قوربانیانی توندوتیژی و ناموس پەرستی
رۆژی ٣ ئەم مانگە کچێکی تەمەن ١٧ساڵ، بەناوی” ر، س” لە شارۆچکەی سۆران لەلایەن کەسیکی نزیکی بنەماڵەیەکی بەر چەقۆ دەدرێت و دەکوژرێت… تۆمەتبارەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەسگیر کراوەو دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.![]()
رۆژی ٥ ئەم مانگە ژنێک بەناوی” ه، ج، ح” لە قەزای بەردەرەش کوژراوە، ئەم ژنە کە تەمەنی ٢١ ساڵ بووە، بەپێی گوتەی پۆلیس دۆسیەک لەو بارەیەوە کراوەتەوە و بەدواداچوون بۆ هۆکاری کوشتنەکەی، بەردەوامە!.
بهپێی ئامارهكانی دهستهی سهربهخۆی مافی مرۆڤ، لهمانگی رابردوودا رێژهی تاوان زیادیكردووه، بهجۆرێك 22 حاڵەتی كوشتنو خۆكوشتنو 2 حاڵەتی برینداركردن بە چەك لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون. هەروەها بەگوێرەی ئاماری رێكخراوەكانی ژنان تەنها لەم مانگەدا لەسنووری پارێزگای سلێمانیش نۆ ژن بەهۆكاری جۆراوجۆر كوژراون، ئەوەش بەهەڵكشان و مەترسی زیادبوونی كوشتنی ژنان ناودەبرێت.