شوان گەردی: هێزه سیاسییه چه‌په‌كان له ڕووی كردارییه‌وه پشتیان له كرێكاران كردووه و ته‌نها له خیتابه‌كانیان ناویان دێنن له بۆنه و رۆژه جیهانییه‌كانی كرێكاراندا…
شوان گەردی: هێزه سیاسییه چه‌په‌كان له ڕووی كردارییه‌وه پشتیان له كرێكاران كردووه و ته‌نها له خیتابه‌كانیان ناویان دێنن له بۆنه و رۆژه جیهانییه‌كانی كرێكاراندا…
دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ بەڕێز شوان گەردی، چالاکوان و یاساناس، ماستەر لەیاسا، سەبارەت بە هەلومەرجی کوردستان و ناڕەزایەتیەکانی خەڵک و پرسی ڕامالینی دەسەڵات.
بۆپێشەوە: بۆچوونێک هەیە بۆ دەربازبوون لە دۆخی نەخوازراوی کوردستان، پرسی لامەرکەزی و گەڕانەوە بۆ بەغدا دەهێننە گۆڕێ، لەو بارەیەوە دەڵێن چی؟
شوان گەردی: پێموایه پرسی لا مه‌ركه‌زییه‌ت كاردانه‌وه‌ی ئیداره‌ی ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتییه له‌گه‌ڵ پاڵپشتی به‌شێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و به‌شێكی هێزه ئیسلامییه‌كان له‌پای ئه‌و په‌راوێز و نا یه‌كسانیه‌ی ئه‌وان ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن له سوود وه‌رگرتن له داهاتی مه‌رزه‌كانی سنووری زۆنی سه‌وز و ئه‌و پارانه‌ی له حكومه‌تی نێوه‌نده‌وه دێته كوردستان و ئه‌و خزمه‌ت گوزارییانه‌ی له زۆنی زه‌رد هه‌یه، له ڕووی باڵه‌خانه و ڕێگه و بان و زۆرێك له بابه‌تی تر كه پێیان وایه دوو ئیداره‌یی بۆته ئه‌مرێكی واقیع و ناتوانن ئیتر به‌م شێوه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌سە‌ڵاتی زۆنی زه‌رد حوكمڕانی پارێزگاكان بكه‌ن. بۆیه بژاری لامه‌ركه‌زییه‌ت بۆته كارتی فشار له‌سه‌ر زۆنی زه‌رد و به تایبه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌و پێیه‌ی پشكی شێری ده‌سته‌ڵات له كوردستان به‌وانه، له په‌رله‌مان و له حكومه‌ت و هه‌تا قه‌زاش به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێ كه له‌لایه‌ن پارتییه‌وه كۆنترۆلی ته‌واوی كراوه و پارتی بۆ خزمه‌تی به‌رنامه‌كانی خۆی به‌كاریان ده‌هێنێ، من پێموایه هانا بردن بۆ ئه‌و بژاره دۆسییه‌کی مه‌ترسیداره و پێموایه په‌شیمانی له دواوه ده‌بێت، چونكه كه‌مكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی و كوردستانی له هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆه‌وه بۆ لا مه‌ركه‌زییه‌ت بڕیارێكی ئاسان نییه و په‌شیمانی له دوا ده‌بێت له‌سه‌ری ئاستی مه‌ودای دوور، وای به باشتر ده‌زانم كه ئه‌حزابه‌كانی كوردی و كوردستانی خۆیان یه‌كلاكه‌نه‌وه به‌وه‌ی ئایا به‌شێكن له حكومه‌ت یا ئۆپۆزیسیۆنن؟ چونكه ناكرێ بۆ نمونه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به ڕوونی به زه‌قی دیاره كه له هه‌ولێر پشكداری حكومه‌تن و سه‌رسه‌ختانه حكومه‌ت ده‌پارێزن و ڕاشكاوانه‌ش ده‌ڵێن (ئێمه نه‌بین حكومه‌ت ده‌ڕوخێ)، كه‌چی له سلێمانی و ناوچه‌كانی تری ئیداره‌ی یه‌كێتی خۆپیشاندان ده‌كرێ بۆ ڕووخانی حكومه‌ت، من وای به باش ده‌بینم پشكداری حكومه‌ت وه‌ك حكومه‌ت هه‌ڵسوكه‌وت بكات و ئۆپۆزیسیۆنیش وه‌ك ئۆپۆزیسیۆن، چونكه ناكرێ تۆ بێی تانه له حكومه‌ت و بێگه‌ردی حكومه‌تت بده‌ی له كاتێكدا خۆت تصدیقی ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن كردووه و له په‌رله‌مانیش متمانه‌ت به كابینه‌كه داوه و به‌شدارییشت كردووه له پێكهاته‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی خۆت به گه‌نده‌ڵ ناوی ده‌به‌ی.
