دەورانی ڕیسوایی نووسین نووسینی: ئارام حەسەن

0

دەورانی ڕیسوایی نووسین

ئەمڕۆ نووسین،

مەیدانی هەرچی و پەرچیانە!

ئارام حەسەن

٭٭ هەندێک نووسەرانی لێوەشاوە، پایەی دیاری کەسایەتی خۆیان، تا ئاستی خیانەتکار هێناوەتە خوارێ، جگە لە دزینی نووسینی نووسەرانی بەئەزموون، عەقڵ و ویژدانیشان ڕادەستی گوێڕایەڵیی، خۆبەدەستەوەدان، کرێگرتەیی بۆ بازرگانانی کتێب کردوە..

٭٭ هەندێک نووسەری بێئامانج، دەستیان لەگەڵ ناحەزان تێکەڵە و مووچەخۆری ستەمکارانن، دوو هەنگاو لەولای خۆیانەوە مردنیان لێدیاره، وەسیەتنامە دەنووسن بۆ دوای هەتیوکەوتنی منداڵ و بێوەژن کەوتنی خانمانیان، لەکاتێکدا ئەوان هێندەی دەنکێک جۆ، سوودیان نیە و سەراپای نووسینیان، جگە لە وشەگەلێکی پڕ ڕق و کینە هیچی تر نیە..

٭٭ یان ئەو نووسەرە تێکشکاوانەی، بەهۆی سەرمایەی نووسەرییانەوە خۆزگە و ئاواتی ڕەنگاوڕەنگیان هەیە، ئەیانەوێ بە هەموویشیان بگەن، بەڵام کاتێک بۆیان وەدینایەن، هۆکارەکە دەگەڕێننەوە بۆ نووسەرانی ژوور خۆیان، ئیتر پەنا دەبەنە بەر نامەردیی… قەڵەمیان بۆ دەمەزەرد دەکەنەوە، هەرچی لایان خۆشەویست و جوان و پیرۆزە پەلاماری دەدەن و دەیڕوشێنن…

Leave A Reply

Your email address will not be published.