تەنها بەخەباتی یەکگرتوانە فاشیزمی ئیسلامی ئێران دەڕوخێت نووسینی: عبدالرحمن رسول
تەنها بەخەباتی یەکگرتوانە فاشیزمی ئیسلامی ئێران دەڕوخێت
نووسینی: عبدالرحمن رسول
ئەبێت دان بەو ڕاستیەدا بنێین کەچیتر ناکرێت تێکۆشانەکان لەچوارچێوەی پەرتەوازەیی و تاک گەرایی وحیز بگەرایی و گرووپ بەندی بمێنێتەوە، بە بەردەوام بوونی ئەم جۆرە کارکردنە لەپەرتەوازەیی ودوورە پەرێزی گشتی خەڵکدا پایەکانی دەسەڵات و سیستەمی کۆنەخوازو فاشیزم و چەوسێنەر بەهێزتر و ئەستوورتر دەکات. بەردەوام هێزی مانەوە بەئیرادەی سیستەمە بۆگەن و ملهوڕەکان دەبەخشێت. بەهۆی پەرتەوازەیی تێکۆشانەکانەوە کەپڕوپاگەندەی هەر جۆرە بیروباوەڕێکی ئازادیخوازی و یەکسانیخوازی و کۆمۆنیستی ومرۆڤ دۆستی بکەن. کەوایە ڕێگا دروست و ڕاست تێکۆشانی هاوخەباتی ویەکگرتوانەیە. ئەمەوێت بەهۆی ڕاپەرین و خرۆشانی ناڕەزایەتی خەڵکی ناوچەکانی بلوجستان وسیستانی ئێرانەوە کەمێک تیشک بخەمە سەر گرینگی تێکۆشانی هاوپشتی لەپێناوی ڕزگاری و مافەکانی مرۆڤ و بەرابەری وئازادی دا. بەدرێژایی ٤٢ ساڵ فاشیزمی ئیسلامی بەوپەڕی دڕندایەتییەوە دژایەتی یاساکانی مافەکانی مرۆڤ و ئازادییەکان دەکات، بەردەوامیش بەهۆی ڕەخنەگرتن لەسیستەم ودەسەڵاتی کۆماری ئیسلامییەوە بەردەوام گەنجان ولاوان و ژنان وهونەرمەند و ڕۆژنامەنووس وچالاکوانانی مەدەنی ڕاپێچی زیندانەکان کراون و قورسترین سزایی یاساییان بەسەردا سەپێندراوە، سیناریۆ و چیرۆکی جۆراوجۆریان بۆسازکردووەن و بەئاشکرا و بەنهێنی لەسێدارەیان داون و شوێن بزریان کردوون و جەنازە و تەرمەکانی بەشێکی زۆریان نەدراوەتەوە بنەماڵە و خانەوادەکانیان. تەنانەت بەهۆی وتنەوەی وانەی زمانی کوردییەوە مامۆستا سزا دراوەو زیندانی کراوە نموونەش كچه چالاكوانى كورد زارا محەمەدی به تاوانى فيركردن و وتنەوەی زمانی دایکی واتە زمانی کوردی لەلايەن دادگاى پێداچوونەوەی شارى سنه سزاى ٥ سال زيندانى كردنى به بەسەردا سەپێندراوە ئەمەش تاوانێکی گەورەی دژە ئینسانی یە. بەشێوازی جۆراوجۆر خەڵکی کوردستان ناڕەزایەتی نیشاندا، بەڵام ڕژێمی ئاخوندی سەرەڕۆ هەر درێژە بەتاوانەکان دەدات، هەرگیز بۆ یەک چرکەش واز ناهێنێت لەتاوانەکان. جگەلەوەی بەردەوام یاساکانی دژە ئینسانی لەسێدارە جێبەجێ دەکرێت. هەر دەبێت ڕۆژانە گوێ بیستی هەواڵی دڵتەزین وناخۆش ببیستین لەسایەی ئەو ڕژێمەدا. هەربۆیە بۆ وەڵامدانەوەی ئەم تاوانانە خەڵکی بەردەوام ناڕازییەتی و خۆپیشاندان ئەنجام دەدات، بەڵام بەهیچ جۆرێک ئەم ڕژیمە ملهورە دەستی هەڵنەگرتووە لەئەنجامدانی تاوانەکان. لەماوەی ٤٢ ساڵی تەمەنی دەسەڵاتی مەلاکاندا هەر خەڵک لەسەرخیابانەکان ناڕەزایەتی و خۆپیشاندنی ئەنجامداوە و قوربانیداوە خراوەتە زیندانەکان و سزادراون. ئەوە ئەم جارەش ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەكانی شارەكانی سیستان و بلوجستان بەردەوامی هەیە، خەڵكی هەژارو كەم دەرامەتی بلوجستان كەبەهۆی بارودۆخی قورسی ژیان و گوزەرانیان