هیچ كات وه‌ك ئێستا پێویستیمان به هاوكاری یه‌كتر نییه!
هیچ كات وه‌ك ئێستا پێویستیمان به هاوكاری یه‌كتر نییه!
نووسینی: سەردار عەبدوڵا حەمە
كه‌م ڕۆژ هه‌یه له كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆنه‌وه هاوڵاتیانی توڕه‌و بێزار له‌م بارودۆخه‌ی ئێستا نه‌بینین و ڕه‌خنه و تووڕه‌یی خۆیان له‌م ده‌سه‌ڵاته پیشان نه‌ده‌ن، زۆریان دەگرین و ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست هه‌ژاری ونه‌خۆشی وبێ ده‌رمانی، یان بێزارن له‌به‌ر نه‌بوونی مووچه، دیاره ئه‌م به‌شه له خه‌ڵك زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستان پێك ده‌هێنن كه به‌یه‌ك ملیۆن كه‌س حساب ده‌كرێ، ئه‌گه‌ر به‌ئه‌ندامانی خێزنه‌كانیشیانه‌وه حسابی بكه‌ین چه‌ندین ملیۆن كه‌س ده‌بن. ئه‌مه مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه كه ئه‌وچه‌ند ملیۆن كه‌سه به‌ده‌ست هه‌ژاریه‌وه بناڵێنن. ئه‌م خه‌ڵكه‌ش كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێش ده‌ستفرۆش ومامۆستاو كارمه‌ندو خانه‌نشین وخاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن، ئه‌مانه ئاستی ژیان و گوزره‌انیان هاتوه‌ته خواره‌وه و له ئاستی هه‌ژاری وبرسیه‌تیدا ژیان ده‌كه‌ن، ئه‌م بارودۆخه به‌وه چاره‌سه‌ر ناكرێ هه‌ركه‌س له كه‌ناڵه‌كانه‌وه قسه بكات وباسی باری خراپی بارودۆخه‌كه‌ی خۆی بكات، به گریان و پارانه‌وه ده‌ست پێ بكات تا به‌ڵكو له دوای ئه‌وه خێرۆمه‌ندێ به هاواریه‌وه بێت و یارمه‌تییه‌كی بدا و خێرێكی پێ بكات. چونكه لێ قه‌وماوان و قوربانیه‌كانی ئه‌م بارودۆخه یه‌ك كه‌س دووكه‌س نین و هه‌ر ئه‌وانه نین كه‌ده‌نگیان به مایكی كه‌ناڵه‌كان ئه‌گات، به‌ڵكو قوربانیه‌كان جه‌ماوه‌ری ملیۆنی خه‌ڵكی كوردستانن ده‌نگیان به كه‌ناڵه‌كان ناگات، به‌تایبه‌ت له‌م كاته‌دا كه ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ك به‌ڵایه‌كی تر یه‌خه‌ی ئه‌م ملیۆنه‌ها خه‌ڵكه‌ی گرتووه و ده‌سه‌ڵاتیش نه‌ك به ڕاده‌ی پێویست وه‌ڵام به‌پێداویسته‌یه‌كانی خه‌ڵك ناداته‌وه، به‌ڵكو بووه‌ته بارگرانی و هۆكاری قوربانی زیاتری خه‌ڵك له‌م بواره‌دا. چاره‌سه‌ری ئه‌م بارۆدۆخه له ده‌ست خودی خه‌لكدایه له ده‌ست قوربانیه‌كان و لێقه‌وماوه‌كانی ئه‌م بارودۆخه‌دایه. چاره‌سه‌ر ئه‌وه نییه دانیشین له‌ماڵه‌وه چاوه‌ڕێی وادە و به‌ڵێنه‌كان و كۆبوونه‌وه داخراوه‌كانی حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات بین، یاخود چاوه‌ڕێی ئه‌وه بین حیزبه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست، چونكه له ٢٩ ساڵی ڕابووردودا ئاوامان كرد و خۆشباوه‌ر