سەمای بالیە یاڕۆشتن بەهەناسەی با     نووسینی:  جەمال نوری

0

سەمای بالیە یاڕۆشتن بەهەناسەی با 

   نووسینی:  جەمال نوری

‏ئەم تابلۆیەی دەیبینن یەکێکە لەو تابلۆیانەی “کریستینا مانزۆنی” هونەرمەندی ناسراوی فەرەنسی، ئەم خاتوونە سەلیقەییەکی باشی هەیە لە وێنەو تەواوی تابلۆکانی بۆ وێناکردنی ژن تەرخانکردوە ، واتە بەڕێگای هونەرەکەی دەیەوێ خزمەت بە فیمینیزم بگەیەنێ کە لەتەواوی جیهاندا  بڵاوبۆتەوە،

   ‏کریستینا جیاواز لەهونەرمەندە شێوەکارەکانی پێش خوی و ئێستا  ئەو لەم تابلۆیەدا دەیەوێ پێمانبڵێ بۆئەوەی هونەرمەندێکی باشت  لێ دەربچێ دەبێ  سەرەتای هەنگاوی یەکەمت لە بالیەوە  دەست پێ بکە، چون بالیە جۆرە سەمایەکە دوو ڕەکیزی لەناو خۆیدا هەڵگرتوە، لەلایەک سەمایەکی ڕۆحی، بۆ پاکبوونەوەی ڕۆح لەو گوناهانەی بەهۆی جەستەوە بەری دەکەوێ ئەمە بۆ ئەو کەسانەی تەمەنی ڕوشدیان  تێ پەڕاندوه بۆمناڵانی باخچەکان ئەوە زیاتر جەستەیان هاوکارە بۆ ئەوەی بتوانێ بەسانایی خەونی فڕینی خۆی جێبەجێ بکات.

   ‏ئەم تابلۆیه پێمان دەڵێ ئەم قاچانە لاقەکانی “کریستیا خۆیەتی  کە لەیەکەم دەستپێکی  ئیشکردنیەوە هەنگاوی پێ هەڵهێناوە، هەنگاو بەهەنگاو بەرەو پێشەوە چووە بۆ بەدیهێنانی خەونی هونەری شێوەکاری، بەڵام سەرەتای دەستپێکی بە بالیە هێناوێتی تا گەیشتوە بەم ئاستەی ئێستای هونەری  شێوکاری و سەمای  بالیە..

بالیە، جۆرە وەرزشێکە تەواوی جەستەی مرۆڤ تیایدا دەجوڵێ و لەگەڵ هەرجوڵەیەکی ئەندامەکانی لەشدا وەک  ریتمێکی موزیکی وەهایە، بەتایبەت گەر کەسەکە لە تەمەنی منداڵی و هەرزەکاریدا بێت لەسەر سەهۆڵ بەندان بە جەستەی سەمای بالیە بکات، بۆ هونەرمەند بەگشتی پێویستی بەوە دەبێت شارەزایی لەسەمای بالیەدا هەبێت، بەتایبەتی لەسەردەمی منداڵیەوە، چونکە ئەم سەمایە دنیابینی فراوانتر دەکات، باشتر دەتوانێت خەونەکانی بەرجەستە بکات، واتە هونەرمەند پێویستی بە جەستەیەکی نەرم و نیان و وەرزشی هەیە وەک جەستەی کارەکتەری کریستینا. بۆنموونە گەر تەماشای ئەم تابلۆیەی کریستینا بکەین ئەوەمان بۆ دەردەکەوێ، کە خودی هونەرمەند هاتوە وێنای قاچ و پاو و پوزی خۆی نمایش کردوە، هێندە بە دیقەت و وردەکاریەوە وێنای کردوە، بە وێنەیەکی فۆتۆگرافەر دەچێ، بەدیوێکی تریشدا ڕەنگە ڕەش و سپییەکەش کە بۆ تابلۆکە بەکاری هێناوە  گەڕانەوەی بیروەریەکانی خودی کریستینای هونەرمەندە بۆ یادەوەریەکانی ڕابردووی، واتە ئەو دەیەوێ بەگەڕانەوەی بۆ ناو دنیای ڕابردوو، وەک خوشیەکی ڕۆحی  سوودی لێوەربگیرێ، چون ڕەوڕەوەی ژیان بەردەوام لەجوڵەدایە و پێیویستە  هەنگاوەکانمان بۆ ئێستاو داهاتومان لەسەر هێڵێکی ئاسۆیی بڕوات، تاوەکو بتوانین بەرپێیەکانی خۆمان جوانتر ببینین.

   ‏

Leave A Reply

Your email address will not be published.