سەفەر….

0

سەفەر….

 

سەفەر….

چ سەفەرێکە،

 بەم تەمەنی گوناهەوە

 ئاشنام دەکا..

 بە ڕێگاکانی سەرابی گومڕابوون

دەمناسێنێ،

 بە چیرۆکەکانی عەدەم

 ئەو چیرۆکانەی،

جگە لەفریودان..

هیچی تری نەدامێ بۆ ژیان..

 چ قەدرێکە،..

 وا عەیامێکە.

لەچاوەڕوانی سنورێکی نائارامدام

کە چارەنوسمی بەستۆتەوە

بە ڕێبەرێکی گەڕیدەی بێ سنوور..

 تەما نەبووم ..

 لەفڕگەی هیچ مەملەکەتێکدا

سەفەر بمکاتە هاوڕێی خۆی

بەر لەوەی، ڕێگا لەتەک سەفەردا

بمانکاتە دوو هاوڕێی

 بەدوای یەکتردا وێڵ بوو

 دابڕانم..

 لەیەکەم دڵۆپە ئاوی ڕژاوی

جامەکەی دەستی دایکمەوە بەدی کرد ..

ئەو جامەی ڕۆژانێک

 شەرابی خۆش نوودیمان پێ نۆش دەکرد..

 لێرە بەدواوە … ئافەرۆز بووم

 بەو فرمێسکانە..

 کەنەمتوانی کۆیانکەمەوە ..

ئەمێستا، من تێ ناگەم

 منی موسافیر بۆ ڕێکردنی ڕێگا

 (سەفەر ) لە هاوڕێتیم ڕادەکا

ویستگەکانی جوداییم پێ دەناسێنێ

 تەمەنێکە وا بەڕێوەم،

خاکێ نییە،

 ئەم لەشە کەنەفت و ماندووەم،

 لەکۆڵ کاتەوە

 وەک موسافیرێک.

 

جەمال نوری

Leave A Reply

Your email address will not be published.