حزبی دیموکرات و چالاکی سەربازی..

0

حزبی دیموکرات و چالاکی سەربازی..

لەم رۆژانەدا چەند چەکدارێکی لایەنگری حزبی دیموکرات، لەشاری شنۆ و ئیلام نمایشیکی سەربازیان نیشاندا، بە گوتەی حزبی دیموکرات ئەمانەی بەو چالاکیە هەڵساون، پێشمەرگەی ناو شارن…

دەستبردن بۆ نمایش و چالاکی سەربازی، ئەگەر بۆ حزبی دیموکرات جێگای شانازییەو ڕێگایەکە بۆ گوشار خستنە سەر جمهوری ئیسلامی تا ئاوڕێکیان لێ بداتەوە پرسی گفتوگۆیان لەگەڵ بکاتەوە، ئەوا بۆ بزوتنەوەی نارەزایەتی کریکاری و جەماوەری گورزیکی کوشندەیە. تەنانەت کۆمەک بەجوڵاندنی پرسی ستەمی نەتەوایەتی خەڵکی کوردستانیش، ناکات.

بزوتنەوەی کرێکاریی و نارەزایەتی جەماوەری لە سەراسەری ئیراندا قوڵپ دەدات و رۆژانە کریکاران و جەماوەری بێبەش لە کارگە و کارخانە و شەقامەکاندان و گوشارێکی زۆریان لەسەر دەسەڵاتی جمهوری ئیسلامی هەیە، لەوەها دۆخێکدا دەستبردن بۆ چالاکی سەربازی بە جیا لەوەی ئەو ناوچە و شوێنانە بە ئاقاری میلتاریزەکردندا پەلکیش دەکات، هاوکاتیش دەستی رژیمی چنگ بەخوێنی ئیران بۆ سەرکوت و ترس و تۆقاندن چەند بەرابەر دەکات و دەبێتە هۆی پاشەکشەپێکردن بە بزوتنەوەی کریکاریی و نارەزایەتی جەماوەری.

ئەگەر بڕیار بێت حزبێک، هێزێک، بەشێک بێت لە پشتیوانی بزوتنەوەی نارەزایەتی کریکاری و جەماوەری، یان بەراستی هێزیک بێت دژ بە دەسەڵاتی رەشی جمهوری ئیسلامی ئێران، پێویستە ئەو هیزە رێگاکانی بەهیزکردنی بزوتنەوەی نارەزایەتی جەماوەری ئیران بگریتە بەر و شارەکان و رێکخستن و سازانی بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکان بکاتە ئەولەویەتی کارەکانی، نەک لە رێگای نمایشیکی رەمزی و بێکاریگەرەوە، کاریگەری بزوتنەوەی نارەزایەتی کریکاری و جەماوەری کەم بکاتەوە و پاشەکشەی پێبکات.

بزوتنەوەی کوردایەتی و حزبی دیموکرات وەکو حزبێکی ئەم بزوتنەوەیە، کە چاوی بڕیوەتە سازان لەگەڵ جمهوری ئیسلامی و بۆ بەشداری لەدەسەڵاتی ئەو رژێمەدا، بۆ گەیشتن بەو ئاواتەی ئامادەیە هەرچی لەدەستی دێت بیکات… ئەو هەوڵەشی تەنها لەو چوارچێوەیەدایە. کەدیارە هەولێکی لەو بابەتە ناکۆکە بەهەموو بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکان کە بۆ کۆتاییهینان بە دەسەڵاتی جمهوری ئیسلامی ٤٠ ساڵە لە خەباتی دەستەو یەخەو هەمە رۆژەدان. بزوتنەوەی کریکاری و جەماوەری ئەرکیانە ئەم هەوڵانەی حزبی دیموکرات لە قاو بدەن و رێگە نەدەن ئەو هێزە لە پێناو ئامانجەکانی خۆیدا، دەست ببات بۆ ئەم جۆرە کردەوانە کە هیچ نییە جگە لە زیان گەیاندن بە خەباتی کریکاریی و جەماوەری شاری…

Leave A Reply

Your email address will not be published.