بۆدابینكردنی بژێوی خانەوادەكانیان مەجبورن ئیشی نەوت و گازو بەنزین بەقاچاخ بكەن لە سنورەكانی بلوجستان و وڵاتی پاكستان، لە ٢٢-٢-٢٠٢١ له هێرشی دژە ئینسانی هێزەفاشیستەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران بۆ سەر سوختبران (سوتەمەنی بەران) لە مەرزی زادان -پاکستان کەهاوشێوەی کاری قورسی کۆڵبەری یە، لەئەنجامی ناچاری هەبوونی بێکاری وهەژاری خەڵک ئەم کارە قورسە ئەنجام دەدات، کە بەداخەوە له بەلوچستان چەندین سوتەمەنبەر “سوختبر” گیانیان له دەستدا و چەندین سوتەمەنیبەری دیکە بریندار بون. لەدوایی ئەم کردەوەیە دژە ئینسانییە ناڕەزایەتی بەرین لەزۆرێک لەشارەکانی ئێران دەستی پێکردووە. هەر بۆ ئەومەبەستە هێزەکانی ڕژێمی ئیسلامی لەتەواوی ئامادەباشیی دان بۆ سەرکوتکردنی خەڵک بەتوندترین شێوەی دژە بەشەری. بەڵام بەهۆی یەکگرتووی خەڵکی ناڕازییەوە تواندراوە لە چەند شارێک بنکەکانی فەرمانداری و ئیدارەکانی حکومی ئاگر تێبەربدەن. خەڵکی ئێران باش دەزانێت هەتا ئەم ڕژێمە فاشی یە لەدەسەڵات بمێنێت ئەوان وەک خەڵکی سیڤیل وسادە دەبێت باجی گیانی وماددی بدەن ئەم تاوانەش نیرۆی وەحشی فاشیزمی دەوڵەت ئەنجامی داوە بۆسەرسوختبران کەبەهۆیەوە لەئەنجامدا بوە هۆی گیان لەدەستدانی دەیان كاسبكارو برینداربونی ژمارەیەكی زۆر، دەرئەنجامی کردەوە وەحشیگەرییەکانی ئەم ڕژێمە و بەهۆی ئەنجامدانی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی لەدژی خەڵکی ئێران بەردەوام خەڵکی خەلکی تەواوی ناوچە جیاوازەکان و زمانەجیاوازەکانەوە بێزاربوون لەم دەسەڵات وسیستەمە هەربۆیە کوشتنی ئەوکرێکارو زەحمەتکێشانەوە خەڵک بەیەکگرتووانە دەستیان داوەتە ناڕەزایەتی وخۆپیشاندان لەدژی ئەنجامدانی ئەوکۆمەڵکوژییە. ئەم نارەزایەتی وڕاپەرینە لەدوای ئەم هێرشە وەحشیگەری یە ئەنجامدانی ئەو تاوانە دژە ئینسانییە، خەڵكی ناڕازی و توڕەی شارەكانی سیستان و بلوجستان دەستیان بە ڕاپەڕین كردوە و توانیویانە لەچەند شارێك ڕاپەرین وناڕەزایەتی بكەن وەكو شارەكانی ئیرانشهر و سەراوان هەروەها لە چەندین شوێنی تر خۆپیشاندان و پشێوی تاوەكو چەند ڕۆژ لەمەوبەر بەردەوامی هەبوە وەكو شارەكانی قلعە بید و شورو زاهدان وسرنجڵ. ڕژێمی جینایەتكاری ئێران تەواوی هێڵی ئەنتەرنێت و تەلەفۆنی لەخەڵك بڕیوە. لەهەوڵی سەركوتكردنی خەڵكی ڕاپەریوی ئەو ناوچانەدایە. خودی بڕینی هێڵەکانی ئەنتەرنیت نیشانەی ئەوەیە کە ئەم ڕژێمە تەواو شپرزە و فشاری بۆهاتووە لەلایەن خەڵکی ناڕازی ئێرانەوە، بۆیە دەستی بردووە بە قۆناغ و هەنگاوە دژەئینسانی و سەرکوتگەرییەکانی بەجۆشترکردووە. ئەبێت خەڵکی ناڕازی ئەوە بزانێت بەم جۆرە نەدەسەڵاتی فاشیزم دەڕوخێت نە چاکسازیش دەکات، تەنها خەڵک دەبێتە قوربانی بۆیە ئەگەر خەڵک دەیەوێت ڕزگاری بێت پێویستە شەڕی کۆتایی بکات لەگەڵ ئەوڕژێمەدا ئەویش شەڕی ڕوخان و کۆتاییهێنان بەوجۆرە دەسەلات و سیستەمە مەزهەبییە کۆنەخوازە بکات، ئەمەش بکاتە ئەرک و واجبێکی کرداری