چەندشیعریکی: خالید بایەزیدی (دلیر) ونکوور
چەندشیعریکی: خالید بایەزیدی
(دلیر) ونکوور
١–
پیشکەش بەکوڵبەران
ئەمشەو دەمەوێ فوو لەمومی تەمەنم کەم
بی دەنگی چریکەی بولبول لەچەمەنم کەم
تەواوی ژیانم هەر هەمووی چەرمە سەری بوو
بۆ هاتم و بۆ دەبێ حاشا لەدیمەنم کەم
٢–
ئەگەر زانیبام:
ژیان ئەوەندە چڵکن و پیسە
هەرلەکاتی لە دایک بوونمدا
ڕۆژمێرەکەمم دائەخست؟؟!!
٣–
روڵەکەم!
تاقانە گوڵەکەم
کاتێک ئەبینی:
ژیان!…
پائیزیکی گەڵارێزانە
یان…کراسێکی چڵکنە
وە بەجێگای نان
خەم و پەژارەت دەرخوارد ئەدەم
لێم زویرمەبە!…
ئەوە نەزمی نوێ جیهانە
رۆلەکەم
تاقانە گوڵەکەم
کوڵان وشەقامەکانی شارزور گەڕام
بازاری کۆیلەکانیش گەڕام
هەروەها بازاری درۆفروشتنەکانیش….
بەڵام!
هیچ شتیکم دەست نەکەوت
بۆ شۆرینی ئەم ژیانە کراس چڵکنە
تەنیا پیاڵەیەک نەبی…
لە فرمێسکەکانم!…
ڕۆڵەکەم
تاقانە گوڵەکەم
بەهاری ئێمە هەمیشە پایزە
بزەو پێکەنین لێمان زیزە
کەڵەباب لە منارەکانی ئەم گووندە
هەمیشە بی وەخت ئەخوێنێ
بەبێ بزەو خەندە
بۆ ئێمەی هەژاری برسی؟؟!!
٤–
ئەی ئاش!
لەبەرچی ئەسووڕێتەوە
کاتیک کە…
پاروە نانێکت
هەرگیز!
ناگاتە دەستی مناڵانی
هەژارو برسی؟؟!!
٥–
سیلوکان !
پڕن لە گەنم…
بەڵام من ئیستاش
خەمی نانم هەیە؟؟!!
٦–
پاروویە نانێک و
ئیتر هیچ…
وتم:
بەشەکەی ترم
وتیان:
بەشەکەی تو
هەر لەئەوەڵی لەدایک بوونت دا
هەر ئەوە بووە؟؟!!