قوربانیانی نائەمنی شوێنی کار

0

قوربانیانی نائەمنی شوێنی کار

بەرواری ٢٢/٧/٢٠٢٠ عەلی مەلا حەسەن، کە کرێکاری کارەبا بوو لە شارۆچکەی هەڵەبجە لە کاتی کارکردنییدا بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا… کاک عەلی کریکاری دائیرەی کارەبای هەلەبجە بوو، لەپێناو دابین کردنی ژیان و گوزەرانی مەمرەو مەژی و کەمی موچەو بێ موچەیی ناچار بووە دوای دەوامی رەسمی دائیرە، کاربکات. بۆ ئەو مەبەستە کاری دانانی موەلیدەی مالان، چاککردنەوەی کیشەی کارەبای ماڵانی دەکرد.

بەرواری ٢٣/٧/٢٠٢٠ کریکارێکی بیناسازی بەناوی “هاوکار رەشید” لەشوێنی کارەکەی لەسەر ئەسکەلە دەکەوێتەخوارەوە گیانی لەدەست دەدات…

هۆکاری سەرەکی هەموو ئەو قوربانیانەی شوێنی کار، چاوچنۆکی سەرمایەو کۆمپانیاکان و خاوەن کارەکانن، کە لەپێناو قازانجی زۆرتردا، گوێ بە دابین کردنی پیداویستەکانی کارکردن و هەلومەرجی ئەمنی شوێنی کار نادەن… هەر ئەوەشە وای کردووە کە لیستی قوربانیانی شوێنی کار رۆژ بەرۆژ هەڵبکشێت…

کریکارانی کوردستان، بۆ بەرگرتن بە قوربانی زۆرتر و بۆ بەرگرتن بە داواو داخوازییەکانیان و هاوکات بۆ دەسپاندنی هەلومەرجی ئەمنی شیاو، پیویستیان بە یەکگرتووبوون، ریکخراوبوونی خۆیانە لە رێکخراوەی جەماوەری و پیشەیی سەربەخۆی خۆیاندا.

Leave A Reply

Your email address will not be published.