ئەمــڕۆ یەکێک لە جوانترین مرۆڤەکانی سەر زەویمان لە دەسـتدا….
ئەمــڕۆ یەکێک لە جوانترین مرۆڤەکانی سەر زەویمان لە دەسـتدا….
د.محـمد مشــالی لە ساڵی 1967 لە کۆلێژی پزیشکی مصـر بڕوانامەی پزیشکی
بەدەست بهێنێت.
لەو کاتەوە تاوەکو ئەمڕۆ جگە لە 8 ساڵ خزمەتکردن لە لادێ دوورەدەستەکانی وڵاتی مصر لە شاری طەنطاش کلینیکێکی پزیشکی خۆی هەبو بەبێ بەرامبەر نەخۆشەکانی چارەسەر دەکرد هەر نەخۆشێکیش باری دارایی زۆر خراپ بوایە دکتۆر محمد خۆیی پارەی دەرمانەکانی پێ دەدا.
د.محمد نە سەیارەی هەبوو نە مۆبایل هەمیشە بەپێ هاتووچۆی دەکرد هیچ گرنگی بە ڕووکەش نەدەدا هەموو ژیانی تەرخانکردبو بۆ چارەسەری نەخۆشە کەم درامەتەکانی ئەو شارە
دوایی ئەوەی دەوڵەمەندێکی خەلیجی بڕی 20 هەزار دۆلارو ئۆتۆمبێلێکی بە دیاری پێبەخشی د.محمد هەستا بە فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکە بە پارەکەی توانی چەند ئامێرو دەزگایی شیکاری بۆ کلینیکەکەی بکڕێ سەرجەمی ئەو پارەشی وەریگرتبو دابەشیکرد بەسەر چینی هەژارو بێ لانەکانی شاری طەنطا…
د.سەرەتا ویستبوی بچێتە کۆلێژی یـاسا بەڵام لەسەر پێداگری باوکی دەچێتە کۆلێژی پزیشکی ئەو ڕۆژەیی کە ئاهەنگی دەرچوونی سازدەکات باوکی کۆچی دوایی دەکاتو نامەیەکی بۆ جێدەهێڵێت تێیدا داوایی لێدەکات هەمیشە یارمەتی کەسانی هەژارو بێ لانەکان بداتو ئەگەر توانی بەبێ بەرامبەر چارەسەرییان بکات ئەویش بۆ ماوەی 53 ساڵ لەسەر قسەکەی باوکی مایەوەو بەڵێنەکەی زۆر بە جوانی بەجێ گەیاند.
لەواڵی جەزا ئەحمد فارس وەرگیراوە