لەدەسپێکی پێنجەمین ساڵی بۆپێشەوەدا… ئەحمەد جوانکار دەڵێت:
لەدەسپێکی پێنجەمین ساڵی بۆپێشەوەدا… ئەحمەد جوانکار دەڵێت:
ئەحمەد جوانکار: بۆ به‌شی ئه‌ده‌ب وهونه‌ر . من پێم وایه : ئه‌وه سه‌ره‌تای ده‌ستپێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌وه‌ی بۆ پشه‌وه‌یه .. ئیترنایه‌وێ ته‌نیا وته‌نها له‌سنوری حیزبێک و چه‌پێکدا خۆی ببینێته‌وه . ئه‌و ئه‌یه‌وێت زمانێکی ئازاد‌و ناسنامه‌یه‌کی هه‌بێ ، وه‌ک کۆترێکی ده‌نوک سور خۆی ئه‌کات به‌ماڵی بێکارو کرێکار‌و هه‌ژاره‌کاندا .. ئه‌گه‌ڕێت به‌دوای هاوڕێ کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشه‌کانیدا … ده‌ستی ماندویان ده‌گوشێ .. ده‌رگاوپه‌نجه‌ره ی واڵاکردووه به‌ڕووی باس وخواسته‌کرێکاریه‌کانیانداو قه‌ڵه‌می نوسینیان به‌هه‌ند ده‌گرێ. بۆخۆی هه‌نگاوێکی سه‌رکه‌وتوانه‌یه ، بونی رۆژنامه یان لا‌په‌ڕه‌یه‌ک که‌باس له‌ئه‌ده‌ب وهونه‌ری کرێکاری و کۆمۆنیزم و سۆشیالیزمی کرێکاری بکات .. سه‌رمایه‌داری ده‌یان میدیا‌و ڕۆژنامه‌و بڵاوکراوه‌ی حیزبی هه‌یه .. بێ پرسوو ڕا ، ڕۆژانه خۆیده‌کات به‌ماڵی کرێکار‌و زه حمه‌تکێش و هه‌ژاران وبه‌شخوراواندا .. سات به‌سات ژه‌هری جیاوازخوازی و نایه‌کسانی و نامرۆڤیه‌تی و درۆوفرتوفێله‌کانی سه‌رمایه‌داری شۆڕه‌کاته‌وه به‌ناخ و زهنی خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌تدا .. لێره‌وه ئه‌مه‌وێ بڵێم : هه‌رئێستا جێگه‌یه‌ک بۆ منداڵانی هه‌ژاروکرێکاردابنرێت هه‌رله‌و به‌شه‌ی ئه‌ده‌ب وهونه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی منداڵانی هه‌ژاروده‌ستفرۆش وبێنازه‌کان چیرۆک یان هۆنراوه .. یان چیرۆکی هه‌ژاری وبێده‌ره‌تانی خۆیان له‌وبه‌شه‌ی { ئه‌ده‌ب وهونه‌ردا } به‌ئازادانه بۆیان بڵاوبکرێته‌وه و بۆ ئه‌وه منداڵانی کرێکاران زۆرتروزیاتر یان له‌نزیکه‌وه په‌یوه‌ستبن به‌ڕه‌وتی ئه‌ده‌ب وهونه‌ری کرێکاریه‌وه .. ده‌ستخۆش و ده‌ستی هاوخه‌می وهاوڕێیه‌تی و هاوخه‌باتیتان به‌تووندی ده‌گوشم .. بۆپێشه‌وه بۆ دنیایه‌کی باشترودنیای سۆشیالیزم .