بۆ کارڵ مارکس

0
بۆ کارڵ مارکس
 
 
بۆ کارڵ مارکس
ئەوەندەی ئەو
ئەوانی ئەناسی…
ئەوەندە خۆی نەناسیوە …. سەرمایەداری
جوانترین کەس لای ئەو
کرێکار بوو….
کرێکاران بەو جوانی یەوە ….خۆیان نەبینیوە
خۆشەویسترین کەس لای ئەو
هەژاران بوو….
ئەوەندە خۆیان خۆش نەویستووە هەژاران
ئەو
بینایی چاوەکانی دانا
بەدیار مۆم ودوکەڵ و…پەڕەو کاغەزەوە
هەتا وانەکانی ژیانی نوسیوە
کۆیلەبوونی … بەتاوان دانا
مرۆڤبوونی…لە هەموو شتێ بە بەهاتر دانا
سوژدەی دەبردوو
دەهات بەچۆکا بۆ (جێنی) هاوژینی
( ژن ) بۆ ئەو
وەک تیشکی خۆر ….وەک خوا بوو
بێ باک بوو
لە مردن …چوار لە مناڵەکانی لە نەبوونی و لە برسانا مردن و
ئەو هەر لەخەمی
مناڵە برسییەکانی جیهاندا بوو
نووسینی: ئەحمەد جوانکار
Leave A Reply

Your email address will not be published.