد بە نوێژی جەماعەت و تەراویحیان بردە سەهۆڵەکە، بەم هەنگاوەشیان سەلماندیان کە لەپایتەختی ڕۆشنبیری ئەوەی بەدڵی ئەوان نەیەتەوە بەرپەرچی ئەدەنەوە، ئەوەی ئەمڕۆکە خاوەنی شمشێر نین بەئاو شوێنەکە دەشۆن لەئایندەدا دەستیان هەبێ بەشمشێر شەقامی سالم بەخوێن سور دەکەن، ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە  نەوەزیری ڕۆشنبیری و نە پارێزگای شارو خاوەن دەسەڵاتی هەرێم بێدەنگی خۆیان نەشاردەوە و لەجیاتی لێپێچینەوە لەو تاقمەی  ئیسلامی سیاسیانە بکردایە  هاتن لێپێچینەوایان لەگەڵ خاوەن کۆشکەکە کردو بۆ چەند سەعاتێک کۆشکەکەیان پێ داخست و کەسیش ورتەی لەدەم نەهاتە دەر. بەم بێ هەڵوێستییە بەرپرسانی ڕۆشنبیری لەپایتەختی ڕۆشنبیری لەم تاقیکردنەوەدا ڕاسب بوون و نەیانتوانی بەرگری لەشوناسی شارەکەیان بکەن، بەڵام جەماعەتی ئیخوانی و سەلەفی و مەدخەلیەکان هەر ڕۆژ نەبوەوە لەسەر سەمای کوڕو کچەکە یەخەی داواکاری گشتیان گرت تاوەکو سزای یاسای بدرێن بەبیانووی ئەوەی مانگی ڕەمەزانە و شوێنەکەش شوێنی گشتی یە، لەکاتێکدا خۆیان مزگەوتیان لەم کاتی کۆرۆنایەدا بۆ فەراهەم کراوە، دێن یاسای تەندوستی و ژووری  عەمەلیاتی کۆرۆنا  پێشێل دەکەن و نوێژی تەراویح دەبەنە سەر ئەو شەقامە گشتیە. ئەوەی مەبەستی ئەم وتارەی ئێمەیە کوا ڕۆشنبیرانی پایتەختی ڕۆشنبیری، کە دەنگیان بوێرو دلێرانە بەرز بکەنەوەو ڕێگا نەدەن ئەو دەنگە بزێو و سەرکێش و خۆڕسکەی شارەکە  بەدوو ڕکاعەتی مەرامی سیاسیانەی ئیسلام گەرەکان سەرکوت بکرێ، دەستخۆشی زۆرم بۆ هونەرمەندی بوێرکاکە نورالدین جاف  کە ئازایانەو ئازادانە بەهونەری شێوەکاری هەڵوێستی جوامێرانەی خۆی سەلماند.

Leave A Reply

Your email address will not be published.