{ئه‌ی سۆشیالیزم } O socialisme Henriette Roland Holst (1869-1952 قه‌سیده‌ی: هێنرێته ڕۆلاند هۆڵست وه‌رگێڕانی: ئه‌حمه‌د جوانکار
{ئه‌ی سۆشیالیزم } O socialisme
Henriette Roland Holst (1869-1952
قه‌سیده‌ی: هێنرێته ڕۆلاند هۆڵست
وه‌رگێڕانی: ئه‌حمه‌د جوانکار
ئه‌ی سۆشیالیزم
ئه‌بێ بگه‌ڕێیته‌وه ..
ئه‌بێ بگه‌ڕێیته‌وه .. بۆناو دڵ و
بۆناو ناخی مرۆڤه‌کان،
بۆئه‌وه‌ی جارێکی دی
کاره‌پیرۆزه‌کانیان ته‌واوبکه‌ن.
لەئێستادا
ئه‌بێ بیربکه‌یته‌وه‌و
ئه‌بێ ئه‌وه بزانی
که‌تۆ ساڵانێکه هه‌روه‌کو
بیرێک ده‌رکه‌وتوی ..
پێوسته تۆ.. دووباره ئه‌و ئاواز‌و
ئاماژه سروشتیانه بدۆزیه‌وه،
که‌ژیان له‌سه‌رزه‌وی.. بۆهه‌موان بوو.
ئه‌بێ تۆ
بگه‌ڕێته‌وه بۆسه‌رچاوه
ڕاسته‌قینه‌که‌ی خۆتوو ..
تێرئاوی لێبخۆیته‌وه‌و.. هه‌مووشتێکیترله‌بیر بکه‌ی .
سیه ماندووه‌کانت پڕبکه‌وه
له هه‌وای پاک وتازه
بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌شێیته‌وه ..
هه‌وای شارگه‌رم و دوکه‌ڵاوی بووه .