دەمەتەقێ… خالید بایەزیدی: من شیعرەکانم فرمێسکەکانمە! گفتوگۆی هونەرمەند کاوان قادر لەگەڵ خالید بایەزیدی“دلێر“ ی شاعیردا

0

دەمەتەقێ…

خالید بایەزیدی: من شیعرەکانم فرمێسکەکانمە!

گفتوگۆی هونەرمەند کاوان قادر لەگەڵ خالید بایەزیدی“دلێر“ ی شاعیردا

 کاوان قادر: سڵاو کاک خالید حەزدەکەم لە زمانی خۆتەوە بۆ خوێنەرانی بۆپێشەوە کەمێک باس لەو ەۆکارانە بکەیت کە چۆن ەۆگری شیعرو ئەدەبیات بوویت؟ کاک خالید دەیەوێت بۆ کێ بنوسێت؟

خالید بایەزیدی: سوپاس کاک کاوان بۆ ئەو بەسەرکردنەوەیە، وە سوپاسی بڵاوکراوەی بۆپێشەوە دەکەم  کە  بێوچان ئەو کەسانە بەسەر دەکاتەوە کە لەم کۆمەڵگە بێ نازو بێ ناونیشانە ماندوو دەبن.

بێگومان زۆرینەی شیعرەکانم رەنگدانەوەی ژیان و یادگارییەکانی خۆمە، من وەکو تاکێکێکی دابڕاو نا، بەڵکو وەک بەشێک لەو چینە ەەژارەی کە ماندوو دەبن و دەست ڕەنجیان دەچێتە گیرفانی ژمارەیەکی کەم لە سەرمایەدارەوە،  ئەو کاتەی کە باوکم بەیانی تاکوو شەو درەنگان لە مەعدەنی بەرد کریکاری دەکرد وماندوو هیلاک دەهاتەوە ماڵەوە، بەو مناڵییەی خۆمەوە بەزەیم پێیدا دەهاتەوەو هەزاران پرسیارم لا دروست دەبوو!  کە بوچی باوکم ئەوەندە ماندوو دەبێت و ئێمەش کەچی هەر فەقیرین، بەڵام خاوەنکارەکەی هیچ کار ناکات هێشتا ئەوان ژیانیان خۆشترە لە ئێمە؟! ئەو هەستانە زۆرجار دڵیان شکاندووم و بەڵام لەگەڵیشیان گەورەبووم، هەر ژیانی من وا نەبوو، هاوڕێکانم بەگشتی ئەو هەستەی منیان هەبوو ئەوانیش هەرلە خانەوادەی هەژار بوون.

ئێمە بەدوای وەڵامی ئەو پرسیارانەوە بووین کە بەژیانمانەوە پەیوەست بوو، ئەو کاتە کومەڵێک شیعری کریکاری شاعیرانی کورد و فارس و جیهانیمان بەردەست دەکەوت و دەمانخویندەوە تا ئەوەی کە ئەوەندەم کتیب خویندنەوە و مێشکم پرببوو لە پرسیارو وەڵامە شاراوەکان. بۆیە بڕیارمدا منیش قەڵەم ‌هەڵگرم و شیعری کریکایی بنووسم، فێربووم کە چۆن هەوێن بۆ شیعرەکانم هەڵبژێرم.  ئێستە پێم وایە ئەوە من نیم کە هەوێن بۆ شیعرەکانم هەڵدەبژێرم، بەڵکوو ئەوە ژیانی ئەو مناڵە هەژارانەن کە لەکوڵان و شەقامەکان بویاخ دەکەن، دەستفروشی دەکەن و لەملاو لەولا کریکاری دەکەن، یا ئەو کریکارەی کە لە بینایەک دەکەوێتە خوارو گیانی لەدەست دەدات و دڵی ئینسانی بە ویژدان دێنێتە ژان، من شیعرەکانم فرمێسکەکانمە، چاوەکانم قەتیس دەکات، ئێمە لە ژیانێکدا دەژین هیچ جوانیییەکی تیا نابینم بە غەیری چەوساندنەوەو نایەکسانی، ئینسان ناچارەو ئەمرێکی واقیعییە کە شەڕ بۆ ئەو ژیانە بکات کە لێی زەوتکراوە، من جگە لە شیعر هیچ شک نابەم، شیعر دەنووسم و شیعر هاوار دەکات بمنووسەوە…. کاتێک کە ژنێک، کچێک بە تاوانی خوشەویستی دەکوژرێت، تەنیا شیعر لە دەرگام دەدات و تووڕەیی خۆم لە کۆمەڵگەی پیاوسالاری دەردەبڕم وە ئەگەر ڕوژێک ژنێک نەکوژرێت، مناڵێک بۆ بژیوی ژیانی کار نەکات وە کرێکارێک بەدەست سەرمایەدار نەچەوسێتەوە، بێگومان ئەوکات منیش شیعر تەنیا و تەنیا بۆ خۆشەویستی مرۆڤەکان دەنووسم…

Leave A Reply

Your email address will not be published.