سامانی باوکی هەژاران!! کە بە سەدان ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت… بۆ کوڕەکەی گوازرایەوە

0

سامانی باوکی هەژاران!! کە بە سەدان ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت… بۆ کوڕەکەی گوازرایەوە

بەپێی بەڵگەنامەیەکی یاسایی سەروەت و سامانەکەی نەوشیروان مسەفای کۆچکردووی رێکخەری حزبی گۆران، باوکی هەژاران!! کە چەند پشکێکی چەند کۆمپانیایەکە، دەگوازرێتەوە بۆ کورەکەی چیا نەوشیروان. ئەو پشکانە کە مەزەندە دەکرێت زیاتر لەسەد ملیۆن دۆلار بن. شایانی باسە نەوشیروان مستەفا، لە لایەن میدیای گۆران و میدیای سێبەرەوە هەوڵدەدرێت نازناوی باوکی هەژاران و کەسایەتیەکی دژی بنەماڵەیی پێ ببەخشرێت. بەپێی ئەو بەڵگەنامەیە سامانەکەی زیاتر لە داهاتی دەیان هەزاران خێزانی هەژارە. وە وەکو لە بەڵگەنامەکەشدا هاتووە، ئەو سامانە دەگوازرێتەوە بۆ کورەکەی. دیارە ئەوە جگە لەو سامانەی لەسەر کۆمپانیای وشە تۆمارکراوە وەکو گردی زەرگەتە، کە دەیان دۆنم زەوییە لە موڵکی گشتی، کە ئەویش مەزەندە دەکرێت، لە چەند ملیۆن دۆلارێک زیاتر بێت. دەقی بەڵگەنامەکە…

Leave A Reply

Your email address will not be published.