فیدراسیۆن ئاماری سەرەتای (دە) مانگی ڕابردووی پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا بڵاودەکاتەوە…

0

 فیدراسیۆن ئاماری سەرەتای (دە) مانگی ڕابردووی پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا بڵاودەکاتەوە…

بەپێی ئەو ئامارانەی بەرێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا دەربارەی پەنابەران دەیخاتە ڕوو
لەماوەی دە مانگی ڕابردوودا (٩٦،٥٩٠ ) نەوەت و شەش هەزارو پێنچ سەد و نەوەت پەنابەر لە سنورە دەریایی و وشکانیەکانی تورکیا دەستگیرکراون کە بەنیازبوون بەرەو ئەوروپا بڕۆن، کە لەو ژمارەیە (٢،٢٧١ ) دوو هەزارو دوو سەدو و حەفتاویەك پەنابەریان پەنابەرانی کوردستان و عێراقین.
وە لە ماوەی دە مانگی ڕابردوودا لە دەریایی ئیجەدا لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیاوە (١٦،٨٦٩ ) شانزە هەزارو هەشت سەدوو شەست و نۆ پەنابەریش ڕزگارکراون کە زۆرینەیان دوای گەیشتینیان بە سنورە دەریاییەکان و دوورگەکانی یۆنان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنان دیپۆرتی سنوری دەریایی تورکیا کرابوونەوە کە لەکاتی گەڕانەوەیاندا تووشی دەیان گیروگرفت و ڕووداوی نەخوازراو بوونەتەوە لەوانە (تەقین و وەرگەڕان و لەکارکەوتنی  بەلەمە چوپەکانیان …وە زۆرترین کاتی گەشتکردنی پەنابەرەکان لە دە مانگی رابردووی ئەمساڵدا لە مانگەکانی (ینایر ، فیبرایەر ، مارس) دابووە وە زۆرترین ئەو شارو ناوچە سنوریانەشی کۆچیان لێوەکردووە بریتین لەئەزمیر: ناوچەکانی/ تشیشمی، دیکیلی، مۆغەڵا :ناوچەکانی/ مەرمەریس، داتکا، فەتحیە، ئایدن: ناوچەکانی/ کوساداسێ، دیدیم، بالیکسیر:، ناوچەکانی/ ئایڤالیك…

هەر لەماوەی دە مانگی ڕابردوودا لە سنوری دەوڵەتی تورکیادا (١٢٢ ) سەدو بیست و دوو پەنابەر گیانیان لەدەستداوە کە زۆرینەیان لەسنورە دەریاییەکانی نیوان تورکیاو یۆنان بووە لە دەریایی ئیجەدا.
هەرچەندە هیچ زانیاریەك نەدراوە کە ئاماژە بە ناسنامەی ئەو پەنابەرانە بدات کە ژیانیان لەدەستداوە،  بەڵام بەپێی ئەو پەیوەندیانەی لەلایەن پەنابەران و کەسوکاریانەوە بە فیدراسیۆن دراوە وە  بەپێ چاودێری وردی  ئێمە  زۆرینەی ئەو پەنابەرانەی لەم دە مانگەدا ژیانیان لەدەستداوە بەتایبەتی لەدەریایی ئیجەدا بریتین لە پەنابەرانی (کوردزمانی سوریا وعێراق و ئێران  وە پەنابەری ئیرانی و ئەفغانستان لەگەڵ چەند پەنابەرانی ولاتانی عەرەبی و ئەفریقی بوون.
سەبارەت بەدەستگیرکردنی (قاچاخچی) لە ماوەی دە مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا( ٣،١٨٧ ) سێ هەزارو سەدو هەشتاو حەوت قاچاخچیش لە تورکیا دەستگیرکراون بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە پەنابەران رەوانەی دادگاکانی تورکیا کراون و زۆرینەشیان سزادراون کە کەمترین سزایان (٩) نۆ ساڵ زیندانیکردن و ( ٢٣،٠٠٠ ) بیست و سێ هەزار لیرە غرامە کردنە
سەبارەت بە داواکردنی مافی پەنابەرێتی نیودەوڵەتیش لە تورکیا تا ئێستا هاوولاتیانی کورستان و عێراق لە ڕیزبەندی دووەمن بۆ داواکردنی مافی پەنابەرێتی نیودەوڵەتی تایبەت بەڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان UNHCR بۆ کاروباری پەنابەران کە لەساڵانی ڕابردوودا بۆ چەندین ساڵ لەسەریەك هاوولاتیانی کوردستان و عێراق لە ریزبەندی یەکەمدابوون

ئامادەکردنی: هیوا خدر

Leave A Reply

Your email address will not be published.