بەشێكی تر لەدەقی قسەی من بۆ مردویەك

0

بەشێكی تر لەدەقی قسەی من

بۆ مردویەك

 

 

ئەگەر لەخوا  نەترسامایە

خۆم ئەدایە بەر گوللەو

شمشێرێكی ژەنگاویم لەجەستەی خۆمدا دەڕواند

هەموو پەنجەرە داخراوەكانم

ئەدایە بەرد بەردو و ئەمشكان

 

زۆرجار پێمووتی سێبەری دڵی من بەكەڵكی ئەوەناێت بیدەیت بەكۆڵتاو

كۆڵانەو كۆڵان لەگەڵ خۆتدا بیگێڕیت

من دەمێكە هاوار دەكەم و ئەڵێم

بالەتوڕەبونی مندا وەقرەدەگرێت و

هێور هێور دەبێتەوە

 

ئەگەر لەخوا نەترسامایە

شووشەم بەپەنجەرەی ماڵەكەتانەوە

نەدەهێشت

هەموو ئینجانەكانم بۆ پڕدەكردیت

لەتێزاب نەمدەهێشت یەك گوڵ لەباخەكەتانا بڕوێت

بەبنكەی پۆلیسی گەڕەكەكەتانم دەووت

ئەو ماڵە شەوانە درۆ دروستدەكەن و

لەسەر شەقامەكان دەیچێنن

 

ئەگەر لەخوا نەترسامایە

هەموو نامەكانم ئەسوتانیت و ئەمدایە

دەست ڕەشەباو سەرم لەقوڕ دەگرتیت و

نەمدەهێشت شیعرێكم بخوێنیتەوە

نەمدەهێشت پێم بڵێیت كراسەكەت

بۆنی عارەقی لێدێت

پەنجەكانی قاچت لەگۆرەویەكانەوە هاتۆنەتە دەرەوە

 

ئەگەر لەخوا نەترسامایە

چۆن دەمهێشت بەكۆڵانەكانی ڕۆحما بڕۆیت و

 دوایش بوختانم  بەدەمەوە بكەیت و

 بڵێیت دەستی خستۆتە ناودڵمەوەو

درۆی  گەورە گەورەم

تیادەنوسێتەوە

من  شەرم لەخۆم دەكەم

كەدەستی تۆمگرت و وتم  بابڕۆین

بۆگۆڕستان و نامەی  ئەو مردوانە

بخوێنینەوە كەبەدڵشكاوی سەریان نایەوە

 

ئەگەر لەخوا نەترسامایە

نەمدەشوبهانی بەمریەم و

ملوانكە مێخەكەكەی دایكمم نەدەكردە ملت

پێمنەدەوتیت ئەڵا چەندە بۆنت خۆشە

كوتومت بۆنی دایكمت

لێدێت

هەرچیدەنوسیت بنوسە  

بەس مەنوسە خۆشمدەوێیت

………

میرزا

Leave A Reply

Your email address will not be published.