دوو ڕیزی بەرانبەر بەیەک                   

0

 

دوو ڕیزی بەرانبەر بەیەک

 

ئارام حەسەن

 

لەبەر دەرکی مزگەوتەکە ڕاوەستابووین، بەخێرهاتنی ئەو کەسانەمان دەکرد، کە دەهاتن بۆ پرسەکە..

ڕۆژنامەنووسێک لەڕیزی بەرانبەر کەوتە پێشچاوم، ئیتر نازانم چۆن و بۆچی و لەبەر کێ، شانبەشانی ئێمەی کەسوکاری مردوەکە ئەویش ڕاوەستابوو، چاوی لەسەر هەڵنەدەگرتم، زانیم دەمناسێ و دەیەوێ قسەم لەگەڵ بکات..

کاتێک بانگی عەسریدا، خەڵکەکە چوونە ژوورەوە بۆ نوێژی جەماعەت، وەختێ هۆڵی پرسەو بەردەرکی مزگەوت چۆڵبوو، کاکەی ڕۆژنامەنووس هات بۆلام:

ــ “سڵاوت لێبێ، فرسەتێکی چاکبوو چاوم پێتانکەوت، زۆر خۆشحاڵ بووم

ــ “زۆر سوپاس هاوڕێ، منیش هەروا

 

دەمزانی کە دەیەوێ پرسیارێک بکات، بەڵام هەرگیز لەو کات و شوێنەدا، لەو باوەڕەدا نەبووم پرسیارێکی لەو جۆرە بکات، گوتی:

ــ “لەڕاستیا ئەمەوێ پرسیارێکت لێبکەم، چونکە دڵنیام وەڵامێکی گونجاوت پێیە بۆ پرسیارەکە

ــ “ئەی ناکرێ هەڵیگری بۆ سەعاتێکی تر؟

ــ “تەنیا یەک پرسیارە، حەزەکەم ئێستا، دەقیقەن لەم ساتە وەختەیا بیکەم

ــ “فەرموو

بزەیەکی بەزۆر خستە سەر لێوەکانی، ئەنجا زۆر بە ناسکیی پرسیی:

ــ “ئیشــــق چییە؟!

 

سەرم سوڕما، لەدڵی خۆمدا گوتم، ئاخر توخوا ئائەمە ڕۆژنامەنووسە یان گوێرەکە، پرسیارەکە ئەوەندە بێمانابوو لەو کات و شوێنەدا، هیچم بۆنەکرا بەرانبەری بیکەم، بۆیە بەپێی کێشی عەقڵی خۆی وەڵامم دایەوە، تاقەتم نەبوو بەجوانی بۆی شیبکەمەوە، یان ئەوەی دەیزانم لەسەر چەمکی ئەشق پێیبڵێم، بە شێوازێکی بازاڕی، وەک ئەو بە ناسکی گوتم:

ــ “ئیشق ئاوێتەبوونە

ــ “واتە چۆن

ــ “واتە جووتبوون

ــ “یەعنی چۆن جوتبوون؟

ــ “یەعنی تێخەولێخە!

 

کاکەی ڕوژنامەنووس، وەک ئەوەی کارەبا بیگرێ وابوو، بە نەرمی تەماشایەکی کردم و بزەی سەر لێوەکانی کەوتە خوار، ئیتر بێئەوەی یەک وشە بڵێ، مزگەوتەکەشی بەجێهێشت.

……………….

Leave A Reply

Your email address will not be published.