بەڵتەجیەکانی پارتی… لە ئومێد ئەحمەدەوە بۆ ئیبراهیم عەباس…

0

، لە لەماوەی تەنها چەند رۆژێکدا بەڵتەجییە فەرمی و نافەرمیەکانی پارتی دووکردەوەی بەعس ئاسادا، سەرەتا ئومید ئەحمەدی شاعیریان تەنها بەو هۆیەوە لە هۆنراوەکانیدا رەخنە لە دزی و تاڵانی و گەندەڵی و دەسەڵاتی مافیایی بزوتنەوەی کوردایەتی و پارتی و دەسەڵات دەگرێت، لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیر دەکرێت و پاشان ئازاد دەکرێت و بەر لە ئازادکردنیشی پێی رادەگەیەنن، کە ئەگەر بەردەوام بیت و رەخنە لە پارتی و بارزانی دەتکوژین…  ١٠ مانگەش لەرێگای گەرانەوەیدا بۆماڵ رۆژنامە نووس ئیبراهیم عەباس، لەلایەن چەند چەکدارێکی ماسک لەسەر و لەراستدا ئاشکراوە، دەکەوێتە بەر هێرشی بەڵتەجییەکانی پارتی و دوای ئازاردانێکی زۆر لەلایەن هاوڵاتیانەوە، لەدەست ئەم چەکدارە میلیشیایانەی دەسەڵاتی مافیایی، دەدەهێنرێت و پاشان بۆ تیمارکردنی برینەکانی، رەوانەی خەستەخانەی فێرکاریی دەکرێت… دوای شەو و رۆژێک مانەوە لە خەستەخانە دەگەرێتەوە بۆ ماڵ… جێگای باسە، جگە لەقاچ و چەند پەنجەیەکی، لە چەند شوێنیشەوە سەری زمدار دەکەن…

ئەم رەفتارانەی دەزگا ئاسایشەکەی پارتی و چەکدارە راسپێردراوە دەمامک بەسەرەکانیان، بۆ سەر ئومێد ئەحمەدی شاعیر و ئیبراهیم عەباسی رۆژنامەنووس، لە درێژەی ئەو سەرکوتە سیاسی و بێ پەردەیەدایە کە دەسەڵاتی بزوتنەوەی کوردایەتی و بەتایبەتیش پارتی لەسەری راهاتووە، دەیانەوێ لەو رێگایەوە دەنگی رەخنەو نارەزایەتی لە دەسەڵاتی تاڵانچی و میلیشیایی کپ بکەنەوە و رۆژنامەنووسان و نوسەر و شاعیر و هەر دەنگێکی ئازادیخواز و ناکۆک بە سیاسەت و روانینی خۆیان، چاوترسێن بکەن… ئەوە لە کاتێکدایە کەئەم رێگا ترسنۆکانەیە، بەرهەمی ترسە لە ئازادی و ئازادی  بیروباوەری جیاوازیش ریگە لێناگیرێت… ئەو دەسەڵاتانەی لەسەر ئەم رەفتارانە خویان گرتوەو بەردەوام بوون، تەمەنیان کورتر بۆتەوە و ریسوای بەردەم ئازادی و کۆمەڵگە بوون، مێژووش بەچاوی دوژمنی ئازادییەوە، لە لیستی دیکتاتۆرەکاندا، دایناون… ئێمە لە بڵاوکراوەی بۆپێشەوە زۆر بەتوندی ئیدانەی ئەم رەفتارانەی پارتی دەکەین و پشتیوانی خۆمان بۆ هەر دەنگێکی نارازی و ئازادیخواز رادەگەیەنینەوە.   

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.