شەپۆلێکی بەرینی مانگرتنی کرێکاریی لە ناوەندە کرێكارییەکانی ئێراندا…
شەپۆلێکی بەرینی مانگرتنی کرێکاریی لە ناوەندە کرێكارییەکانی ئێراندا…
ئەم ماوانەی دوای سەرباری هەڕەشەی کۆڕۆنا ڤایرۆس لە کۆمەڵگەی ئێران، چینی کریکاریی ئیران بە ورەیەکی بەرزتر و بە عەزمێکی باڵاتر و بەشیوەیەکی ڕیکخراوتر دەستیان داوەتەوە تیکۆشان و خەباتی نەپساوە.
لە ئیستادا دەیان ناوەندی کرێکاریی گرنگ لەوانەش چەندین پاڵاوگەی نەوت، لەپاڵ دەیان کارگە و کارخانەی بەرهەم هێنان دەستیان داوەتە کۆبونەوەو مانگرتن و خۆپیشاندانی کریکاریی، کە ئەمەش نیشانەیەکی رۆشنە لە بەرەوپیشەوە چوونی بزوتنەوەی کریکاریی و باڵاکردنی هۆشیاری چینایەتی و گرنگی رێکخراوبوونی کریکاریی.
ئەم بزوتنەوەیە کرێکاریی فراوانە و بەرین بوونەوەی رۆژ بەرۆژ زیاتری جێگا ئومێدی نەک تەنها چینی کرێکاریی ئیرانە، بەڵکو بۆتە جیگا ئومێد و پشت و پەنای سەرجەم خەڵکی ئێران.
داوا خواستەکانی کرێکارانی مانگرتووی ئیران، لەگەڵ ئەوەدا کەخواستی ئەو کارگەو ناوەندانەن کە مانگرتن و کۆبونەوەیان تیادایە، بەڵام هاوکات داواو خواستی سەرجەم چینی کریکاریی ئیرانن. خواستی دانی کرێی دواخراوەکان، گێرانەوەی کرێکارە دەرکراوەکان، ئازادی کرێکارانی زیندانی، هیشتنەوەی کارگەکان لەدەستی حکومەت و نەفرۆشتنی بەکەرتی تایبەت، زیادکردنی کرێ بەپێی گرانی، دادگایی کردنی گەندەڵکارانی خاوەن کار… سەرەکی ترین ئەو خواستانەی کریکارانن لە دەیان کارگەی گرنگی بەرهەم هیناندا…
لەگەڵ ئەوەدا کە خاوەن کار و سەرمایەکان ودەوڵەتی پشتیان، دەستیان لە هەرەشەو گرتن و زیندانی کردن نەپاراستووە، بەردەوامن لە فریوکاری و هەوڵدانیان بۆ تەفرەقە خستنە نێو ریزەکانی کریکاران، کەچی کریکاران بە عەزمێکی بەرزەوە لە مەیداندان و بۆرژوازو دەسەڵات نەک نەیان توانیووە پاشەکشەیان پێ بکەن، بەڵکو رۆژ بەرۆژ مانگرتنەکان گەورەتر دەبن، کارگەو ناوەندی تر دەست دەبەن بۆ مانگرتن، وە پشتوانی لە مانگرتنەکان چ لەئاستی ئیران و چ لە دنیای دەرەوە بەرینتر دەبێتەوە… هەموو ئەوانە نیشان دەدات کە چینی کریکاریی ئیران بەرەو ئەوە دەچیت بە کردەوە ببێتە زمان حاڵی رزگاری سەرجەم چینی کریکاریی ئیران و بێبەشانی تر.
پەرچەمی کۆمۆنیستی و بەدەستەوە گرتنی نەریتە کۆمۆنیستیەکان لەو خەبات و تیکۆشانە بەرینەدا، دەتوانێت رۆڵی کاریگەر لە یەکلایی کردنەوەی ئەم خەباتەدا بگیرێت… لەم نێوەدا رۆڵی بەشی پیشرەوی چینی کریکار و رابەرانی کریکاریی کۆمۆنیست چارەنووسازە.