لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: سکرتێری فیدراسیۆن سەبارەت بەچارەنووسی ٥٧ پەنابەر نامەیەکی ئاڕاستەی سەرۆك کۆماری میسر کرد

0

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:

سکرتێری فیدراسیۆن سەبارەت بەچارەنووسی ٥٧ پەنابەر نامەیەکی ئاڕاستەی سەرۆك کۆماری میسر کرد

لە نامەیەکدا کە وێنەی نێراوە بۆ ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن “دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆن  داوا لەسەرۆك کۆماری میسر دەکات وەك پەنابەر مامەڵە لەگەڵ ئەو ٥٧ پەنابەرە بکرێت  کە لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریاوانی میسرەوە، ڕۆژی هەینی ٢٣ ئۆکتۆبەر لە مەترسی خنکان ڕزگارکران..”

هەر لەنامەکەدا هاتووە “کەسوکاری ئەو پەنابەرانە نیگەرانن و لەدۆخێکی خراپدان سەبارەت بەچارەنووسی ئەو پەنابەرانەو داوا دەکرێت: دەرفەتی گونجاویان بۆ بڕەخسێنن تا لەگەل کەسوکاریان پەیوەندی بگرن وئەمنیت و سەلامەتی تەندروستیان بپارێزن..”

ئاگادارکراوینەتەوە کە نامەکەی سکرتێری فیدراسیۆن گەیشتوە بە “پەیجی تایبەتی سەرۆك کۆمار، حکومەتی میسری، وەزارەتی کاروکۆچبەرانی میسری، بالۆێزخانەی وکۆنسڵگەری میسر، لە بەغدا، هەولیر، لەندەن، پاریس، واشنتن و بەرلین..هەروەها رێکخراوی لیبوردنی نیودەوڵەتی وخاچی سوری نیو دەوڵەتیش لە چارەنووسی ئەو پەنابەرانە ئاگادار کراونەتەوە..”

بەپێ ئەو زانیاریانەی لە کەسوکاری ئەوپەنابەرانەوە بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن گەیشتوە “رۆژی یەكشەممە ١٨ ئۆکتۆبەر لەتورکیاوە یەختەکەیان بەریدەکەوێت بەرەو ئیتالیا وپاشان رۆژی ٥ شەممە ئێوارەکەی برای خیزانەکەم تەلەفونی بۆکردم پێ وتم: پەکمان کەوتووەو ماتۆری یەختەکەمان سوتاوەو شەپۆل هەراسانی کردوین وچادرەکەمان دڕاوە وە خەریکە دەخنکین..، پاشان منیش تەلەفونم کرد بۆ پۆلیسی ئیشکگری دەریاوانی یۆنان وئیتالیا، بەلام بەداخەوە وەڵامیان نەدامەوە..”

هەروەها کەسوکاری ئەو پەنابەرە وتیشی”برای خیزانەکەم تەلەفونی بۆ کردمەوە وتی :چیت کرد بۆمان؟ منیش وتم جواب نادەنەوە..پاشان بەپێ ئەوزانیارییانەی پێمان گەیشتووە باخیرەیەکی میسری بارهەڵگری نەوت نزیكبۆتەوە لیان و زانیویەتی لێان قەوماوە ئیتربەجێ نەهێشتوون تا پۆلسی ئیشکگری دەریاوانی میسر گەیشتوون بەهانایانەوەو بردویانن بۆ میسر، لەوکاتەوە تا ئێستاهەواڵمان لێیان نییە…”

بەپێ ئەو زانیاریانە لەکەسوکاری ژمارەیەك لەو پەنابەرانەوە پێمان گەیشتوە ژمارەی پەنابەرەکان ٥٧ کەس بوون ٢٣ پەنابەری ئیرانی، ٣١ پەنابەری کوردی عێراقی و ٢هاولاتی تورکی ویەك هاوڵاتی میسری بوون.

هه‌واڵی زیاتری  په‌نابه‌ران له‌ ماڵپه‌ری فیدراسیۆن بخۆێنه‌وه‌:.

www.federastionifir.com

Leave A Reply

Your email address will not be published.