بووین پێیان، ته‌نانه‌ت چاره‌سه‌ریش له به‌غدا نییه له ٢٠٠٣ وه ئه‌وه‌ش تاقی ده‌كه‌ینه‌وه خۆشباوه‌ر بووین به‌وه‌ش.. چاره‌سه‌ری ریشه‌یی له‌ده‌ست خۆماندایه به ڕاماڵینی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌بێ، ده‌بێ له‌جێگایدا ده‌سه‌ڵاتی نوێنه‌رانی خۆمان دابنێین كه له‌ڕێگای كۆبوونه‌وه گشتیه‌كانه‌وه هه‌ڵیان ده‌بژێرین و هه‌ركات باش نوێنه‌رایه‌تیمان نه‌كه‌ن لایان ده‌به‌ین و نوێنه‌ری تر له جێگیان دائه‌نێین كه‌جێگا متمانه‌مان بن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێ خۆمان ڕێكخراو بكه‌ین له گه‌ره‌ك وكارگا و نه‌خۆشخانه‌و شوێنی كار‌و ژیانماندا. بۆ چاره‌سه‌ری كاتیش له ئێستادا بۆ ئه‌م بارودخه ده‌بێ خۆمان هاوكاری یه‌كتر بكه‌ین ده‌توانین، ئه‌م كاره‌ش بكه‌ین هه‌ر ئێستای ده‌توانیین له شوێنی كار‌و ژیانمان به كۆبوونه‌وه‌مان له ده‌وری یه‌كتر تۆڕه‌كانی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی دامه‌زرێنین. له جیاتی خێر‌و سه‌ده‌قه خۆمان ده‌توانیین هاوكاری یه‌كتر بكه‌ین. سه‌ره‌تا چه‌ند كه‌سێ له‌گه‌ره‌ك یا له شوێنی كاردا ده‌ست به‌كار بن و كۆبونه‌وه‌ی گشتی ڕێك بخه‌ن و نوێنه‌رانی گه‌ڕه‌ك یا شوێنی كار هه‌ڵبژێرن. ئه‌ركی ئه‌م نوێنه‌رانه بریتی بێ له‌یه‌كه‌م: دابینكردنی ماڵی یا دوكانی بۆ بنكه‌ی نوێنه‌ران. دووه‌م؛ داواكردن له خه‌ڵك كۆمه‌ك و هاوكاریه‌كانیان بگه‌یه‌نن به بنكه جا ئیتر پاره بێ یا خواردن وجلوبه‌رگ بێ ..هتد سێیه‌م؛ ئه‌م نوێنه‌رانه په‌یوه‌ندی به دكتۆر و ده‌رمانخانه‌كانه‌وه بكه‌ن داوای هاوكاریان لێ بكه‌ن بۆ خه‌لكی گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان یا بۆ كرێكاران و كارمه‌ندان. چواره‌م ئه‌م نوێنه‌رانه بۆ گرێدانی تۆڕه‌كه‌یان به تۆڕه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كان و شوێنه‌كانی تره‌وه په‌یوه‌ندی بكه‌ن به نوێنه‌ره‌كانیانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن و نوێنه‌ری سه‌رتاسه‌ریش هه‌لبژێرن بۆ ئه‌وه‌ی له ئاستێكی فراوانتردا هاوكاری كۆبكه‌نه‌وه‌و بیگه‌یه‌نن به‌یه‌كتر. خۆش به‌ختانه ئه‌م تۆڕانه‌ی هاوكاری كۆمه‌لایه‌تی له چه‌ندین گه‌ڕه‌ك له‌چه‌ندین شار‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستاندا پێكهاتوون. ئه‌ركی هه‌ڵسوراوان وچالاكوانی گه‌ڕه‌ك وشوێنه‌كان كاره له‌و جێگایاندا کەتا ئێستا پێك نه‌هاتوون ئه‌م تۆڕانه پێك بێنن و به‌یه‌كه وه‌یان گرێ بده‌ن، چونكه ده‌بێ ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرن هیچ كات وه‌ك ئێستا خه‌ڵكی كوردستان پێویستیان به هاوكاری كردنی یه‌كتر نییه.