ڕۆژانەی خۆی. یەکەم هەنگاو کە دڵسۆزانە کاری لەسەربکات بەستنەوەی ناڕەزایەتییەکانی شارەکانی ئێران وکوردستان بەیەکتری یەوە، ئەوەی لەبلوجستان ڕووداوە دەبێت لەکوردستان پشتیوانی بکات لەشارە عەرەب نشین وفارس نشین وکوردنشین هاوپشتیوانی بکەن، ئەم تاوانەی هێزە تیرۆرستییەکانی ئیسلامی ئیران ڕیسواو شەرمەزار بکەن. دەرئەنجام دەست ببرێت بۆ ڕێکخرابوونی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک بەرنامەو پلاتفۆری ئیدارەدانی دوایی ڕوخانی فاشیزمی ئیسلامی دەبێت بۆخەڵک ڕۆشن بێت، کاتێک شارێک کەوتە دەست خەڵک و پاککرایەوە لەهێزە نیزامی و تیرۆریستییەکانی ڕژێم، هەرئەوکات و ساتە حکومەت و ئیدارەدانی خەڵک بەیان بکرێت لەلایەن شوراکانی خەڵکەوە بۆ دامەزاراندنی حکومەتی شورایی کەلەناو خوارەوەی کۆمەڵگاوە دامەزراوەکانی کارگێری و ئیدارەدان ببێتە هەوێنی هێنانەدی کۆمەڵگایەکی شارستانی وئازاد و پێشکەوتوو. پێویستە هێزی بەرین و لافاوی ناڕەزایەتی خەڵک ئاراستەی شۆڕشێکی بەهێزی یەکگرتوانە بکرێت کەبتوانێت سیستەم و دەسەڵات وکۆمەڵگاش ئاراستە نوێ بونەوەو گۆڕانکاری کرداری ڕیشەیی بکات. ئەم گۆڕانکارییە بکاتە گۆڕانکارێکی ناچاری و دڵسۆانە. ئەرکی جدی ودەست پێشخەریش دەکەوێتە سەر هێزو حیزب وڕێکخراوە کۆمۆنیستەکانی ئێران کەبەخۆیان دابچنەوە لەوجۆرە پەرتەوازەیی و کاری سێکتاریزم و گۆشەگیری و حیزب پەرستییە وازبهێنن بەرەو نوێ بونەوە و تێکۆشانی هاوپشتی ویەکگرتووانە هەنگاوی بەردەوام ودڵسۆزانەی کرداری بنێن، دواتر کاریگەری ئەرێنی زیندوویی جێ دەهێڵێت لەسەر شێوازو تێکۆشانی ناوخۆی ئێران و بورکان و شۆڕش و ڕاپەرین بەهێزتر بەجۆشتر دەکات، ئاسۆکانی ناڕەزایەتی شۆڕشی جەماوەری گەشاوەتر وبەئومێدتر و پڕهیوا دەکات. بەدرێژایی تەمەنی سیاسی حیزب و ڕێکخراوەکانی ئۆپۆزیسیۆن هەر خەنجەری ڕەخنەیان لەیەکتری سووە و مێژووی خوێناوی یەکتریان هەڵداوەتەوە بەر ڕەخنەی ڕوخێنەری یەکتریان داوە، بەڵام ڕژێم ملی دەسەڵاتدارێتی ئەوستوورتر وبووە خەنجەری دژە ئینسانی تیژتر کردووە، خەڵکی ئێران و کوردستان قوربانی وباجی زیاتری داوە. هەربۆیە پێویستە ئەم ڕاپەرین و ناڕەزایەتییەی شارەکانی بلوجستان وسیستان وشارەکانی تر ببێتە هەوێنی تێکۆشانی هاوخەباتی و هاوپشتی لەناو خەڵکی شارەکانی کوردستان و ئێران بەگشتی و حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن بەتایبەتی. ئەرکی دڵسۆزانی کۆمەڵگای ئێران و کوردستان ئەم هێزەی ناڕازییەی کەپرش و بڵاوە کۆبکەنەوە بۆئەوەی ببێتە هەوێنی شۆڕشی گۆڕانکاری کرداری لەئێراندا و دەسەڵات و سیستەمی کۆنەخوازو کۆنەپەرستانەی مەلاکانی ئیسلامی لەئێران لەگۆڕ بندرێت دواتر خەڵک خۆی لەڕێگەی شوراکانی خۆیەوە کۆمەڵگای ئێران بەحکومەتی شورایی ئیدارە بدرێت. ناکرێت چیتر خەڵک خەباتی هاوپشتی فەرامۆش بکات، بەڵکوپێویستە تێکۆشانی هاوخەباتی و هاوپشتی و یەکگرتوانە ببێتە هێنانەدی کۆمەڵگەیەکی باشترو نوێتر وئازادو بەرابەرو یەکسان.