کۆڤید نۆزدە…
کۆڤید نۆزدە…
کۆڤید نۆزدە…
دەڵێن:
ساڵ پێچی مێزەرێکە
دێت و زوو دەڕوا،
کەچی ئەم دووهەزارو بیستە
دەڵێی سەدەیەکە تەواو نابێ و
هەرگیز ناڕوا..
ساڵی وەهام قەت نەدیوە
مەرگ لەگەڵتا پیاسە بکا
دەمێک، بۆ وەرینی گەڵا
داوای کۆچکا
کاتێک بۆ ترس لەبەهار
سروشتی خۆی سپی پۆش ئەکا
مرۆڤایەتی،
تراژیدیای زۆری دیوە
وەلێ هیچیان،
جێی مەترسی نەبووە
بەئەندازەی کۆڤید نۆزدە
دووهەزارو بیست،
دەبوولەژمارەی ساڵەکاندا
دەربهێنرێ
چوون،
وەک قەلەڕەشێکی شووم
لەگۆڕەپانی یاری و مەلەوانگە
لە ویستگەکانی، پاس ومیترۆ
ڵە ترام و شەمەندەفەر و فرۆکە.،
لەناو مۆڵدا،
لەنەخۆشخانە..
لە مارکێتی کوچە و کافتریا و
دیوان سەرای مشت و مڕی
بێ موچەیی و
ترس و دڵە ڕاوکێی
فایرۆسی کۆڤید نۆزدە…
جەمال نوری