بۆ لینین هۆنراوەی: هێنرێتە ڕۆناڵد هۆلست وەرگێڕانی: ئەحمەد جوانکار
بۆ لینین
هۆنراوەی: هێنرێتە ڕۆناڵد هۆلست
وەرگێڕانی: ئەحمەد جوانکار
تۆ … ئەی چاوی پڕ پڕ
لەباوەڕو ..
سەرکردە مەزنەکە … لینین.
لەپێش هەمووشتێکەوە.
تۆ … ڕووت وەرگێڕا
بەرەو ئەو زەویانەی …کە یەشتا
نەکێڵراون و
خۆر لێیانەوە هەڵنەهاتوەو
مرۆڤایەتی پێیان نەگەیشتوە
بەرلەوەی …
زریان هەڵکا …. بەهۆشیاری وبەئاگاوە،
بەناو باهۆزەکاندا
تۆ کەشتییەکەت، بەرەو ڕێگەیەکی ئارام برد
هەتا
ئەو ڕۆژەهات .. تۆ
بەباوەڕەوە
قسەوباسەکانت دەکرد
کەهێشتان …. زۆر زوو بوو.. بۆ هاوڕێکانت،
کارو دڵسۆزی و
وەفاداری و
دەستە بەهێزەکانی تۆ،
بروسکەو چەخماخەو
هیوای بە ناخی .. هەمووماندا هانی
ڕەوتی ژیانی بەکەناری
ئارامی و ڕاستییەکاندا گەیاند
خەندەکانت وتیان: هیچ شتێ … بەبێ
هەوڵدان و تاقیکردنەوەو .. بەبێ
جەربەزەیی بەدەست نایە
گەر ژیانی خۆتیان … بۆ نەخەیتە خەتەرییەوە