ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی: هەموو ڕێکاریکی مەدەنی دەگرینەبەر بۆ رەتكردنەوەی درێژەدان بەو “دزی و ستەمکارییانەی دەسەڵات…

0

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی: هەموو ڕێکاریکی مەدەنی دەگرینەبەر بۆ رەتكردنەوەی درێژەدان بەو “دزی و ستەمکارییانەی دەسەڵات…

ستەمی دەسەڵاتی حزبەکانی بزوتنەوەی کوردایەتی و بێماف راگرتنی جەماوەری چینی کرێکارو کارمەند و فەرمانبەرانی کوردستان، بە شوێنێک گەیشتووە کە بەرگەگرتنی رۆژ بەڕۆژ  سەختر دەبێت… بۆیە جەماوەری بێبەشی کوردستان و  چین و توێژە بێبەشەکانی هەر رۆژە لە شوینێک و جێگایەک نارەزایەتی بەدژی ئەم دەسەڵاتە دزو تاڵانچیییە دەردەبڕن…لەم چوارچێوەیەدا ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە درێژەی نارەزایەتی بەردەوامی موچەخۆراندا، لەڕێگای بەیاننامەیەکەوە بەدژی بەردەوامی لێبرینی موچە، خویندنی ئۆنلاینی بێ بەرنامە و ئەو ستەمکارییە دەسەڵات، هەڵویستی خۆیان راگەیاند… لە بەشێکی بەیاننامەکەیاندا دەڵێن” لای هەموان ئاشکرایە ماوەی شەش ساڵە مامۆستایان لە خەباتێکی مەدەنی بەرفراواندان دژی بێحورمەتییەکانی دەسەڵاتدارانی هەرێم بەرامبەر بە پرۆسەی پەروەردەو فێرکردن لە هەرێمی کوردستان، لەنوێترین بێحورمەتیکردنیدا بڕیاری بە ئەلکترۆنیکردنی خوێندنی داوە بەبێ هیچ ئامادەکارییەکی پێویست.” و داوا دەکەن دەرگای قوتابخانەکان بە رەچاوکردنی ڕینماییە تەندروستیەکان بکرێنەوە چیتر پرۆسەی خوێندن و پەروەردە بەرە داڕمان نەبەن.

لە بەشێکی تری بەیاننامەکەیاندا بەدژی بەردەوامی لێبرینی موچە دەڵێن “هاوکات سەرەڕای بەرزبونەوەی نرخی نەوت و دابەزینی بەهای دیناری عێراقی و ڕێکەوتنی نێوان هەولێرو بەغدا دەسەڵات دەیەوێت درێژە بەو کارە نایاسایی و دزییە ئاشکرایەی بدات و کۆتایی بە لێبڕینی موچەی موچەخۆڕان نەهێنێت..”

هەروەها داوا دەکەن کە “کۆتایی بەکاری نایاسایی ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی موچەخۆران بهێنرێت و بەزوترین کات پلە بەرزکردنەوە دەست پێ بکاتەوە .”

یەكێكی تر لەخواستەکانی ئەنجومەنی مامۆستان و هاتنە دەنگیانە لەدژی سەرکوتگەری دەسەلات و دەستگیرکردنی ژمارەیەک لە رۆژنامەنووس و چالاکوانانی بادینان… داوا دەکەن کە ئازادبکرێن.

لەكۆتاییشدا بەیاننامەکەیاندا دەڵین “وەک هەمیشەو هەمو کاتێک ئەو دزی و ستەمکارییانەی دەسەڵات ڕەتدەکەینەوەو هەمو ڕێکارێکی مەدەنی و شارستانی لە مانگرتن و خۆپیشاندان و جۆرەها ڕێکاری تر دەگرینەبەر.”

Leave A Reply

Your email address will not be published.