ئومێدی شێخ حسێن لە ستێجی-شانۆوە بۆ ستێجی شیعر ……!                نووسینی:جمال نوری

0

 ئومێدی شێخ حسێن لە ستێجی-شانۆوە بۆ ستێجی شیعر ……!                نووسینی:جمال نوری

من کێم؟ له کوێم! من چیم؟ بەم پوورە‌ هەنگی پرسیارانه، کاسە سەریان خواردووم و نازانم چین! من گەروویەکی تاساوی… نێو دەقێکی شانۆ وێرانەکەی نیشتمانم! نۆتەی کەمانچەیەکی خەمبارم و تابلۆیەکی بێڕەنگ و بۆی نیشتمانم و پەیکەرێکی دەم بەستراوی ئازادییم و قەڵەمێکی دڵشکاویی غە‌ریبیم و دوور دوور له دەرەوەی قووتبی زه‌مین… به دوای خۆم و نیشتمانمدا وێڵم و نیشتمانم نا ناسمەوەو ناشگەمەوه‌ به خۆم!

دەکرێت مرۆڤێک لە نیشتیمانەکەی دەرکرێت، بەڵام هەرگیز ناکرێت نیشتمان لەناو مرۆڤ دەربکرێت. “ئێریش کێستنەر.”

مرۆڤ چەندێک ئەزموونی دنیا بکات و بەوپەڕی کراوەییەوە بچێتە نێو جیهانەوە، هێشتا ناتوانێت دەستبەرداری ئەو ئەندێشەیە بێت کە بێ پچڕان لەناو ڕۆحیدا دەبزوێت، ئەندێشەی گەڕانەوە بۆ دەستپێکی دەرچوونی ئەو بۆناو جیهان، یان دروستتر بڵێم ئەوەی ئەو لەکوێوە هاتە دنیاوە و چۆن بتوانێت بۆی بگەڕێتەوە.

“ئۆدیسە” دوای ئەو گەشتە وێڵئاراییەی بە دەریادا بۆ دەرەوەی گریک کردی دواتر هەر گەڕایەوە بۆ خاڵی دەستپێک، بۆ ماڵەوە.

“مەولانا  خالیدی نەقشبەندی” دوای ئەو گەشتەی بەرەو خۆرهەڵات  دواجار بە مەشقێکی ڕۆحانی نویوە گەڕایەوە بۆ ماڵەوە بۆ نیشتیمان، ئەگەرچی ماڵەوە هێندە خراپەیان لەگەڵدا کرد کە ناچاربوو ئەمجارەیان خۆنەویستانە لێی هەڵبێت.

“نالی”  “*١چەندیک دوورتر دەکەوتەوە لە نیشیتمان پرسیاری ئەوەی لە سالم دەکرد، ئاخۆ کەی بێت بگەڕێتەوە؟

نالی شاعیر کاتێک لەدەستی ئەو دۆخەی نیشتمان دووچاری بووە کە سلێمانی بەجێ دەهێڵێ و دەگاتە ئەستنەبول،

لەو ماوەیەدا میرنشینی بابان دەڕووخێت و، دەنگوباسی ڕووخانەکەی پێدەگات، ھەست دەکات خۆشیەکەی سلێمانی نەما، حەبیبەنەما، دۆست و ئەحبابەکانی وەکو جاران نەمان، سوپاکەی ئەحمەد پاشا تیاچوو، سوپای ڕۆمی جێیانی گرتەوە، (سالم)*٢یش نەک ھەر ھاندەری نابێت کە بگەڕێتەوە سلێمانی، بەڵکو و تکای لێدەکات نەشگەڕێتەوە، وەکو و لە قەسیدەکەیدا دەڵێت:

توخوا بڵێن بەو حەزرەتی نالی

دەخیلی بم بەو نەوعە نەکا

بەسولەیمانییا گوزەر

نالی  نائومێد بووەو بەناعیلاجی رووی لە ئەستەنبول  کردووە.

ئومێدی شێخ حسین، پێشتر وەک هونەرمەندێکی دیارو ناسراوی نێو شانۆو دراما پێویستی بەهیچ ناساندێک ناکات لەم ڤیگەرە، بەڵام دوای هەڵکەندنی لەنیشتمان و گیرسانەوەی لەوڵاتی سوید، ناوبەناو لێرەو لەوێ  دەقی شیعری، ئومێد دەبینین، هەڵبەتە دنیای غەریبی و ژیانی غوربەت کاریگەری بەسەر ئومێدەوە هەیە، ئەو دنیایەی کاکە ئومێدی تیادەژی هەندێک ئاستەمە بۆ ئیشی شانۆیی و دراما ، گەر بوارەکەش بڕەخسێت بۆیان ئەوا پێویستی بەسپۆنسەری هەیە بۆ بەبەرهەمهێنانی  ئەو کارە  هونەریە، بۆیە ئومێد کاتێک ڕووبەووی ئەم ئاڵنگاریانە دەبێتەوە و ناتوانێ تەحقیقی  خەونەکانی بکات، لەوڵاتی غوربەت ڕوودەکاتە  دنیای  شیعر، هەڵبەتە وەزیفەی  شیعر  گەیشتن نییە بەمەرزوبومێكی دیاریكراو، بەڵکو، شیعر

