باوکم کریکاری مەعدەنی بەرد بوو
1
باوکم کریکاری مەعدەنی بەرد بوو
هەمیشە دیووت:
خوزگایە!
ڕۆژێک لە ڕوژان
توانی بایەم
لاشەی سەرمایەدارم
وە ک بەرد پر لە باروت کردبایە
هەر لاشەیەکم
بو ماڵە هەژاریک فڕێ دابایە
ئەوکات مناڵی هەژاران
بە خوشی و پێکەنینەوە کایەیان پێکردبایە
وە هیچ کەس نەیتوانیبا
بێڕێزی بە هەژار بکا؟؟!!
بێرێزی بە نان بکا؟؟!!
2-
بە باوکم ووت:
بابەگیان!
هەژاری یانی چی؟؟!!
وتی: ڕۆڵەکەم
هەژاری یانی: نەخوشێکی چارەسەر نەکراو
لەسەر سایەی سەرمایەدار
3-
خوزگایە!
هەژاری تەنیا
یەک کەس بوایە
تاکوو کوشتبام و ئیتر هیچ کات
سەری هەڵنەدابایە؟؟!!
4-
بۆ ئەوەی بزانیت:
سەرمایەدار چەند خوێن مژە
سە یری”زەرو بکە”
کە چۆن تینویتی خۆی
بەخوین دەشکێنێ؟؟!!
5-
لە کوڵانێک
خواو ژنێک
روبەڕووی یەک بوونەوە
خوا بەشەرمەوە
سەری داخست و ڕۆیشت
ژنەکەش!
بە هەموو وزەو توانای خوی
سێوی قەپ لێدراوی هاویشتی؟؟!!
7-
هیچ بووم گرینگ نییە
جیهانی عیلم و تەکنولۆژی
کاتێک کە دەبی
رۆژی سەدجار بمری و بژی
بۆ بەدەست هێنانی پاروە نانێک
«سەر دابنەوێنی: بۆهەموو ناپیاوێک
8-
منالیکی هەژار
کوتی: بابە گیان
ئەدی «کولێرە»چەند برگەیە؟
گوتی: ڕوڵە گیان
لەسەری مەڕۆ…
«کولیرە» برگە ناکری
مەیل دەکری؟؟!!
مەیل دەکری؟؟!!
خالید بایەزیدی
٢٠٢٠