سیاسەت و دیکتاتورەکان/ خالید بایەزیدی(دلیر) کەنەدا پێشکەش بەروژنامەنوسان و رۆشنبیرانی به دیلگیراوی بادینان  

0

سیاسەت و دیکتاتورەکان/ خالید بایەزیدی(دلیر) کەنەدا

پێشکەش بەروژنامەنوسان و رۆشنبیرانی به دیلگیراوی بادینان

 

دیکتاتورەکان!

مردوەکانی

زورترله زیندوەکان

خوش ئەوێ

چون مردوکان

لەوپەری بیدەنگی دان

بەلام زیندوکان

لەوپەڕی شورش و مانگرتن؟؟!!

2-

وشەی سه رەکی خوشەویستی دیکتاتورەکان

وشەی بیدەنگی یە

توانایان نییه

ئەگینا ناوی هەرمناڵێکیان

ناو ئەنا:

بێ دەنگ؟؟!!

3-

خەم په ژارەی سه رەکی دیکتاتورەکان

تەنیا کورتی تەمەنە

لەسەر کورسی دەسەلات

4-

دیکتاتورەکان!

میدال ئەخەنە گەردنی گورانی بیژیک

که تەنیا

بیدەنگی بخوێنی؟؟!!

5-

کوله پشتی سیاسەتی دیکتاتورەکان

هەمیشه!

لە شاریک دادەنرێت

کە هیچ خەلکێکی

تیا نامینیت؟؟!!

6-

دیکتاتور و زەروو

هەمیشه لەیه ک ئەچن

هەردوک خوین مژ

هەردوک تینوویتی یان

به خوین ئەشکینن؟؟!!

7-

دیکتاتورەکان!

تەنیا خەڵکی  کٶمەڵگەکەیان

بەبێدەنگی ئەوی؟؟!!

8-

دیکتاتورەکان!

تەنیا ماسی گرێکن

که فەقەت

له ئاوی قووراو

ماسی ئەگرن؟؟!!

9-

دیکتاتورەکان!

ته نیا شاعیرو نووسەرانیک ئەکوژن

که لە کتیبەکانیان دا

بی ده نگی تێک ئەشکینن

وه تۆوی خوشەویستی وئەوین

له کیلگەی دلی ئینسانەکان دا ئەچینن؟؟!!

10-

 

 

دیکتاتور وشەمشەمه کوێره

له یەک ئەچن

هه ردوک تیدەکووشن

هیچ کات

شەو وکازیوەی بەری بەیان

بەیەک نه گەن

بەلام بی خەبەرلەوەی که

کازیوه بەسەرتاریکی دا

زال ئەبێ و

روناکی بەسەر گشت جیهان دا

دەست دادەگری

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.