خەیاڵی شیعری لە دوالیزمی بیرکردن )و( بیرکردنەوە لەزمان و دەنگی شیعری ئەحمد ڕەزا دا…

0

خەیاڵی شیعری لە دوالیزمی بیرکردن )و( بیرکردنەوە لەزمان و دەنگی شیعری ئەحمد

ڕەزا دا…

 ئەو، وەک دەنگێکی شیعری خەسلەتێکی تایبەت بەخۆی هەیە، ،هەر لە فۆنەتیک و زمانی  نوسینی لە ئەتمۆسفیری شیعردا دەبینرێ، بەواتە ئەم دەنگە ئەرزیەتی خۆی هەیە لە پانتایی و مەودایی دووری  ئەدەبدا، بەجورێک حزوری هەیە ئەم دەنگە شیعرییە، توانیویەتی  سنورەکانی ئەودیوو شیعر بدوێنی، تا لەم ڕێگایەوە بکەوێتە موخاتەبەی دیوی ناوەوەی خۆی، هەڵبەتە موخاتەبەکردنی خودی شاعیر لەگەڵ  هزرو بیریدا گەڕانێتی بەدوای پرسیارە بێ وەڵامەکان، نەک ئەو پرسیارانەی کەهەردەم خۆیان دەجونەوە و دووبارە و سەدبارە دێنەوە حزور! بەپێچەوانەوە شاعیر دەیەوێ پرسیار بوروژێنێ ..ئەو پرسیارانەی لەهزریدا لەکێشمەکێشی بەردەوامدایە و بە شەن و کەووکردنی زمانی شاعر لەڕێگای فەنتازیای خەیاڵەوە ئەیەوێ ئەو  کیشوەرە بدۆزێتەوە  کە تیایدا  شاعیر بێ پاسپورت بەسەربەستی  سەفەری بۆ بکات .

بەم پێودانگە، کاتێک  ئەو کێشمەکێش و ململانێەی لە هزریدا  دێت و دەچێ  سەرەنجامەکەی  بەویستی شاعر نەیەتەوە ئەوا، ئامادە نییە، گوێڕادێرێ بۆ ئەو دەنگەی (بیرکردن) ی تێدابێ بیشارێتەوە، واتە شاعیر ئامادە نییە (بیرکردن) کاتەکانی لێ داگیر بکات، چون لەوە دڵنیابووە، (بیرکردن) نایگەیەنێ به سنورە دوورەکانی کیشوەرەکەی، هەربۆیە لەجیاتی ئەوە، هزر و بیری  لەڕێگای  فەنتازیا و وێناکردن، لەخەیاڵ و زمانی شیعرییدا، ئەو دەنگەی، کە گوزارشت لە بوون شوناسی خودی شاعر دەکا، ڕێگای بیرکردنادا، کاتی پێ لەدەست بدات، هەر لەبەر ئەمەیە، هەموو سەری کاتژمێرێ دەنگی دەداتە دەم سروەی با، تاوەکو  بیرێکی نوێ، خەیاڵێکی جوانی ئێستاتیکایی سەر دەربکا.

 ڕێگری شاعر بە میتۆدی(بیرکردنەوە) )ناچاری دەکات) بیرکردن بیشارێتەوە، هەڵبەتە شاردنەوەی بیرکردن لە دیدگای شاعردا لەوەوە سەرچاوەی گرتوە نەکا  تۆفانێک  لە زەمەنی) دووبارە ) بگەڕێتەوە سە  (بێمانایی )  واتە بیرکردنێ بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی سەپاندنی دەسەڵاتی  (دووبارە ) ی (  میتۆدی بێمانایی ) بێ، هەرگیز  ڕێگای نادا خۆی نمایش بکاتەوە، لە خەیاڵ و هزرو زمانی نوسینی شاعردا، چون  ڕێگادان بە بێمانایی  زەمینەی  کامەرانی  لێ دەشوێنێ بەمەش ڕێگای دیاری دەنگە تاییەتەکەی دەتاسێ . کاتێک شەوانە وێنای خەیاڵی بیاتەوە سەر وێنایەکی بێمانایی و لەسیلەی مورادێکدا خۆی نمایش بکا، ئەوا  ئەو وێناندنە نایگەیەنێ بە وێنایەکی ئیستاتیاکایی، بەڵکو بەنەزۆکی دەمێنێتەوە و تێپەڕناکا و نامێنێنێتەوە

جمال  نوری

(تێبینیی کوژراو)

هەموو سەری سەعاتێک..

دەنگم ئەدەمە دەم سروەی با،

ناچارم بیرکردن بشارمەوە،

نەک تۆفانێک دووبارە

بگەڕێتەوە سەر بێمانایی خۆی و

پیاڵەیەک لەبەرپێی شەرمنیما بشکێنێ.

نەک کامەرانییەک سەری لێ بشێوێ و

دەست بنێتە بینی دەنگم و

بۆ تاهەتایە

ئاو سەربنێتەوە.

تێبینیی مردوو:

شەوانە وێنەیەک ئەمباتەوە سەر بێمانایی و

لە سیلەی مورادێکا هەنگاوەکانی هەڵئەوەرن.

ئای خوایە چەند بێمانایە بیرکردنەوە،

کاتێ لە خەیاڵێکی نەزۆکا ..

جورئەتی تێپەڕینی نامێنێ

 

ئەحمەد ڕەزا

Leave A Reply

Your email address will not be published.