خودی ڕێگاكەیە،

شیعر خەریكی چارەسەری كێشەیەكی دیاریكراو نییە، بەڵكو مانیفێستكردنی دیوە شاراوەكانی  کێشەکانە.

شیعر  دەستبردنە، بۆ بڤەو حەرام و نەوتراوەکان

شیعر دۆزینەوەی كیشوەری تازەیە، نەك حیكایەتی گێڕانەوەی ئەم كیشوەرەی تێیدا دەژین.

بەم پێودانگانە بێت، دەبێت شیعر پڕمان بكات لەكەڵكەڵەی پرسیار

شیعر بۆ ئومێد  پڕی دەکات لەپرسیار وەک پورەی هەنگ  لەهزریا دێت و دەچێ .

وەک  لێرەدا  دەڵێ..

کێم؟ له کوێم!

من چیم؟

ئەم پوورە‌ هە‌نگی پرسیارانه،

کاسە سەریان خواردووم و

نازانم چین!

ئومێد ئەگەرچی  دوورە لەنیشتمان، بەڵام دالغەی هەرلای  نیشتمانەو تاوەکو  بەسەری بکاتەوە بە ڕێگای  شانۆوە غەمەکانی نیشتمان لەکۆڵ  بنێ.

بەڵام کاتێک دەبینێ لەغەریبی دایە و بەئاسانی ناتوانێ دەست لەملانێی نیشتمان بێت.

وەک لێرەدا دەڵێ

من گەروویەکی تاساوی

نێو دەقێکی شانۆ وێرانەکەی نیشتمانم

کاتێک ئومێد دەلێ  من گەروویەکی تاساوی نێو دەقێکی شانۆ وێرانەکەی  نیشتمانم، بەڕوونی  پەنجەی خستۆتە سەر ئەو زامە قوڵەی کە عەیامێکە دەیچێژێ، کاتێک دەبینێ  شانۆ، ئەو درەختە ڕووتەی ناو نیشتمانەو بێنازکراوە  و ئاوی ناخرێتە ژێر ئەم درەختەوە  ئومێد خەمی ئەوە دەخوا وشک ببێ، کاتێک دەڵێ گەرویەکی تاساوم چون دەزانێ ئەو دەنگەش بەرزبکاتەوە بۆخەمی شانۆ لەدوورە دەستی لەغوربەتەوە  چ سودێکی نییە و وەک تاسابێ   سەرابێ دەبینێ  و دەیەوێ بەرەو ئەو ئاوەدانیە دوورە دەستە بڕوات، بەڵام هەرنایگاتێ و سەراب دەبینێ. ئەو دەمەی دەڵێ

تابلۆیەکی بێڕەنگ و بۆی نیشتمانم و

پەیکەرێکی دەم بەستراوی ئازادییم، هەڵبەتە لەو غەریبیەوە هەست بە زامی  نیشتمانەکەی دەکات کەچۆن گیرۆدەی عەقڵیەتی داخراوو دیماگۆجی بۆتەوە و ئازادی ڕۆژانە ئەتک ئەکرێت و لەبری بەدیهێنانی خوێن لەجەستەی ڕۆڵەکانی دەڕێژرێ. ئومێد، خوازیاری ئەوە بووە لەناو وڵاتدا بێت، تاوەکو وەک تاکێکی تەندروست  هەڵبسێ بە ئەرکە ئەخلاقیەکانی خۆی و ئەوەی لەسەر شانێتی  بەرامبەر نیشتمانەکەی بیکات، ئەو دەترسێ لەوەی بەنیشتمانەکەی نەگاتەوە، گەر پێشی بگاتەوە  نیشتمانەکەی لەدەست دابێ  یا خۆی وون بوبێ.

قەڵەمێکی دڵشکاویی غە‌ریبیم و

دوور دوور له دەرەوەی قووتبی زەمین…

به دوای خۆم و نیشتمانمدا وێڵم و

نیشتمانم نا ناسمەوەو

ناشگەمەوه‌ به خۆم ..

Leave A Reply

Your email address will not be published.