پێنج کورتە شیعری: خالید بایەزیدی (دلیر)

0
پێنج کورتە شیعری: خالید بایەزیدی (دلیر)
1-
باوکم دەیوت:
ئەگەر بم زانیایە
ژیان ئەوەندە پیس وچڵکنە
پایزێکی خە مبارو خە مڵیوو گەڵارێزانە
گەڵا وەریوەکانی
هەرلەسەرشانی هەژارانە
هیچ کات لە دایک نەدەبووم
بەلام چی بکەم!
وە کو گوللە منیان تەقاندەوە دونیا
2-
دوینی شەو!
پەلە هەوریک
منی لەگەڵ خۆی بردو
لە کولان و شەقامەکانی
وڵاتی غوربەت وغەریبی دا
بزری کردم
3-
کوترەکان !
کە دیتیان: قەفەسەکان
هیچ کوترێکی تیا نییە !
نامەیەکی خوشەویستییان
بۆ گشت ئینسانەکان نووسی….
4-
ئاواتەکانمیان !
هەرلەکاتی لە دایک بوونمدا
زیندە بەچاڵ کرد
هەربۆیەش ئێستا
بێ ئاوات ئەژیم !
5-
ژنێک !
بۆ بژێووی ژیانی
خۆی و مناڵەکانی
ئاواتە نەپشکووکانی
یەکە یەکە دەفرۆشت
بەلام!….
پێیان دەوت:
لەش فروش….
بەلام !…
سەرکردەیەک
بست بە بست
ولاتەکەی دەفرۆشت
بەلام خەڵک
پێیان دەوت:
وڵات پاریز
خوشەویست و بەرێز!
Leave A Reply

Your email address will not be published.