سێ پارچە هۆنراوەی خالید بایەزیدی“ دلێر“

0

سێ پارچە هۆنراوەی خالید بایەزیدی“ دلێر“

 

 

جیهان!

ماڵێکی کاوله

که هیچ ئەندازیارێک

ناتوانێ:

چاکی کاتەوه…

ماڵێک کە تەواوی بەری میچی

جاڵ جاڵۆکه دایگرتووه؟!

2-

من بەهارم!

بەلام نازانم بۆ:

درەختەکانم ناپشکووێن

بەگومانم…

رەشەبای بی وەختی

دوێنێ شەو

خونچەکانی لەگەڵ خۆی بردووه؟!

3-

بەڵین وابوو:

لەگەڵ ئاواتەکانم بڕۆم

بەڵام !

خۆرکوژەکان نەیان هێشت….

دوای ساڵەهای ساڵ کەگەرامەوه

هیچ کام له ئاواتەکانم

منیان نەدەناسییەوه

وەکوو هەوری بەهاران گریام

سەر له نوێ

جانتاکەم پرکرد لە تەنیاییم و

بەرەو وڵاتی نادیار ڕۆیشتم؟!

Leave A Reply

Your email address will not be published.