بۆیه من لامه‌ركه‌زییه‌ت به بژارێكی باش نازانم و پێموایه ده‌بێ ئه‌حزابه‌كان و میلله‌ت هه‌ڵوێستی تریان هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنه‌ی پارتی دیموكرات به‌سه‌ر نێوه‌نده‌ی بڕیاره‌كان و تحجیم كردنی سنووری هێز و ده‌سه‌ڵاته‌كانی له رێگه‌ی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه له حوكمڕانی كوردستان.
بۆپێشەوە: ڕوخاندن و هەڵپێچانی دەسەڵاتی میلیشیایی و حزبی، زۆر جیاوازە لە ڕوخاندنی دەسەڵاتێکی حکومی… میکانیزمەکانی وەلانانی دەسەڵاتی میلیشیایی و حزبی چییە؟
شوان گەردی: نیه‌تی حه‌قیقی به‌سه‌روه‌ركردنی یاسا و وه‌ستاندنی رێكاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یاساكان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو بڕیاره نا ده‌ستووری و نا یاساییه‌كان، و لێپرسینه‌وه و لێپێچینه‌وه و سزا و پاداشت، هه‌نگاوی یه‌كه‌می نه‌هێشتنی ده‌سە‌ڵاتی میلیشیا و ئه‌حزابه. بۆ نمونه، كوردستان ئه‌و هه‌موو هێزه چه‌كداره‌ی بۆ چییه؟ ئه‌و هه‌موو پله‌داره بێ بنه‌مایه‌ی بۆ چییه؟ ئه‌و هه‌موو هێزی حیمایه و پاسه‌وانه بۆ به‌رپرسان بۆ چییه؟ ئه‌و هه‌موو هێزه ته‌رخانكراوه بۆ پاراستنی باخچه و ڤیلاكانی به‌رپرسان بۆ چییه؟ …
هه‌تا ئه‌وانه به یاسا رێك نه‌خرێ، ده‌سه‌ڵاتی حزب ئاوه‌هایی ده‌مێنێته‌وه.
بۆپێشەوە: ڕۆڵی چینی کریکار لەبزووتنەوەی هەڵپێچانی دەسەڵاتی بۆرژوازی کوردا چییە؟ چۆن دەکرێت ڕۆڵی رابەری شایستەی خۆیان بگێرن؟
شوان گەردی: پێموانییه له كوردستان ئه‌و هێزه‌ی كرێكارییه‌مان هه‌بێت كه بتوانین داوای یا چاوه‌ڕوانی شۆڕشێكی كرێكاری دژ به بۆرژوا و سه‌رمایه‌داری و فیوداڵه‌كانییان لێ بكه‌ین، چونكه سێ یه‌كی ( 1/3 ) كوردستان مووچه خۆری میرییه و ئه‌و هێزه رێکخراوه‌ی كرێكارییه تۆكمه‌مان نییه، ئه‌گه‌رچی له‌م دواییه چه‌ندین كارگه‌ش دامه‌زراوه به‌ڵام و هه‌ندێ گۆڕانكاریش به‌سه‌ر یاسا و رێساكانی كرێكاراندا هاتووه، به‌ڵام دیسانه‌وه پێموایه كرێكارانی كوردستان له ڕووی چه‌ندایه‌تی و ڕێكخراوه‌یی و رێکخستنه‌وه هی ئه‌وه نییه توانا و ئیمكانیاتی ئه‌وه‌ی هه‌بێت كه بتوانێ ئه‌و كاره بكات، ئه‌وه له‌و كاته‌ی كه هێزه سیاسییه چه‌په‌كان له ڕووی كردارییه‌وه پشتیان له كرێكاران كردووه و ته‌نها له خیتابه‌كانیان ناویان دێنن له بۆنه و رۆژه جیهانییه‌كانی كرێكاراندا.
