ئەمیری حەسەن پوور… بۆ یەکجاری چاوی لێک نا

0

پرۆفسۆرو کەسایەتی ناسراو و چەپ و خەباتگێری دژی رژێمی شاهانشایی و کۆماری کۆنەپەرستی ئیسلامی بەرێز(ئەمیری حەسەن پوور ) مامۆستای زانکۆ لە شاری تۆرنتۆ ڕۆژی ٢٠١٧/٦/٢٤ بۆ دواجار ماڵ ئاوایی لەژیان کرد.   ئەمیری حەسەن پوور چۆن ناوێکی ئاشنایە لە دنیای سیاسەت و زمانەوانیدا، ئاواش ناوێکی درەوشاوەی کۆمۆنیستییە بەدژی دنیای نابەرابەرو زاڵمانەی سەرمایەداری… ماڵئاوایی یەکجاری ئەو خەسارەتێکی گەورەیە بۆ بزوتنەوەی دژی سەرمایەداری و ئینسان دۆستی … ئێمە لە بڵاوکراوەی بۆپێشەوە لەگەڵ پرسەو سەرخۆشیمان بۆ خانەوادەو هاوڕێ و دۆستانی، لە قوڵایی دڵمانەوە، بە ماڵئاوایی ئەو تێکۆشەرو قەڵەمە بەبرشتە نیگەرانین…

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.