قوربانیانی ناموسپەرستی و توندوتیژی دژ بە ژنان…

0

* بەرەبەیانی بەرواری ١٦/٦ ژنێک بەناوی” ت،م” بەکوژراوی لە ئۆتۆمبیلی هاوسەرەکەیدا دۆزرایەوە، ئەو ژنە فیشەکی دەمانچە بە سەریەوە بووە… بەپێی قسەوباسی نزیک لە ژنە کوژراوەکە پێشتریش” ت، م” روبەرووی سوکایەتی و توندوتیژی بۆتەوە…

  • بەرواری ٢٠/٦ ژنێکی تەمەن ٤٧ ساڵ، لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار بەناوی” ف،خ” کە خاوەنی پێنج مناڵە دەست دەبات بۆ خۆکوژی و خۆی دەسوتێنێت و بەشێکی زۆر لە جەستەی دەسوتێت و پاشان رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی دەکرێت. بەپێی هەواڵ میردی ئەو ژنە بە فەرمانی دادوەر دەستگیر کراوە.
  • بەرواری ٢٣/٦ ژن و مێردیک لە ناو ماڵەکەی خۆیاندا، لەگەرەکی بەختیاری شاری سلێمانی بەر چەقۆ دەدرێن و هەردووکیان دەکوژرێن…پیاوەکە ناوی” و،م” و ژنەکەش ناوی”و،ش”یە، کە خاوەنی دوو مناڵن… هۆکاری قەسابی کردنی ئەم ژن و پیاوە ئەوە بووە کە بەرەزامەندی خۆیان و بەدوور لەویستی خانەوادەیان، لەگەڵ یەکتریدا زەواجیان کردوە.
  • بەرواری ١٣/٦ کچێک بەناوی” ش” تەمەن سەرو بیست ساڵ، لەلایەن ئەو پیاوەی کە گوایە خۆشەویستی بووە، دوای ئەوەی لەرێگای بێهۆش کردنەوە دەستدرێژی سیکسی دەکرێتە سەرو پاشان لەبەردەم یەکێک کە شەلتەرەکانی داڵدەدانی ژنان، بە نیوە مردوویی فڕیدەدرێت…
  • ٢٦/٦ کچێکی تازە لاوی تەمەن ١٢ ساڵ، لەناحیەی قادر کەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵ، خۆی دەخنکێنێت… تا ئێستا هۆکاری سەرەکی ئەم خۆکوژییە روون نەبۆتەوە… دۆسیەی لەدادگا! بۆ کراوەتەوە.

هەر لەم مانگەدا، ژنیک بەناوی” ئ،ی” بە دەمانچە کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنیت و خۆی دەکوژێت… هۆکاری راگەیەنراوی تا ئیستا ئەوەیە کە ئەو کچە لە شەوی مارەبرینیدا، پیاوەکەی کە خاوەنی ژنێکی تریش بووە، پەشیمان دەبێتەوە لە مارەکردنی، بۆیە ژنەکەش دەست دەبات بۆ خۆکوژی…

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.