بۆپێشەوە: ئایندەی بزووتنەوە نازەزایەتییەکانی کۆمەڵگەی کوردستان بە کوێ دەگات و سەرکەوتنی لە گرەوی چیدایە؟
شوان گەردی: ئه‌وه‌ی ده‌بیبینم، هێزێك هه‌یه ده‌یه‌وێ ئه‌و ئه‌ركی گۆڕانكارییه به پارته سیاسییه عه‌ره‌بییه‌كان بسپێرێ، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی هاتنی مسته‌فا كازمی و ئه‌و پێشوازییه‌ی بۆی رێكخرا شتێكی خۆڕسك نه‌بوو، خه‌ڵكانێك كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، و به ڕاشكاوانه‌ش داواكرا كه لیست له كوردستان دروست بكه‌ن و پێموایه ئه‌وه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه‌ی ئیداره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێم وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه، به‌ڵام گواستنه‌وه‌ی ناڕه‌زاییه‌كان بۆ باوه‌شی ئه‌حزابی عه‌ره‌بی و مه‌زهه‌بی به باش نازانم.
بۆپێشەوە: حزبەکانی دەسەڵات چۆن ڕووبەڕووی ناڕەزایەتی و بزووتنەوەی جەماوەری دەبنەوە بۆ پاراستنی دەسەڵاتیان؟
شوان گەردی: تا ئێستا هه‌ر به به‌كارهێنانی هێز و كوشتن و ڕفاندن و هه‌ڕشه و تۆقاندن بردوویانه‌ته سه‌ر، پێموایه له‌و كارته‌ش زیاتریان پێ نییه، یان ڕاست ئه‌وه‌یه بڵێین ناتوانن وه‌ڵامی ئه‌رێی خه‌ڵكی كوردستان بده‌نه‌وه و داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن، چونكه جێبه‌جێكردنی داخوازی خه‌ڵك واته خواردنه‌وه‌ی په‌رداخه ژه‌هره‌كه به‌نیسبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر ئه‌و داهاته زه‌به‌لاحه‌ی هه‌رێمی كوردستان و زۆر زۆر ئه‌سته‌مه بتوانن بڕیاری ده‌ستبه‌رداربوونی بده‌ن، بۆیه هه‌ر به‌ڕیکارە كلاسیكیه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاته داپڵۆسێنه‌ره‌كان و دیكتاتۆرییه‌كان وه‌ڵامی ناڕه‌زایه‌تی و داخوازییه‌كانی خه‌ڵك ده‌ده‌نه‌وه.
بۆپێشەوە: لەگەڵ ئەوەدا بزووتنەوەی خواستی ڕاماڵینی دەسەڵات، بەرین بۆتەوە، کەچی بەشێک لە جەماوەری بێبەش و تەنانەت بەشێک لە هەڵسوڕاوانی جەماوەریش بێئومێدن و دەڵێن ئەم دەسەڵاتە هیچی لەگەڵ ناکرێت، چۆن دەڕواننە ئەم دیدو ڕوانینە؟ یان سەرچاوەی ئەو بۆچوونانە چییە؟
شوان گەردی: من پێموایه و له شوێنی تریش باسم كردووه، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان یه‌كێكه له فاكته‌رەكانی بێ هیوا كردنی خه‌ڵك به‌وه‌ی نه‌یتوانی به‌ڵێنه‌كانی به ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری ڕیشه‌یی بباته سه‌ر و كاریگه‌ری نه‌رێی هه‌بوو هه‌تا له‌سه‌ر دروست بوونی هاوپه‌یمانی و نه‌وه‌ی نوێش، و له لایه‌كی تریشه‌وه بێ ده‌نگی كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی له‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی و تاوان و پێشێلكارییه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌یكات و هه‌روه‌ها بێ ده‌نگ بوونی ئه‌و ده‌زگایانه‌ی كه به حوكمی قانون ئه‌ركی پاراستنی ماف و ئازادییه‌كانی خه‌ڵكیان پێ سپێرداروه و له لایه‌كی تریشه‌وه بێ ده‌نگی حكومه‌تی نێوه‌ند له‌و هه‌موو به‌هه‌ده‌ردان و دزینی پاره و نه‌مانی پاره و كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه و نه‌دانی مووچه به ناوی پاشه‌كه‌وت و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی مووچه، و وه‌ستاندنی پڕۆژه‌كان و قۆرغكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و ته‌راتێنی هێزه‌كانی توركیا و ئێران له هه‌رێمی كوردستان، و هه‌روه‌ها پاڵپشتی واعیزی سوڵتانه‌كان له میدیاكاره‌كان و خه‌ڵكانی ئه‌كادیمی و بێ ده‌نگی حزبه‌كان و هه‌ڵوێستی حزبه‌كانی سێبه‌ر و دروست كراوی ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵات، وای له خه‌ڵك كردووه كه هیچ متمانه‌ی به گۆڕانكاری نه‌مێنێت و بژاری جێهێشتنی وڵاتیان له‌لایان بۆته بژاردە، به‌داخه‌وه ..