چەند شیعریکی: خالید بایەزیدی (دلیر) بۆ قوربانی قەڵەم کاوە گەرمیانی
چەند شیعریکی: خالید بایەزیدی (دلیر)
بۆ قوربانی قەڵەم کاوە گەرمیانی
1-
کوتریکی سپی
دەستەکانی بەسەرباڵی
باڵندەکان…
دادەهینا و دەیووت:
با بە دارستان بلێین:
کە هەرگیز!
نەهێڵن
لە درختەکانیان
قەفەسێک دروستکەن
چاوە شینەکانی ئاسمان
چاو ئینتزاری هەڵفرینی باڵندەکانن
2-
کاتێک کە رۆیشتی…
من هەموو روژیک بەگریانەوە
فرمیسکەکانی ئاسمانی بەهاریم
بە دەسمالی گریانی دایکم دەسرمەوە
ئیواران بە تەنیا
گۆرانی جوودایی
بۆ خۆرهەلات دەخوێنمەوە
سەربۆ کوترە سپییەکە دادەنەوینم
رقم لە مەرگ دەبیتەوە
کە تۆی لێ ستاندمەوە
3-
کوترە سپیکە
خەونی بەسەرکەوتن
نەدەدیت…
بەڵکوو بو سەرکەوتن
وە هەرگیز نە سرەوتن
تێدەکوشا؟!
4-
هەژارەکان!
خەونیان دەدی
بو ژیان
بەلام! کوترە سپییەکە
تێدەکوشا
بۆی؟؟!!
5-
لە روژی قیامەتیش
رەخنە لە زوڵم و چەوسانەوە دەگرم
هەروەکو!
لەم جیهانە رەخنەم گرتووە؟؟!!
6-
ئاە…!
کوترە سپیکە
ئێستاش…
هەموو شەویک
لە مەکە نورانییەکەیدا
خەون بە منالانی هەژاران دەبینێ؟
کە چون بێ بەزەییانە مناڵییان
لێی دەستینەوەو
ناهیڵن ئاواتەکانیان
هیچ گەورەبن؟!
7-
کوترە سپییە کە هەمیشە
دژ بەشەربوو
بەلام پێی خوش بو
سینگی دوژمنانی
بەریژنەی گوللە دابیژ…دابیژکا؟؟!!
8-
ئاە…!
تا خوشەویستی بە کورسی مابێ…
کوردستان جێگای حەسانەوە نییە
من تەقینەوەی باخچەی گولم
لە خەونمدا دیتووە؟؟!!