” کازیوەی هە شتی مارس” نووسینی: هەژیر نینا
” کازیوەی هە شتی مارس”
نووسینی: هەژیر نینا
ئەم بەیانییە
لە هیچ بەیانیکی تر ناچێت
بۆیە ئەزانم چاوەکانت
لە کازیوەی هەشتی مارس ئەچێت!
لەژێر ئاسمانی شینا
لە ئاپۆرەی شەقامی قینا
تۆ لە کام ئامانج دا ڕاوەستاوی؟
کامە دروشمی سەرەکی دەکەیتە هیوای دوا ڕۆژ
کامە “سروود” لە زاری یەکگرتنا دەخوێنی؟
ئاڵا
ئاڵا
زۆرە لە وڵاتانا
دەپێم بڵیێ:
لە تێڕامانی کامە ڕەنگا
شەکاوەی سەرنجت ئەشنێتەوە
ئەوەتە برینەکان،
دەڕژێنە نێو چۆڕاوگەی مێژووەوە
ئەوەتا شاران
پڕن لەورەی “کلاراکان”
چاوەکانتان لە ئەستێرەکان ئەچن!
ئەو ئەستێرانەی،
لە پشتوێنی سانیەکاندا ئەدرەوشانەوە
بە یان” لە سە نگەرا ئاوابوونی بێدار ئەکرد
ئەو ئەستێرانەی “عە تییە”
لە نیوە شەوی سامناکا لە بەرۆکی هیوای ئەداو
شەهلا لە دواین هەناسەکانی، ئاسمانی چەوساوەکانی پێ داگیرسان
هەرگیز ئەستێرەکان ناکوژێنەوە
ئەوە نییە” سپێدە” لە حە وت ئاسمانی سەرمایەدا
شەوەزەنگ رووناک دەکات
ئەوەتا لە “سەراوان” ژن و شە قام شەڵاڵی خوێنە
لە کوردستانیش سەردەبڕێ و تەرمەکەی ونە
شۆڕشێک دەبێت لە دایک بێ و
لە بەرینای هەموو دەشتەکان، سەرچۆپی مارشی رزگاری هەڵبکرێ
ئەو هەورانەی تلاو تل
هەرێمی ئاسمان ئەبڕن
لەگەروی پەڵەی بە هارو
لە کێڵگە ی ئاوەدانی دا سەرێک لە بەهاری چاوەکانت ئەدەن
ئێمە لێرە لەگەڵ ئاوا بوونا سروودی یەکجارەکی دەخوێنین
زۆر دڵنیام
رۆژێک،
لە پێتەختی چەوسێنەران
هەڵدەکرێ ئاڵای کۆمۆنارەکان