ماڵێک… لەژن یا ژنێک لەماڵ

0

ماڵێک… لەژن یا ژنێک لەماڵ

ئەم تابلۆیە، بەدەست و خامەی ڕەنگی هونەرمەندی تەشکیلی دلشاد بهاالدین  ٦٠cmx ٦٠cm  وێنای کردوە، بۆئەوەی لەچوارچێوە گشتی یەکەی هونەریی  ئەم تابلۆیە تێ بگەین، دەبێت، بەوردی ئیش لەناو بەشە جیاجیاکانی تابلۆکە بکەین، تاوەکو لەم ڕێگایەوە کۆدو هێماو و سیمۆلۆژیای تابلۆکە شیبکەینەوە و بزانین لەودیوو وێنایی تابلۆکە چی  حزوری هەیە؟

ئەم تابلۆیە، هونەرمەند دەیەوێ سنوری مەرزی ژن ببڕێ  و بچێتە ناو مەملەکەتە تایبەتەکەی ژن  و لەوێوە ژان و خەم و ئەندێشەیان بدوێنێ. بۆشیکاری ئەم بۆچون و خوێندنەوە هونەریەمان پشت دەبەستین بە خودی تابلۆکەی هونەرمەند کە بۆی کێشاوین، گەر بەوردی سەرنج بدەینە ژنی ناو تابلۆکەی  دلشاد بهادالدین، زیرەکانە توانیویەتی  ڕامان و تێزەکانی لەسەر ژن تائێستا قسەی لەسەر کراون و نوسراون  لەمەڕ   ماناو دەلالەتی بوونی ژن لە ژیاندا  یەکسانە بەچی؟ دلشاد لەم تابلۆیەدا بەڕێگای شێوەو  هێڵە گشتیەکانی تابلۆکەوە، بە بەشداری پێکردنی ڕەنگەکان، دەلێ: ژن  پانتایەکی گەورەی داگیریکردوە لە ژیان و سروشتدا، هەرکاتێک باس هاتە سەر ژن،و ڕۆڵی لەکۆمەڵگەی مرۆییدا  ،ئەوا  دلشاد لەڕێگای تابلۆکەیەوە دەڵی: ژن واتای ماڵ، ماڵێک  لەژن،  یا ژنێک لەماڵ، تابلۆکە ئەم ئاماژەیەی تیا دەخوێنرێتەوە گەر سەرنج بدەین لای چەپی ژنەکە، کە شانێتی لەشێوە کوخێکی وەرزی  نیشانداوە؟ ئەمەش بەئاگایی هونەرمەند نیشاندەدا، و پێمان دەڵێ  ژن، ڕاستە ماڵێکی پاک و تەندروستە بۆ ژیان، بۆسروشت، بۆ پیاو .. واتە نیشاندانی لای شانی چەپی ژنەکە لەشێوەی کۆخێکی کۆچەری، پاشان سەرو دەم و چاوەکە  هێمایە بۆ دەربڕینی  ئازارو ژان، خەم و مەراق و خەفەت،..  دلشاد لەسەری ژنەکەدا سەروویی دەم و لێوی  بە نیشاندانی دوکەڵکێشێک لە ماڵەکەدا  پێمان دەڵێ تائێستاشی لەسەربێ کۆمەڵگەی کوردی  داخراوەو عەقلێکی چەقبەستوو، بەردەوامە ژن ڕاستە حەزو ویستی ئەوەی هەیە  لەماڵ و حاڵی خۆیدا بێ بەئازادانە بژی، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا ژن دەیەوێ وەک کەرەسەیەکی ناو ماڵ مامەڵەی لەگەڵدا نەکرێ ،ئایا  (ی ناو ماڵ چ پێوەرێک  هەیە ..تا بزانین  ژنێک لەماڵدا،  سەرکەوتووە، یا لەدەرەوی ماڵ؟ ئەوەی دەیەوێ لەو حەقیقەتە فەلسەفیە بگات، کە داخۆ ژن  گەر ایختیار بدرێتە دەستخۆی   ناو ماڵ  هەڵدەبژێرێ  یا  دەرەوە و ئیشی  وەزیفی؟  دڵشاد بە نیشاندانی هەردوو برۆی سەرچاوی ژنەکە لە شیوەی هەورێکی کۆچەری  پێمان دەڵێ  ژن هەردووکیانی دەوێ ناو ماڵیش و کاری وەزیفیش، تاوەکو خۆی خاوەن ئیرادەو  ئیدارەی زاتی  خۆی  بکات.

دواتر  پیشاندانی ئەو چەند کڵاڤە بەنەی گرێدراوەتەوە بە مێشکی ژن، ئەوەمان نیشاندەدات  کە عەقڵیەتی ژن  وابەستەی  داب و نەریتێکی کۆنی بەسەرچووە، هەردەبێت لاببرێ و نەمێنێ، کەدووجار ژن پێویستە  خۆی بێت.

                                        جمال نوری

Leave A Reply

Your email address will not be published.