هێرشی تورکیا ڕێپێدراوە و ناڕەزایەتی بەرامبەری یاساغ!!

0

هێرشی تورکیا ڕێپێدراوە و ناڕەزایەتی بەرامبەری یاساغ!!

رژیمی فاشیستی تورکیا لە چوارچێوەی ملهوری و لەشکرکێشییە بەردەوامەکانیدا، کە تەواوکەری سیاسەتی سەرکوتی و ملهوڕانەی ناوخۆیەتی… جارێکی تر دەستی داوەتە هێرشیکی بەرفراوان بۆسەر ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان. وەکو هەمیشەش پاساوی پاراستنی سنورەکان و لێدان لە پەکەکەی بەردەستەوە گرتووە، کە لە ئاکامی ئەم هیرشانەدا خەڵکێکی یەکجار زۆر لە شوێنی ژیانیان هەڵکەندراون و زەرەرو زیانیکی زۆریش بە خەڵکی ناوچەکە گەیشتووەو کەشی سەربازی و میلتاریستی چەند بەرابەر بەسەر ناوچەکەدا سەپێنراوە… حزبە دەسەڵات بەدەستەکانی کوردستان، کە بە ئاشکرا هاوکاری رژێمی فاشیستی تورکیا دەکەن و ڕیگایان بۆی ئاوەڵاکردووە تا بنکەو بارەگا بکاتەوە، بە فرۆکەی بێ فرۆکەوان کادر و لایەنگرانی ئۆپۆزیسیۆن بکاتە نیشانە و چاو ساغیشیان بۆ دەکرێت، وە ریگەی هیرشی سەربازیان بۆ سوپای درندەی تورکیا ئاوەڵاکردووە، کەچی لەبەرامبەردا ڕیگە لە هەڵسوڕاوان و جەماوەرەکەیان دەگرن بە شیوەی ئاشتیانە خۆپیشاندان و نارەزایەتی بەرامبەر بە لەشکرکێشی تورکیا دەرببڕن… ئەم رەفتارەی هیزە ئەمنیەکانی حزبە دەسەڵات بەدەستەکان راستەوخۆ دەکاتە هاوکاری رژێمی فاشیستی تورکیا بۆ هیرش و ملهوری نواندن… ئەمەش لەلایەکەوە ناوەرۆکی خۆشخزمەتی بە ولاتانی ناوچە و لەلایەکی تریشەوە ماهیەتی سەرکوتگەرانەیان بەرامبەر بە ئازادی خۆپیشاندان و نارەزایەتی دەربڕین دەخاتە روو. هیزە بەناو ئۆپۆزیسیۆنەکانیش نوزەیان لێ نایەت و ئامادەنین ئیدانەی ئەم هیرش و ملهوڕیانە بکەن تا لە لەوەرگای دەسەڵات بێبەش نەکرێن…. کەچی لەبەرامبەر بە سەمای دوو لاو، کەللەی مەیویان بزوت و بە سوکایەتی بە کۆمەڵگەیان لە قەڵەمدا و خێلی ئیسلامی داعشی و محەمەدیش بە تەراویح و هەرەشە چاو سورکرنەوە دەیانەوێت کۆمەڵگە لەبەردەم ئازادییە فەردیەکاندا دابخەن و هەر چالاکی و بزوتنەوەیەکی مەدەنی و ئازادیخوازانە بەر پێبگرن… ئەم دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆنە ئەزموونکراوە، بەبێ ڕاماڵینیان و سپاردنیان بە مۆزەخانەی مێژوو، کارێکی تریان لەگەڵ ناکرێت…

هێرشی سوپای تورکیا… بەر لەوەی بۆسەر ئۆپۆزیسیۆنی تورکی و پەکەکە بێت، هێرشە بۆسەر ئیرادەی سیاسی خەڵکی کوردستان و ملهورییەکی ئاشکرای پاساو هەڵنەگرە، بۆیە پیویستە جەماوەری ئازادیخواز و بەهەر جۆرێک بۆیان دەکرێت و گونجاوە بەدژی ئەم ملهورییەی تورکیادا بێنە مەیدان و ڕیگرییەکانی دەسەڵاتی نۆکەر پیشەش بە هیزی جەماوەریان، کەنار بخەن.

Leave A Reply

Your email address will not be published.